• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئاش لە خەیاڵێك و نێچیریش لە خەیاڵێك

Thursday, 05/02/2009, 12:00

1859 بینراوە


نێچیرى ئیدریس بارزانى لە كۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەكەیدا لەگەڵ سەرۆكە زەلیلەكەى پەرلەمانى كوردستان ، باسى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان كردو ووتى ئێمە زۆر بێ منەتین و ترسمان لە هیچ نیە ، جەنابى سەرۆك لە دەریاى خەیاڵدا و لە شوێنێكى خۆشەوە و سەرمەست بەو بیست كورسیەى لیستى هاوپەیمانى هێناویەتى زۆر قارەمانانە ووتى ئێمە هەر گیز ناترسین و ڕۆژى 19/5 هەڵبژاردن ئەكەینەوە ، دیارە سەرۆك ئاگاى لە خەڵك نیە و ئەو ڕاپرسیانەى نەخوێندۆتەوە كە كراون لە سەر هەڵبژاردن كە نیوەى كورد ئەمجارە ئامادە نیە دەنگ بدات ، چونكە میللەت جارێكى ئەو هەڵەیە ناكات گۆشت بداتە دەم پشیلە ، ئەگەر جارى یەكەم بە كۆمەڵێ بیانوو هەڵخەڵەتاین ، بەڵام ئەمجارە تۆبە و هەزار تۆبە ، ئەو دەنگانەى لە دەرەوەى هەرێمیش هێناوتانە ئەوەش مەكەنە پێوەر چونكە ئەو كوردە داماوانەى ئەوێ ئێستا ئێوە ناناسن ، ئێستا تامى ئەو دەسەڵاتە ى ئێَوەیان نەكردوە ئەگینا ئەوانیش هەڵەى وایان نەدەكرد ، ئێوە حەڤدە ساڵە ئەزانى چى بەو میللەتە ئەكەن ، ئەزانى چى دزیتان لێ كردین ، چى كوڕى كوردتان بە كوشت دا چى خیانەت تان كرد ، چەند جار سوپاى داگیر كەرانتان هێنایە سەرمان ، 31ى ئاب لە بیر كەسمان نەچوە ، ئەمجارە سەد پرۆژەى ستراتیژى بە كەڵكتان نایەت ، جارێكى تر نایبینەوە وەكو ئەمجارە ببنە كەڵەگا بە سەر ئەم میللەتەوە ، جارێكى تر خەڵك دەنگ نادات بەوانەى لە سفرەوە بونەتە ملێونەر ، دەنگ نادات بەو حیزبەى ئاڵا زەردەكەى لە سەر دەبابەكانى 31ى ئاب ئەشەكایەوە ، ئێوە هەر بى منەت بن ، خۆتان ئەبینەوە ، تەواو خەڵك چاوى كراوەتەوە ، جاران ئەگەر یەكەم جارمان بو بێت ، ئەگەر بیانویەك هەبوبێت ، ئەمجارە ئەوە نەما ، ئیتر بڕوا بكە كوڕەكەى ئیدریس بارزانى ئەمجارە ئەو پەنجەیەمان مۆر ناكەین بۆئێوە ، ئەم جارە گۆشتمان ناخەینەوە بەر دەم پشیلەكان ، تەمێ بوین ، دەنگ نادەین بە سەرۆكەكان ،بەوانەى لە شەشت و شەشەوە جاش بوون تا 31ى ئاب ، دەنگ نادەین بەوانەى بە دزى بونەتە ملیار دەر ، دەنگ نادەین بەوانەى خوێنى شەهیدەكانیان بە هەدەر دا ، ئەوەى ئێوە دڵتان پێ خۆشە پرۆژە ستراتیژیەكەتانە ئەویش فریاتان ناكەوێ ، با ئەو ڕۆژە بێت ئەو كاتە من و تۆ مەرحەبایەك لە یەك ئەكەین ، چیتان بۆ كردوین كوا ئەوەى خەڵك بە تەماى بوو كوا ئاوەدان كردنەوە ، كوا ئاوەدانى ، كوا دیموكراسى و خۆش گوزەرانیەكەتان ، چیتان بۆ گەنج كردوە ، كە دڵنیا بە نیوەى گەنج ئەمجارە دەنگ نادات بە حیزبەكەى كاكە و مامە ،بەسەرى ئەو نێچیرە ئەگەر ناچار نەكرانایە و بە خۆشى خۆتان بوایە ئەوا دڵنیابە قەت جارێكى نەتان ئەهێشت لەم كوردستانەدا هەڵبژاردن بكرێت ، بەڵام چارتان ناچارە و هەر ئەبێت ئەو هەڵبژاردنە بكەن ، خەڵك ئەمەندە لە ئێوە پەستە ئەگەر هەرچى لیستێك هەبێت دەنگى ئەداتێ دەنگ نادات بە ئێوە ئەگەر لیستیش نەبوو ئەوا بە سپێتى تێى دەكەین ، ئەوە نیە لە ئێستاوە هەڕەشە لە حیزبەكانى تر ئەكەن نابێت لیستى جیایان هەبێت ئەمەیە بێ منەتیەكەتان ، ئەتانەوێ بە زۆر ڕێگا لە كەسانى تر بگرن و نابێت لیستى تریان هەبێت ، ئەوەتا تاڵەبانى هەڕەشە لە كاك نەوشیروان ئەكات ، ئەوەتا هەڕەشە لە زەحمەتكێشان و حسك ئەكەن ،سبەینێ ئەگەر زانیتان لیستێك پەیدا ئەبێت لەوانەیە وەكو ئەوەى پارتى بە یەكگرتووى كرد لە دهۆك جارێكى تریش ڕوو بداتەوە ، ئێوە بەس ئیشى پیاوانەتان لێ ناوەشێتەوە ، تۆ لە ئەنجومەنى وەزیران و ڤێلا خۆشەكانتان وەرنە دەرەوە و بچنە ناو خەڵكەوە ئەو كاتە باش دەزانن ئاش لە خەیاڵێك و ئاشەوان لە خەیاڵێك ، بەڵام لە ئێستاوە دڵنیا بن جارێكى تر نایبینن ببنەوە كەڵەگا بە سەرمانەوە ، چاوەڕێى موفاجەئە بكەن ئەو كاتە ئەزانم چۆن ئەترسن

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)