بەهۆی کارکردن لەسەر هەندێک گیروگرفتی تەکنیکیی لە رۆژی 11-06-2024 تا  20-06-2024 کوردستانپۆست هیچ بابەتێکی نوێ بڵاوناکاتەوە


خەریكە گەندەڵەكان گۆران لەئەمریكا ناشیرین دەكەن.

Sunday, 12/07/2009, 12:00

1809 بینراوە


پاش ئەوەى بابەتەكەى زەردەشت ع پشدەریم خوێندەوە هەستم كرد خەریكە گۆران لەئەمریكا توشى هەڵە دەكەن, ئەمەش لەمرۆدا زیانێكى گەورە بە رەوتى گۆران دەگەیەنێت..
بەندە وەك بەئاگایەك لە رەوەندى كورد لەئەمریكا دەتوانم بڵێم قوباد بۆهەرشتێك بشێت بۆئەوە ناشێت نوێنەرایەتى كورد بكات لەهیچ شوێنێك نەك ئەمریكا.
بۆگەندەڵیەكانى قوباد تاڵەبانیش دەكرێت زیاتر هێرش عبدالرحمن بزانێت لەبەر ئەوەى كە باشى دەخواردو باشیشى پەردە پۆش دەكرد بۆقوباد تاڵەبانى كە كێشەش كەوتە نێوانیان وقوباد دورى خستەوە ئەو ئێستا خۆیى كردۆتە گۆرانخواز گەر ئەمرۆ ئەویش وەك زۆر لەسیاسیەكانى تر خۆیى راست كاتەوە و بیەوێت بەر نەفرەتى جەماوەرنە كەوێت ئەوە قبوڵە بەڵام ئەو هەموو پێناسە جوانە بۆڕابردوەكەى ئەوەیان هەڵەیەكى گەورەیە.هەموو رەوەندەى كوردى دەزانێت هێرش چەند گەندەڵ بوە.
بۆبەشێكى ترى ئەوە بابەتە كە ناوى هەندێك كەس هێنراوە وەك ئەوەى كە تائەمرۆ وەك مەسینە هەڵگرو پیاوى قوباد كاردەكەن كەلەناو ناوەكاندا(هەردى شێخ قادر, ئالانى جەمیلە) هاتوە بەراستى بۆئەم دوانە بێوایژدانى دەكەن لەبەرئەوەى بۆكۆبونەوەكەى دوێنێ ئێوارەى ڤێرجینیا چەند هەوڵ درا هەردى قادرو ئالانى جەمیلە ببرێن ئەوان نەچون , كۆبونەوەكە تەنها جەمال دەربەندى و گۆران رەحیم وكارزانى پاسەوانى بەرهەم ساڵح و هیوا مەخمورى بون.
ئەوەندەى ئاگاداربین لەهەموو لایەكەوە قوباد وپارتى هەوڵ دەدەن كە هەردى قادر لایان بمێنێتەوە هاوكات بچێ بۆئەو سەیرانەى رۆژى 1شەمە دەیكەن بۆ لیستى كوردستانى وچەند مەڕیان كریوە .
ئامانجیش لەم كۆبونەوەیە تا بزانن چەند كەس مل كەچى خۆیى بۆبنەماڵەى تاڵەبانى وبارزانى دوپات دەكاتەوە. دیارە هەردى قادریش كەسایەتیەكى سادەى رۆح سوكى پاك وخۆشەویستى خەڵكە و لەكارەساتى هەكاریەوە پێشمەرگەبوە بێدانەبران, دۆستى نزیكى نەوشیروانە بۆیە ئەوان بۆیان گرنگە كە هەردى هى خۆیان بێت, ئالانى جەمیلەش گەنجێكى پاكى رۆح سوكى چالاكە هەمووشت بێت مەسینە هەڵگرنیە.
ئەوەندەشى ئاگادار بین هەردى قادرو ئالانى جەمیلە ناچن بۆئەو سەیرانەى رۆژى یەك شەمە كە سەیرانى تازە كردنەوەى بەیعەتە بەهەردووبنەماڵە.
هیوادارین ئەم نامەیە زەمینەخۆشكردن نەبێت بۆ پشت بەستن گۆران بەكەسانى وەك هیێرش عبدالرحمن و دورخستنەوەى كەسانى دڵسۆز.ئەمەش دەبێتە هۆیى ناشیرین كردنى روویى گۆران لەناو رەوەندى ئەمریكا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە