لاقەکردن و حەماس و جاشەکانی بارزانیش

Tuesday, 26/12/2023, 11:17

2935 بینراوە


دەڵێن گوایە تیرۆریستەکانی حەماس یەک لە دوای یەک سەرەیان گرتوە و کچە دیلە جووەکانیان لاقەکردوون. وەک باوە لە کولتووری ئیسلامیدا جوانخاسەکانایشیان بردوون بۆ سەرۆکەکانیان. تەکانی ڕەق و هەوەسی ورووژێنەری ژمارەیەکی بێ شوماری لاقەکەران هێندە بەتین بوە، ڕاپۆرتی پزیشکی ئاشکرای دەکات کە هەنێک لەو کچانە  کەمەریان شکاوە. هەندێکی تریان بە گیانەڵاوە و بە مردوییش لاقەکراون بەدەم هاواری (ئەڵاهوئەکبەر)ـەوە. خۆ  پێ دەچێت نوێژیشیان کردبێت بەکێری ڕەپ و خوێناویانەوە لەسەر بەرماڵی بێشەرەفیان.
 سەرکردەیەکی جاشی بازرانیش دەیگێڕایەوە کاتێک لەو شاخە بێ توتن بوون، بە جامانە سورەکانیانەوە کە گوایە شەرەفی خێلەکەیانە، شەرواڵی بێ شەرەفیان داکەندوە و یەک لە دوای یەک سەرەیان گرتوە و کچەگەریلایەکیان بە مردوویی لاقەکردووە. ئەمیان گوایە لە پێناوی خەباتی جاشایەتی و ئەوی تریان لە پێناوی ڕزگارکردنی فەلەستین.

(داوەشین و داڕزێن  بۆ خۆتان و خەباتتان!
سەربەخۆییەک ئاوا بەدەست بێت، ئاخۆ ئەمانجەکەی چی دەبێت.)

ئەو هێزەی کە کاریگەیی هەبووە لە سەرکەوتنی حەماسەکان، ئەوە خەسەڵەتی حەماسیان نەبووە، کە گوایە خاوەنی حەماسن. سەرکەوتنیان لە کردە سەربازیەکەیاندا، پەیمانی بێ مەرجی سەرۆکەکانیان بووە بە لاقەکردنی کچە جووەکان لە کاتی سەرکەوتنیانندا .سەرکەوتنیان هەوەسی چەپێنراوی سێکسوێلیان بووە.
لە هەموو سەردەمانێکدا، لە کاتی جەنگ و لە بەندیخانەکاندا، کچان و ژنان قوربانی جەنگ بوون، بەڵام لە دوای جەنگ کەس باسی ئازار و برینەکانی ئەوان ناکەن، هەردەم باسی سەربازە نەبەردەکانیان دەکەن، باسی سەربازە لاقەکەرەکانیان دەکەن، بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ئیسلامیدا. وەک سەرشۆڕی ڕەچاوی لێ کراوە.  چەند کچێکی کوردیش لە بەندیخانەکانی بەعس لاقەکرابوون ئیدی بۆ هەتایە نەک ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوە لەلایەن پارتەکەیانەوە بەڵکو بەتەنیا ماونەتەوە و بونەتە شەرمەزاری پیاوانی جامانە بەسەر. وەک کارۆلین فورێست دەڵێت لە فیلمی کچانی جەنگدا :

(بۆچی لە دوای چەنگ من بۆم نیە باسی برینەکانی خۆم بکەم وەک ئافرەتێک ؟)

لای ئاژەڵانیش لاقەکردن بە شیوەیکی دەگمەن دەبینرێت، لای شەمپانزێ بۆ داگیرکردنی ناوچەیەکە کە لە لایەن کۆمەڵە شەمپانزیایەکی ترەوە بەڕی دەکرێت، کۆمەڵەی سەرکەوتوو مێینەکان دەگرن و یەکێکیان دەیباتە بەردەم سەرۆکەکەیان و دەست و قاچی دەگرێت لە کاتێکدا نێرەکە لاقەی دەکات و دەیدات بەسەریا هەتا مردن. دوای ئەو شەڕەيش هەردوو کۆمەڵگە شامپانزیاکە پێکەووە دەژین و دەبنە کۆمەڵگەیەکی بەختیار. نێرەی شێریش بەجۆرێکی ترە؛ کاتێک لە کۆمەڵگەکەی دەردەکرێت و بە تەنیا دەمێنێتەوە، سەری خۆی هەڵدەگرێت و بە دوای مێینەیەکدا دەگەڕێت، ئەگەر مێچکەکە خاوەنی چەند بێچوویەک بێت، هەموویان دەخنکێنێت و هەرخێرا لەگەڵیا جووت دەبێت. لای زۆر گیانلەبەر لەوانە قاز و لای مێروەکانێش لاقەکردن هەنە. 
زۆربەی زۆری لاقەکردن بە غەریزە بریتیە لە زاڵبوونی جینی بەرەی سەرکەوتوو بە مەبسی نانەوەی نەوەی خۆیان وەک جینی هەڵبژێراو و بەهێز. بەڵام  ئەمە خەسڵەتی ئاژەڵیە، واتە ئاژەڵ بە غەریزە ئەو کارە دەکات و وەک مرۆڤ خاوەنی هەڵبژاردە نیە؛ ئیماندار و خواپەرسی نیە. هەرچەندە دانایی و هەڵبژاردەی مرۆڤ لەو ڕوەوە دەدەینە بەر پرسیار، چونکا ئەویش بە هەموو داناییەکیەوە ئەگەر خاوەنی ئاگاییەکی ڕەها نەبێت ئەوا کارەکتەری ئاژەڵی بەسەریا زاڵ دەبێت و هەمان کردار دووبارە دەکاتەوە. چونکا ؛ خود، واتە ئەوەی مرۆڤێک خۆی پێ دەناسێنێت، نیشانی دەدات بە ڕەوشت و خەسڵەت، بریتیە لە  دەرئەنجامی ڕوبەڕوبونەوەی هەوەسی ئاژەڵی بەرامبەر بە یاسا کۆمەڵایەتیەکان و ئەوەیشی خۆمان لە خۆمانی قەدەغەدەکەین. دەرئەنجام خودێک دەردەچێت وەک ئەوەی کە خۆیمان پێ دەناسێنێت و ڕەفتار دەکات بە باش و بە خراپیەوە. ئاستی مرۆڤدۆستی خۆمان بەستراوەیە بەوەی چەندە ئێمە خۆمان لە کارەکتەری ئاژەڵی وەدورین.
کەواتە چۆن حاماسێكی باوەڕدار بە ئەڵا دەتوانێت هەوەسی بورووژێت بە کچێک کە ئارەزووی ناکات وەک جوو، لەبەر ئەوەی کە وررووژاندنی سێکسوێل بریتیە لە هەوەسی سێکسوێل بۆ جەندەرێک کە ئارەزووی دەکەین، لێرەدا جەندەرەکە جووە و بە ئایدیۆلۆژیا دژایەتی دەکات و بە پیسیشی دەزانێت. نازیەکان بێزیان دەهاتەوە لەگەڵ جووەکان سێکس بکەن بە پێێ ئایدیۆلۆژیایان، کمێرە سورەکانیش بەهەمان شێوە لەگەڵ کچە کۆمۆنیستەکاندا سێکسیان نەدەکرد، بەڵا حەماس ئەو حەماسە نیە. کەواتە هەر تاکێکی حەماس بە غەریزەی ئاژەڵی و لە ئاستی ئاژەڵیدان بۆ بەڕیکردنی ئەو کارەیان وەک شامپانزیا، چونکا تۆ ناتوانیت ڕقت لە کەسێک بێت و بە پیسی بزانیت و لەگەڵ ئەوەشدا چوکت ڕەپ ببێت و سێکسی لەگەڵدا بکەیت. کەواتە ئەوان جۆرێکن لە ئاژەڵی دڕندە و سنوری غەریزەی ئاژەڵیان جێ نەهێشتووە و خۆیان ناوناوە کەسانی دیندار و باوەڕدار و بە خودایەک !
ئێمەی مرۆڤی ساپیان بە هۆکاری داهێنانی ئامێرەوە وەک ئاژەڵان بە پەرەسەندنی سروشتیدا تێنەپەڕیوین، بازمان داوە بەسەر پەرەسەندندا و بەسەر ئاژەڵانی تردا زاڵ بووین، نازانرێت ئایا ئەمە ڕێکەوتە یان پرۆگرامێکی پێشوەختەیە لە جینەکاندا، بۆیەکا دەبێت هەردەم ئێمە خۆمان پەروەردە بکەین بە بێ ووچان.
جەنگ پیش ئەوەی ڕووبدات، لە هەر یەکێک لە ئێمەدایە، هەوەسی چەپێنراوە و بەرگی سیاسی و ئابوری و ڕەفتاری سەمەرە دەپۆشیت، جەنگ هەوەسی چەپێنراوە و دەتەقێتەوە. هەوەسی ئاژەڵیە و بەرگی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی دەپۆشێت.
 چەندە ئێمە ئاژەڵێکی سەرسوڕمێنەرین !
..............................

وێنەی سەرەکی:

وێنەی 1:  بۆیەکاری ماتیسە
وێنەی 2 : دروشمی فەمینیستەکانە
وێنەی 3 : کاری حەماسەکانە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە