بەهۆی کارکردن لەسەر هەندێک گیروگرفتی تەکنیکیی لە رۆژی 11-06-2024 تا  20-06-2024 کوردستانپۆست هیچ بابەتێکی نوێ بڵاوناکاتەوە


كۆبوونەوە نەهێنیەكانى بەغدا لەزارى پۆل بریمەرەوە ،پارتى ویەكێتى كوردیان فرۆشتووە!!!

Wednesday, 19/05/2010, 12:00

1646 بینراوە



كاتێك دەسەڵاتدارانى كوردستان لەهەردووحزبى نەویستى خەڵك لەلێدوانەكانیاندا منەتى كوردایەتى وپاراستنى كوردستان وبەرەوپێشبردنى كێشەى كوردبۆخەڵك دەكەن وبەناوى سەركردایەتى كوردستان ویەك دەنگى لەبەغدا،دیلى بڕیارەناوەخۆییەكانمان دەكەن وبەزۆرەملێ ملكەچى بڕیارەكانى تایبەت بەبەرژەوەندى خۆیانمان دەكەن،لەبەرامبەریشداهەندێك خەڵكى سادەونەفام بڕوابەقسەكانیان دەكەن وچەپڵەى بێهۆشیان بۆلێدەدەن.

ئەوەتاسەركردەكانى یەكێتى+پارتى دیموكراتى نیشتیمانى كوردستان بەناوى پاراستنمان لەبەغداوبەدەست هێنانى زۆرترین دەسكەوت بۆكوردستان چەندین ساڵەپارەوماڵ وسامانمان دەخۆن ومنەتى قسەزلەكانیانمان بەسەرەوەدەكەن،كەچى لەوكاتەى عێڕاق ئازاددەكرێت وهێزەكانى هاوپەیمانان دەیانەوێ ئەنجومەنى حكوم دامەزرێنن،ئەمەریكامەبەستیتى چوارئافرەت وژن لەئەنجومەنى حكوم دابنێن لەمانەش یەكێكیان كوردبێت،بۆئەم مەبەستەداوالەیەكێتى نیشتیمانى!وپارتى دیموكراتى!كراوە ئافرەتێكى كوردپێشنیاربكەن بۆئەنجومەنى حكوم،دواى كات پێدان بۆماوەى چوارهەفتەو48سەعات هەردووحزب بە پۆل بریمەریان گووتووە لەنێوان خۆمان ڕێك نەكەوتووین تاكاندیدەكە بۆكامەلامان بێت،بۆیەئێمەكەسمان قبوڵناكەین كاندیدەكەهى ئەوەى تربێت!!!

خەڵكى بەشەڕەفى كوردستان ئەوانەى تاوەكوئێستاخەڵەتاون بەقسەزلەكانى سەركردەكانى یەكێتى وپارتى بۆبەرەوپێشبردنى ئەزموونى كورد،ئەوەتابەچاوى خۆتان ببینن چۆن ئەم سەركردانە بەرژەوەندى حزبەكانیان لەسەرووى بەرژەونەندییەكانى كوردودانیشتووانى كوردستان دادەنێن،دۆست ولایەنگرانى هەردووحزبى خوێنمژ بۆچى؟ناچن لەسەركردایەتى حزبەكانتان بپرسن كوائەم قسەزلانەى بۆئێمەى دەكەن لەپاكیتان ودڵسۆزیتان بۆدەسكەوتەكانى كوردوئەزموونى كورد،فەرموون بەهەمووتان وەڵامى پۆل بریمەربدەنەوە لەئاشكراكردنى ناپاكیتان بەرامبەربەكورد؟

خەڵكى داماوى كوردستان ئێوەخۆتان ویژدانى خۆتان بكەنە دادوەر بەرامبەربە مامەڵەى بەناو سەركردەكانمان ئەوانەى بەنوێنەرایەتى ئێمەدەچن بۆبەغدا وبەڕۆژى ڕووناك دەمانفرۆشن بۆبەرژەونەندى خۆیان وحزبەكەیان،كامەبڕیاربۆگەلى كوردپێویست تربوو؟زیادكردنى دەنگێكى ترى كوردلەئەنجومەنى حكوم یاخودفەوتانى دەنگێكى كوردلەپێناوى بەرژەوەندى تەسكى حزبى؟ بریمەرلە پەرتووكى یاداشتەكانى لەعێڕاق بەناوى(ساڵەكەم لەعێڕاق)پەردەلەسەر شتەنەهێنییەكان وڕووپۆشكراوەكان هەڵدەداتەوە،ئەم بابەتانەى لەشەقامى كوردى جێگاى پرسیاربوون وخەڵكى ڕۆشنبیروچاودێرانى سیاسى داوایان دەكردلەسەركردەكانى كورددەرئەنجامى كۆبوونەوەكان وسەردانەكانیان بۆبەغدا ڕوون بكەنەوە،بەڵام هەربەشاراوەیی دەمانەوەو لەپێناوزۆرترین قورخكارى سامانى وڵات وناهۆشیارى هاوڵاتیان سەردانەكان وكۆبوونەوەكانیان بەئیجابى وەسفدەكرد!!زۆربێ ئاگابوون لەوەى ڕۆژێك دێت شەقامى كوردى لەتاوانەكان ئاگاداربێت ودرئەنجامى كۆبوونەوەكانتان بزانێت،لەبەرنەبوونى كاتێكى گونجاوبۆخوێنەران وگەیاندنى هەمووتاوانكاریەكان وزووڵمەكانى لەگەلى كوردكراوە لەسەردەستى هەردووحزب،پێشنیاردەكەم بۆخوێنەرانى بەئەمەك بۆزانیارى تەواولەسەربابەتەكەى سەرەوە سەیرى یاداشتەكانى بریمەربكەن لەپەرتووكى(ساڵەكەم لەعێڕاق)لاپەڕە(131)،وەبۆزانینى هەڵوێستى سەركردەكانى كورد وپێناسەكردنیان لەلایان هاوپەیمانان وئەمەریكا تەواوى پەرتووكەكەبخوێننەوە ئەوكات ڕاستیەكان ولەقسەزلەكانى بەرپرسان تێدەگەن بەرامبەربە نیشتیمانى كوردستان.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە