• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کێ به‌رپرسه‌ له‌ دروستکردنی ئه‌ستێره‌ی حه‌یا و شه‌ره‌ف؟

Friday, 20/02/2009, 12:00

1758 بینراوە


حه‌یاچوون ئه‌و ووشه‌یه‌یه، که‌ هه‌ر له‌ 12 ساڵییه‌وه‌ ئێمه‌ی کچانی پێ ترساوین.ب ه‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ له‌ 12 ساڵییه‌وه‌ وه‌ستاندومی و ناتوانم لێکدانه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌م بۆی هه‌بێت ئه‌وه‌یه،‌ که‌ ئاخۆ حه‌یا چییه؟ حه‌یاش هه‌ر شه‌ره‌فه؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ سه‌یر نه‌بێت لاتان که‌ بڵێم له‌ مانای شه‌رفیش تێناگه‌م، که‌ منی کچ پێی ده‌ترسێنرێم، منی کچ پێی خه‌ڵتانی خوێن ده‌کرێم، منی کچ له‌سه‌ری ده‌کوژرێم، ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ی کچان و ژنانی کورد تیادا که‌وتوینه‌ته‌ کێژاوه‌وه. هه‌موو کات ده‌پرسین ئاخۆ کاتێك که‌ گه‌ردوون درووست بوو خوای گه‌وره‌ حه‌یا و شه‌ره‌فیشی به‌تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ درووست کرد؟ حه‌یاو شه‌ره‌فیش بوو به‌ ئه‌ستێره‌یه‌کی تر، به‌ڵام جیاواز له‌ ئه‌ستێره‌کانی تر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ بوو به‌شوێنی کوشتن، ترساندن و تۆقاندن بۆ کچان و ژنانی کورد.
من که‌ ساحێبی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌م ده‌مه‌وێت تێکی بشکێنم و بوونی نه‌مێنێت، به‌ڵام له‌دواجاردا چوارده‌وره‌که‌م که‌ خۆیان به‌ ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌زانن که‌ هێز و ده‌سه‌ڵات له‌ لای ئه‌وان کۆبۆته‌وه‌ دێن کۆت و زنجیرم ده‌که‌ن.خۆیان وا پشان ده‌ده‌ن که‌ ئێمه‌ ده‌توانین سود له‌ تواناکانی ئه‌وان وه‌ربگرین، له‌ سایه‌ و سێبه‌ری ئه‌واندا بژین، وه‌ك و ئه‌وه‌ وابێت که‌ ئێمه‌ توانامان نه‌بێت سود له‌ تواناکانی خۆمان وه‌ربگرین. ئه‌وان بڕیارده‌ده‌ن که‌ ئاخۆ ئێمه‌ بژین یاخود نه‌ژین، ئه‌وان هه‌موو شتێك بۆخۆیان به‌ڕه‌وا ده‌بینن، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ نه‌خێر، ئه‌وان پێمان ده‌ڵێن ئێوه‌ ته‌نیا بخۆن و بخه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی که‌ ناوی ئه‌ستێره‌ی حه‌یا و شه‌رفه‌ تێك نه‌شکێت. ده‌بێت ئێمه‌ی کچان و ژنان خه‌بات بکه‌ین له‌ پێناوی نه‌هێشتنی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه. ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین که‌ ئێمه‌ چیتر به‌کارنه‌هێنرێین بۆ مه‌رامه‌ ناشرینه‌کانی پیاوان که‌ زۆر کات بیستومانه‌ کچان و ژنانمان به‌ بیانووی پێدانی پاره‌ و ده‌سه‌ڵات سوکایه‌تیان پێکراوه.
ده‌بێت ئێمه‌ زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تر بین که‌ بکه‌وینه‌ داوی ئه‌و نێچیرانه‌ی که‌ هه‌میشه‌ به‌ دوای سوکایه‌تی پێکردنی کچان و ژنانن. ده‌بێت ئێمه‌ هه‌وڵبده‌ین خۆمان به‌توانای خۆمان وجودی خۆمان بسه‌لمێنین، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ بیسه‌لمێنین که‌ تواناکانی ئیمه‌ هیچی که‌متر نیه‌ له‌وان.
ده‌بێت ئێمه‌ بیسه‌لمێنین که‌ حه‌یا و شه‌رف بوونی نییه‌، به‌ڵکو شه‌خسیه‌ت بوونی هه‌یه، شه‌خسیه‌تیش ده‌توانم بڵێم خۆی له‌ کۆمه‌ڵێك له‌ کردار و ره‌فتاری ڕۆژانه‌ماندا ده‌بنێته‌وه،‌ که‌ ئاخۆ تاچه‌ند ئێمه‌ وه‌ك و ژن ده‌توانین شه‌خسیه‌تی خۆمان رابگرین و چیتر هیچ که‌س نه‌توانێت ده‌سته‌واژه‌ی شه‌ره‌ف به‌رامبه‌رمان به‌کار بێنن.له‌ژێر په‌رده‌ی شه‌رف بمانکوژن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ له‌ دواجاردا بێ هیوام ده‌کات که‌ ژنێك بێت پێم بڵێ تۆ ده‌بێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پیاودا هه‌لسوکه‌وت بکه‌یت ئه‌وه‌ی ئه‌و ووتی ده‌بێت وابکه‌یت ئه‌گه‌ر نا حه‌یات ده‌چێت.‌


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)