پارتى و مەسعود خۆیان بۆناپاکیەکى دیکە مەڵاس داوە

Sunday, 26/02/2017, 18:13

3517 بینراوە


لە سنورى نێوان تورکیا و باشورى کوردستان سوپاى تورکیا دەستى بەجموجوڵ کردووە،  بڕێکى زۆر چەکى قورس و ژمارەیەکى بێ شومار سەربازى  هێناوەتە ناوچەکە ،کەخۆى دەدات لەدەیان هەزار سەرباز. ئەمەش روون وئاشکرایە کە تورکیا بەنیازى چى یە و بۆچ مەبەست و مەرامێک ئەم سوپایەى مۆڵداوە.
---------------------------------
هاوکات موراد قەرەیڵان بەرپرسى باڵاى پەکەکە لەلێدوانێکیدا ئاماژەى بەوە کردوە کە تورکیا ئامادەگى دەکات تا  هێرشى سەربازى  بۆ سەر باشور و چیاى قەندیل بکات. ئەوەش شتێکى چاوەڕوان کراوە و ،هەموو بەهارێک سوپاى تورکیا بۆ ئەوەى تۆزێک ورە و غیرەت بۆ سوپاکەى بگێرَتەوە ترس و بیم پەکەکە لەدڵیان دەربکات  جۆرە ئۆپراسیۆنانە ئەنجام دەدات،هاوکات  بۆ ئەو مەبەستەش  بڕیار وایە لەم نزیکانەدا مەسعود بارزانى سەردانى تورکیا دەکات.
    ئەوەى رۆژێک تورکى ناسیبێت، ئەوى ساتێک ئاشنایان بوبێت، چاک دەزانێت کە تورکیا چ دڕندە و دوژمن و قین لەدڵێکە، دەرهەق بەکورد و دۆزەکەى. وەک بلیمەتێک دەفەرموێت( بۆ ئەوەى دڕندەیى هۆڤیەتى تورکت بۆ دەربکەوێت، بۆ یەک رۆژ ببە بەکورد) بێجگە لەوەش  کۆمەڵناس و نوسەرى بە هەڵوێستى تورک، دکتۆر ئیسماعیل بێشکچى لەهەمووان زیاتر شارەزا و ئاشنایى  لەسەر تورک و زوڵم زۆر و ناهەقى  لەهەمبەر کورد هەیە.( باشترە ئەوانەى کە تا نها تورک فاشیزمیەتەکەى ناناسن،لایان وایە کە ئەردۆغان وەلى و موسڵمانى عەیارە بیست  چوارە،با سەرپێى تۆزێک لە نوسین و لێکۆڵینەوەکانى بێشکچى بلیمەت بخوێننەوە) بۆیە گەر وەک دوژمن و وەک داگیرکار تەماشاى تورک بکەین، هەڵوێست و کارە  دڕندانەیەکانى ئەردۆغان و حکومەتە میلیتاریەکەى  لەبەرامبەر کورد هەڵسەنگێنین، لامان ئاسایى و شتێکى سروشتیە،چونکە بەدرێژایى مێژووى دەسەڵاتە یەک لەدوا یەکەکانى تورک هەر لەسەردەمى عوسمانیەکانەوە تا ئەمرۆ، هەموویان لەسەر دژایەتى و لەناوبردنى کورد کۆک بوون، لەناوبردنى شێخ سەعیدى پیران و سەید رەزاى دێرسیم و،دەیان شۆڕشگێرى باکوور، باشترین بەڵگە وسەلمێنەرى ئەو دژایەتیەن، بۆیە  پەنابردنە بەر هەرتاوان و لەشکرکێشى و جینۆسایدێکى تورک، لەدژى گەلەکەمان کارێکى سەد بارەو بەردەوامە ، کەس لۆمەى دوژمن و نەیارى خۆى ناکات.حکومەتێک کە بەبیرى کەمالیزم وشۆفێنیەت زاخاو درابێت، ئەردۆغان سەرۆکایەتى بکات ، جگە لە کوشتار و چەک و پەلامار چاوەڕوانی  هیچى دیکەى لێناکرێت.
    بەڵام ئەوەى کە زیاتر زۆرتر نیگەران ودڵتەنگمان ئەکات،هاوکارى وهەماهەنگى پارتى و مەسعودە،کە ئەوزۆڵە کوردە لەلایەک میللەت چەواشە ئەکات  بە درۆ و فیشاڵى سەربەخۆیى  مەستیان دەکات ،کەچى لەژێریشەوە کلک لەگەڵ ئەردۆغان  یەلدرم گرێ دەدات و، بەنیازە لەم رۆژانەدا سەردانى تورکیا بکات، ئاشکراشە کە مەبەست و ئامانجى سەردانەکەى چى یە؟جگە لە دژایەتى کورد و پەکەکە  وهاوکارى تورکیا و، بەڵێن نوێکردنەوە بۆ خیانەت و ناپاکى هیچى دیکە نى یە.  شتێکى بەڵگە نەویستە کە تورکیا بەهیچ شێوەیەک چاوى بەکوردهەڵنایەت ، هەمومان وەک دوژمن ونەیار تەماشادەکات، هەقە  هەمووان گەنج و پیر و لاو و جەوان، چ لێرە چ لە دەرەوەى وڵات، ئەو پیلان و خیانەتەى مەسعود و پارتەکەى ریسوا وشەرمەزار بکەین.لەبەر دەم تەواوى جیهان ومرۆڤایەتیدا رووى رەش و ناپاکى هەڵماڵین، ئەبێت  پارتى وسەرانیشى ئەوە باش بزانن و تێبگەن  کەئەگەر  تورکیا ئیمڕۆ گرنگى وبایەخیان پێدەدات ،لەبەر خاترى ژیرى و لێهاتوى و بلیمەتى مەسعود وپارتى نى یە ، تەنها بۆخاترى پەکەکەیە، گەر پەکەکە و هێزەکەى  نەبێت ونەمێنێت، مەسعود کەى ئەو پیاوەیە لەلایەن تورکیاوە بایەخى پێبدرێت. بێتە ناوانەوە!
من دڵنیام و گەشبینم کە ئەمجارەش لووتى تورکیا دەشکێت ، وەک هەموو لەشکرکێشى و ئۆپراسیۆنەکان بەپاشەڵى دڕاو و سەرى شۆڕەوە دەگەڕێتەوە، کە دەرئەنجامەکەشى جگە لە روو رەشى ونابوت بونى پارتى ومەسعود، هیچى دیکەى لێ شین نابێت،ـ پەکەکەش زیاتر و زۆرتر لاى خەڵک خۆشەویست دەبێت وئەبێتە جێگەى باوەڕو متمانەى زۆرینەى خەڵکى، هاوشێوەى کۆبانى و رۆژئاوا مێژوو داستانێکى بێ وێنە دەنەخشێنێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە