• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كەركوك لە دیدی منەوە

Sunday, 14/03/2004, 12:00

1596 بینراوە


خۆینەری بەریز... ئەمە ناونیشانی کتێبێکه‌ كە پیكاهاتووە لەو وتار و كۆر و بەشێك لەكارنامەی زانكۆ لەمەڕ پرسی كەركوك و ڕۆڵی پیرترۆل لە گرفتی كوردی وگۆپۆلوتیكی جیهاندا. تكایە لە كاتی خۆیندنەوەیدا برواننە رۆژی نووسینی وتارەكە 14 / 03 / 2004 .
ئەوەی بەلای منەوە دڵخۆشییە که‌ بۆچوونه‌ سیاسیەكانی من گشتی وەك چاوەروانم دەكرد هاتنە دی. ئەوی جیگەی ناخۆشی و گریانە, سەرانی (بێ مۆڕاڵ و بێ شەرفی نەتەوەیی) نە لە تاقیكردنەوەی میژوو هیچ فیر بوون. نە گۆی بۆ دڵسۆزانی كورد و پسپۆرانی ئابوری و سیاسی و رۆشنبیرانی نەتەوەیی دەگرن.لە جیاتی ئەوەی مەڵبەندێك . كۆلۆژێك .پەیمانگایەكی تایبەت بە سیاسیەتی پیترۆڵ و وزە دابمەزرینن. که‌چی هاتوون ئەندازارێكی پسپۆر لەبۆاری دزینی پیترۆڵ (ئاشتی هەورامیان)یان كرد بە وەزیری سامانە سروشتیەكان.
لەجیاتی ئەوەی (پیتڕۆڵ) وەك كاڵایەكی گرنگ بۆ ئیستراتجیتی نەتەوەی بەكاربهینن وپیترۆڵیان كرد بە فاكتی بۆ داتەپینی ڕەوشتە كۆمەڵایەتی وكوشتنی هەستی نەتەوایەتی و كەسایەتی تاكی كوردی . ئایندەیەكی تاریك بۆ نەوكانی داهاتوومان.
ئەمەیەكارەسات سەركردەی سیاسی ووڵاتێكی كۆلۆنیالكراوبەفاكتی كۆلۆنیالیكردنی نیشتمانەكەی (دەبەنگ) بێ.

ئەم وێنەیەی سه‌ره‌وه‌ په‌یکه‌رێکه‌ لە شاری (Bournemouth) بەریتانیا سمبوڵی ئەو سەربازانەیە لە پیناوی داگیركردنی پیترۆڵدا كوژراون .





مامە و كاكە ئەمجارەشیان فت *

پێش گشت شتێك دەبێ ئەوە بزانین . مرۆڤ لە هەموو شیتێك پیرۆزترە . پیرۆزی مرۆڤ وەك مەتریاڵێكی زیندوو نا و بەس بەڵكو وەك ماف و ئازادیی و ژیانێكی ئارام . ئەگەر هەر پرۆسێسێكی ژیان و فەلسەفەیەك لەمە بترازی . هیچ ناگەینێ لە بازیكردنێكی بێ تام و دوور لە مۆڕاڵە مرویەكان زیاتر. پیسترین پڕۆسێسی ڕۆژانەی مرۆڤ لەم سەردەممان و لەو ساتەوەی بەرژەوەندی . فەلسەفەی ژیانی گۆڕی . پڕۆسێسی سیاسییە . پەیڤیكردن لە سیاسەت و بیركردنەوە لەڕێزە مرۆیەكان دەبێ زۆر بەوردی مامەڵە لەتەكدا بكری و بە تایبەتیش سیاسەتی میللەتێكی چەوساوەی خاك وسامان زەوتكراوی وەك كورد .
34 ساڵ لەمەو بەر . واتە ساڵی 1970 سەركردایەتی بزوتنەوەی كوردی لە باشوری ووڵاتماندا (كوردستان) لە بازییەكی دۆمینە ئاسیدا تووشی هەڵەیەكی پشتشكێن بوو . دوای چوار ساڵ گفتوگۆی سارد و گەرم . مەلا مستەفا نەك دوو شەشەی سیاسی لە دەستدا تۆپی، بەڵكو ئەو مێز و كورسییەشی لەسەری سەقامگیر بوو (باشوری كوردستان) ئه‌ویشی دۆڕان, ئاوارە و زەلیلی بەر قاپی رەحمەتی شا بوو.
ئەم میژووە خویندنەوەی هەرچۆنێك بێت راستی ئەوە بوو، كە تۆماركراوە. بە بازی(هەڵبژاردن) كەركوك لە كوردستان دانابڕی . گەشترین خاڵ لەمیژووی مەلامستەفادا ئەمەیە ووتی:
(ئەگەركەركوك یەك كوردیشی تێدا نەمێنی.هەر شارێكی كوردستانیە) ئەم خاڵە گەشەیەیە ئێستا كوردە نەتەوەیەكان نەك (پارتی) بەڕێزەوە باسی دەكەن. پارتیێەكان بەدرۆ و بە میدیایەكەیان مەلا مستەفایان كردوە بە پێغمبەرێكی سیاسی كەچی لە گرفتی كەركوكدا گرامێك ڕێزی بۆ قسەكەی دانانین. ئیستا لە سەردەمی كوڕ و كوڕەزاكانی مەلا مستەفا. هەردوو زلهێزەكەی باشور(یەكیتی و پارتی) بازرگانی (بەرژەوەندی پارتەكانیان)ی پێوە دەكەن.بەعس وەك پارتێكی ناسیونالیستی هوشیار و دڵسۆز بۆ نەتەوەی عەرەبی دەیزانی بزوتنەوەی كوردی فڕی بەسەر بزوتنەوەی نەتەوەی كوردیەوە نیە . بۆیە كە لاواز بوو ساڵی 1970 لە تەك سەركردایەتی بزوتنەوەكە لە سەر بەیانی 1970 و ڕێككەوتن .
بەعس لەسەرەتاوە بە هیچ شێوەیەك بروای بە چارەسەرەی كورد وەك كورد دەیەویت نەبوو، بەڵكو بەیانی ئازاری 1970 (پشوو)تاكتیك بوو نەك ئیستراتیجیتی دەوڵەتێك كە بیەویت چارەسەری كێشەی كورد بكات . كورد ئەم تاقیكردنەوەیەیان بە خوین و ئاشبەتاڵێكی چاوشۆڕ نووسیەوە . وەلی خوێندەویان بۆ ئەو پەڵە میژوویە خوێندنەوەیەكی زۆر پڕیمێتیف بوو بۆچونكە سەرانی ئیستای كورد(سكراب تاڵەبانی و پڕێمتیف بەرزانی) هێندنە چاوی هوشیاری سیاسیان كزە ... تائیستا نازانن كەركوك و ڕۆڵی لە گرفتە سیاسیە جیهانی و ناوچەی و كوردستانیەكاندا چیە . بۆیە وا بە سۆزەوە نە بە ئاوزانێكی سیاسی مۆدیرنەوە دەڕواننە گرفتی كەركوك . عەرەب لە كازەبلانكەی مغریبەوە تا دەگاتە بەحرێنی كەنداوی فارسی سورن لە سەر ئەوەی كەركوك دەبی هی عەرەب بیت . كەچی سمییل فشەكانی سلیمانی و وورگ ئاوساوەكانی هەولیر و دهۆك نازانن كەركوكی دراوسیان بۆ ئەم شینەی لەسەر دەكرێ؟

لە نیوان 11/03/1970 تا 08/03/2004. دەگاتە (34) ساڵ . 1970 دەسەڵاتی ناسیونالیستی عەرەبی عیراقی چوارسالیان بۆ گرفتی كەركوك دانا . ساڵی 2004 دووساڵ. ناسیونالیستی عەرەبی ئیستا هەمان ناسیونالیستی عەرەبی سەردەمی بەعسە. ئیستا عیراق بە پراكتیك دەولەت نیە وخاوەنی بوونیادە پیوستیەكانی دەولەت نیە بۆیە لە ئاستی سیاسەتی جیهاندا وەك بلقی سەر ئاو وایە . مامەڵەكردنی سیاسەتی ئیمرۆ لە تەك دەسەڵاتی كاتی عیراقدا بازییەكە نەك سیاسەت . بۆیە بڤەی چاوەروانی داهاتوومان لەوەدایە لە ماوەی ئەم دووساڵەدا عیراق دەبیتە خاوەنی كەسایەتێكی نیودەولەتی . خاوەنی سوپا و بێگومانێك یاساییەك كە بەرژەوەدی ناسیونالیستی عەرەبی بپارێزی . یانی ئەوەی لە بەغدادا دەسەڵاـی هەبی لە نیو بازرگان و سیاسیەكانی دونیادا ڕۆلی دەبێ و گۆیلێدەگری , بە پێ پێكهاتەی كومەڵگای عیراقی . دەسەڵاتی زوربە لە لای عەرەب كۆدەبیتەوە . یانی عەرەب خاوەنی دەنگی شێردەبن ,كوردیش پاشكوی دەسەڵات .چونكە هەردوو سیاسی ساویلكەی كورد (تاڵەبانی و بەرزانی) بەوە كومەڵگای كوردی هەڵدەخەلەتێنن كە گوایە ڕژێمی داهاتووی عیراق . رژێمیكی دیموكراتی دەبیت كورد مافەكانی لە ژیر سیبەری دیموكراتیەتی عەربیدا دەستدەكەوی . وەلی هێندە ساویلكەن نازانن كە لە دونیای دیموكراتیشدا بڤەكان هەر زیندوون . هیتلەر بە ریگەی هەلبژاردن و دیموكراتی هاتە سەر دەسەڵات . كورد پیش ئەوەی گرفتی كۆمەڵایەتی و چینایەتی هەبی گرفتی (كەساییەتی نەتەوەیی) هەیە بۆیە بونیادنانی كۆمەلگایەكی دیموكراتی بەرقەرا نابێ ئەگەر میللەتێك بە مافە مرویەكانی واتە (بوونی كەسایەتی نەتەوەیی) نەگات . هەلێكی زیرین بوو كە سەدام ده‌سه‌ڵاتی نه‌ما، وەلی بیری ناسیونالیستی عەرەبی هەر زیندوە , بە زیندووی دەمێنیتەوە بۆیە پیویست بوو . سەرانی كورد بە هیچ شیوەیەك مۆڵەتی ئەوەیان بە ناسیونالیستی عەرەبی نەدایە كەركوك بخریتە بازی هەلبژاردن و دووسال چاوەروانی. ئەمە گەورەترین هەڵەی سەدەی نوی كوردی دەبیت. بیگومان كۆمەڵگایەك لە ماوەی 34 ساڵدا گۆرانكاری بە سەر ئاوزانیدا نەیەت . دەبێ پاشەڕۆژی تاریك بێت . ئەم دوو سەركردە سەقەتە (سكراپ تاڵەبانی و پڕێمتیف بەرزانی) . لە ماوەی ئەم چەند ساڵە ئازادییەدا نەك نەیان توانیەوە كوردی باشوور لە دەوری بەرنامەیك كۆبكەنەوە بەڵكو دیواری نێوانی شارە كوردیەكانیان هێندە باڵاكردوە . ماوەیەكی تر هەولیر و سلیمانی دەبنە دوو كۆمەڵگای جیاواز.

لەشەوی 09/03/2004 ریپۆرتاجێكم لە تەلەفزوینی ئەلمانی كەنالی دوو(zdf) بینی . ڕاهێنەرێكی باخچەی ئاژەڵان لە تایوان . توانی لە ماوەیەكی كەمدا خێزانیكی بەختیار لە چەند ئاژەلێكی دژ بەیەك وەك (سەگ , پڵنگ , بەراز) دروستبكات بێ گرفت و خواردنی یەكتری پێكەوە بە بەختیاری بژین , كەچی سەركردەكانی كورد لە ماوەی نیوە سەدەدا نەیان توانیەوە لە سەر بەرنامەیەكی سیاسی ڕێكبەكەون و كەرامەتی ئەو خەڵكەش هێندە بەبێ نرخ سەیرنەكەن . مەدندیلا ئەو پیاوە مەزنەیە كە مەزنی میژووی چڕی لە بەر ئەوەی لە ماوەی خەباتی سەختی ژیانیدا توانی ڕەنگە جیاكانی ووڵاتـی خواروی ئەفەریقا لە قەوارەی ووڵاتێكی دیموكراتدا كۆبكاتەوە بۆیە خۆشەویستی ئەم پیاوە لای پیست سپییەكان گەلیك باڵاترە وەك لای پێس رەشەكان, ئیمەی كورد دەبێ چاوەڕوانی هەلێكی تری میژووی بكەین وەك ئەوە هەلەی گەلانی عیراقی لە سەدام و قوسەی و عودەی رزگاركرد . ئاواش هیوامان وابی یان ڕەشەبایەكی توڕەی جەماوەری كورد كە (زۆر دورە) یان جاریكی تر ئەمەریكا لە سەرانی كورد تورە ببێت و بە جێگەی سەدامیان بگەینی ... ئەگینا دوای 34 ساڵی تر واتە ساڵی 2038 قوباد تاڵەبانی لە بەغداد وەك ساڵی 1966 ی باوكی دەبێ بە جاش ... و مسرور بارزانیش یان کوڕه‌کانیان وه‌ک باو باپیرانی کورد ده‌خه‌ڵه‌تێنێت و  لە شاخ چەك هه‌ڵده‌گرن.

خۆێنەری بەرێز تكایە بۆ ڕۆڵی گرنكی كەركوك تكایە بروانە ئەم ووتارانە


1) ڕۆلێ سەرماییەی كورد (پیترۆڵ) لە تیرۆری رژێمەكانی عیراقدا
2) ئیستراتیجیتی ئەمەریكی لە دامەزراندی دەوڵەتی كوردیدا
3) سەنگی كەركوك و سەرمایە لە بونیادی كەساییەتی نەتەوەی كوردیدا
14/03/2004



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)