مەترسی دۆزینەوەی مرۆڤی پێش مێژوو

Saturday, 11/05/2024, 20:59

1769 بینراوە


حاشا هەڵنەگرە کە شێوازی سەروچاوی ئەو ژنە نێندەرتاڵە تۆزێک لە خەڵكی ناوچەکە دەچێت؛ چاوی شین و قژی زەرد نییە. خۆ ئەگەر چاوی شین بوایە و قژی زەرد، ئەوا دەبوو بە هەڵا و پرسیار و گومانکردن لە ڕاستی پێست و وشکڵی دەموچاوی.
مێژووی پەڕینەوەی مرۆڤی ساپیان لە ئەفریقاوە بۆ ئەمبەری ئاوەکە نزیکەی پەنجا و پێنج هەزار ساڵە، نێندەرتاڵەکان زۆر زۆر لەوان دێرینترن، بە تەک یەکەوە ژیاون و زاوو زێیان کردووە، بۆیە بە DNA دەرکەوتووە کە لە سەدا پێنجی DNAێ ئەروپیەکان نێندەرتاڵین (ئەوەی هەتا ئەم ساتە دەیزانین).
لە سەدەی ڕابوردودا، پێش ئەوەی کە بزانین ئێمەی ساپیان لەسەدا پێنجی ئای دی ئێنمان نێندەرتاڵە، نێندەرتاڵەکانیان بە کەسانی بێ مێشک و بێ هونەر وەسفدەکرد، دەیان گووت، کە ئەوان کەسانی گردە بوون و تەنانەت توانای بەکارهێنانی کەلوپەلیشان نەبووە. ئیدی دوای ئەوەی زانرا لەسەدا پێنجی DNAی ئێمەی ساپیان نێندەرتاڵیە، کەوتنە پیاهەڵدانیان، لەگەڵ ئەوەشدا هەتاوەکو ئێستاکە هونەر و داهێنانی نێندەرتاڵەکان دەگمەنن، بە ڕوونی هۆکاری لەناوچوونیان نازانرێت؛ بە نەخۆشی یان کەمی توانایان بە تەک توانای ئۆرگانیزاسیۆنی ساپیانەوە؟
ئەوروپیەکان بە تایبەتی ئەورپیە چاوشین و قژزەردەکان ئەوانەی ناوی خۆیان ناو نابوو ئاریەکان، زۆر بە دوای ڕەچەڵەکی خۆیاندا وێڵن، کاتێک فەرەنسی و بەلجیکیەکان گەیشتنە ڕواندا و خێڵە توتسیەکانیان بینی، کە کەسانێکی کەڵەگەت و جوانخاس بوون (سەیری وێنەکەی سەرەوە بکە) لە چاو ئوتووەکاندا کە ئەوان گردە و ناشرین بوون، هەر خێرا گووتیان ئەوە ڕەچيڵەکی ئێمەی ئەوروپیە، کەڵەگەت و جوانخاس. لەگەڵ ئەوەشدا کە توتسیەکان کەمینە بوون، بەڵام دەسەڵاتیان زیاتر دابوو بەوان و مافیان زۆرتر بوو لە ئوتووە گردە ناشرینەکان. ئەوان زیاتر مافیان هەبوو لەبەر ئەوەی ئەوروپیەکان جیاوازیان دەکرد لە نێوانیاندا، ئەمەش بووە هۆکاری دژایەتی کردنی یەکتری، ئەوە بوو ئەو جیاوازییە بووە هۆکاری شەڕ و ئاژاوە و جینۆساید، تەنها لە یەک مانگدا هەشت سەد توتسیان بە چاقۆ کوشتن. 
ئەمڕۆش دۆزینەوە ئارکیۆلۆژیەکان بەتایبەتی بەهۆکاری ژیری دەستکردەوە، پێ دەچێت جیاوازیەکی تر بخولقێنێت لە نێوان مرۆڤەکانی سەر زەویدا و کەسانێک دەیانەوێت تیۆری ڕەچەڵەکی ئاری زیندوبکەنەوە و بە ژیری دەستکرد و جیاوزای بکەن لە نێوان مرۆڤەکانی سەر زەویدا بە هۆی دۆزینەوە نوێکانەوە.
.............
ئەو لینکەی خوارەوە وتارێکی کۆنە لەسەر هۆکاری جینۆسایدی توتسیەکان :

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە