ئایا رەنج دەتوانێ بەرنامەیەک لەسەر ئابروچوونەکانی نێچیرڤان و مناڵەکەی بکات

Tuesday, 24/03/2015, 12:00

1988 بینراوە


ئەوەی پرەنسیبی مورال و نەتەوە و کەسیتیە لەکوردستانی باشور بەرەو ئاوابون دەڕوات ، جونکە سیستەم و ژینگە سیاسیەکە کار لەسەر بێ کەرامەت و بەئاژەل کردنی کۆمەلگا دەکات . واتا بەرەو خەلیجی بونی دەبات (رابویرە و پارەکۆبکەوە و هەستی مرۆڤ بون لەدەست بدە) یەکێ لەمانەی دوای هاتنە ئارای دەسەلاتی کوردی هاتە ئاراوە ، نەمانی بیروباوەر و ريزگرتن لەکەسیتی بەرەو خۆفرۆشتن و سەنگەر گواستنەوە لە حزب و میدیاکان هاتە ئاراوە . بەتایبەتی ئیستا لەتەک حزبایەتی ، میدیاکانیشی هاتوتە سەر کەهەر بەرپرس و دەزگا ئەمنیە شەری ساردی خۆی لەپشت پەردەوە پێ دەکات. بۆیەش کۆمەلگا بەو ئاراستەیە مەترسیدارە دەروات جونکە زۆرینەی میدیاکان رۆلێکی ترسناک و جەواشە دەبینن و پەیامە مرۆڤ دۆستیەکەی خۆیان راناپەرێنن .
کەناڵی روداو گفتوگۆ هەلناگرێ نیچیری گەورە مافیا دارایەکی خەیالی بۆ دابین کردوە و گومان لەسەر حزبەکەی ئەردوگانیش هەیە . ئەو پارەیەی لەداهاتی قوتی خەلک وتالانیەوە بردراوە لەم کەنالە ژەهری دەرخواردی خەلک پی دەدەن . بەتایبەتی دژ بە پکک . راستی ئەمەش زۆرینەی شیوە دارشتنی هەوالەکان ، وەهەندێ بەرنامە و گەورەکردنی بەئاراستەی دژایەتی دژەکانی هەردولا دادەریژرێ ، لەکاتی هیرشی داعشیش بۆ سەر کۆبانی ئەو کەنالە دەمامکەی لای خەلک بەرونی دەرکەوت . بەلام روداو بەهۆی ئەوەی زۆر قێزەوەنە لەناو پانتایەکی بەرفراوانی خەلک و لەقەیرانی بی باوەری هەوالەکانی دەژی و خەلکانێک پییان شەرمە بێنە سەر ئەوکەنالە . هەلساوە بەدابین کردنی جەند بەرنامەیەک تا
١/ وێنەی ئەوە نمایش بکات ئەوان سەربەخۆن بۆیە رەخنەش لەدەسەلات دەگرن !؟
٢/ رق وتورەیی خەلک لەوکەنالە بەتال دەکەنەوە واتا وەک جون ئیسفەنج ئاو هەلدەمژێ ئەو کەنالەش بەو شیوەیە خەلک هیور دەکاتەوە لەنارەزایەتی دەربرین
٣/ دەیانەوێ ئەلتەرناتیفی ئۆپزسیۆنێکی راستەقینە لاواز بکەن
بەلام بۆکۆی ئەمانە نابیت هیج بەرنامەیەک بگاتە سەر خەتی سوری نیچیر ، تورکیا و بنەمالەی بارزانی 
یەکێ لەو بەرنامانەیان لەگەل رەنجە بواریان داوە کەهەندێ بەرنامە سازبکات ، تا ئەو ئامانجانە بپیکی . بۆیە دەپرسین و دەلێن ئایا رەنج وروداو دەويرن باس لەزیندانەکانی ئاسایش و پاراستنی پارتی لەسەری رەش و کۆنی ئاکرێ و تیرۆرە سیاسیەکان و رفاندن و ئیرهابی پارتی لەبارەگا سوتان و ساختەکاری لەدەنگداندا بکەنە بەرنامەیەکیان ؟ ئایا دەويرن کەریم سنجاری بانگ بکەن و لەگەل دوو دەنگی بويری بەرامبەر یەکیان دابنینن ؟ئایا رەنج دەويری یەک بەرنامە لەسەر سەدان دۆنم زەویەکەی نیچیر و منالە هەرزەکارە کەی تەرخان بکات کە لەمیدیا جیهانیەکانیش ئاماژە بەو پارە زۆرە لەو جرکەساتە ی بارودۆخ خراپی خەلکی کوردستان هونەرمەندێک بە ٦٥٠ هەزار دۆلار دەهینیت ؟
بۆیە ئەو ناساندنەی کەبەرنامەکە ی باشە و رەنج دلسۆزە لە و پەری کورتبینی سیاسیەوەیە . جونکە ئەو کەنالە لای پانتایەکی بەرفراوانی خەلک کەنالێکی قێزەوەنە ، بەلام ئەو رەنجە بەو بەرنامە و وشە بریقەدارانەی هەول دەدا کەمێک لە ناشیرنی ئەو کەنالە کەم بکاتەوە ، ئەمە جگە لەوەی خۆی نمایش دەکات گوایە لەخەمی خەلکی هەژارە ، بەلام بۆ پارە ویژدانی خۆی هەراج کردوە و جونکە مەگەر ئەو موجە وپارانەی پییان دەدرێ قوتی ئەو خەلکەنیە دەیخوات بەخۆی و کەنالەکەی کەریکلامی بۆدەکات !؟ رەنگ بێت بلی ئیمە وەک هونەرمەند و وەرزشوان و رۆژنامەنوسەکانی ئەورپا بەپێی بۆند کاردەکەین بەلام ئەمە جەواشەی خەلکە هونەرمەندو رۆژنامەنوسیش ناچن هەموو ڕۆلێک بیین یان بۆ رۆژنامەی دژە دیومکراسی و رەگەزپەرستی بنوسن.
ئەوەی لەهەموی قيزەوەنترە ، جەماوەری گۆرانە کەزۆر ساویلکە و کورتبینن ، بەیەک پۆستی لەسەر بەشان هەلدانی نەوشیروان کەوتونەتە ریکلام کردن بۆی لەکاتێکدا ئەو رۆلەی رەنج دەبینی لەئاکۆ محمەدی سەرپەرشتیاری کەنالەکە مەترسیدارترە . جونکە ئەوا رەنجە هەول دەدا پەیامی ئەوە بلیت نا روداو لەسەنگەری خەلکە و وەرە رقو تورەیەکانت لەو کەنالە بەتال بکە
کارەساتی ئەو میللەتە لەوەدایە هەر جی بەرپرس و نوسەری خۆفرۆشە هەرجی بکات بەیەک لیدوان و رەفتار لەهزری خەلکانێکی زۆر دەسريتەوە دەبێت وەک سەرخۆش ئاوی بەدەم و جاوی دابکەی و بەئاگای بینیەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە