• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


خانەنشینكردنی نایاسایی !

Friday, 12/09/2014, 12:00

1193 بینراوە





لە دوای پرۆسەی ئازادكردنی عێراق ساڵی 2003 هەرێمی كوردستان هەردوو حزبی دەسەڵات پارتی و یەكێتی هەڵمەتێكی زۆری خانەنشیكردنی هاوڵاتیانی دەڤەری زەرد و سەوز دەست پێكردوە كە بەجۆرێكە دوور لە هەموو یاسایەكی خانەنەشینی دۆزینەوەی حیلە شەرعی بۆ خانەنەشینكردنی ئەندامان و لایەنگرانیان هەریەك لای خۆیەوە بۆ كاتی هەڵبژاردن دەنگی پێ كۆبكەنەوە .

یەكێتی و پارتی، ئەمەیان لەبەر چاو نەبووە كە رۆژێك دێت ژێرخانی ئابوریت دەروخێت و وێران دەبێت پارەت نابێت بیدەیت بە فەرمانبەرەكانت چ جای ئەوەی بیدەیت بە خانەنشینكراوەكان .

لە هەموو وڵاتانی ئەوروپی یاسای خانەنشینیش لە عێراق تەنها بۆ كەسانێك دەبێت كە فەرمانبەری حكومەتبن ماوەی كاركردنی یاسای خۆی لە وەزارەتێك یان بەرێوبەرایەتیەك تەواوكردبێت ئەوكاتە بە نیوەی موچكەی خانەنشین دەكرێت و هاوكاری دەكرێت ، بەڵام ئەوەی بۆتە مودیل لە وڵاتی ئێمە حیلە شەرعی لە یاسای خانەنشینی كراوە بە بیانوی ناوی هەدیەی خانەنشینی ئەندام لایەنگران و فەرمانبەرە حزبیەكانیان خانەنشین دەكەن بە رێگەی جۆراو جۆر و لە ژێر ناوی جۆراو جۆر و پلەی تایبەتی سەربازی بێ ئەوەی ئەو كەسانەی بە پلەی سەربازی و راوێژكار و وەزیر خانەنشینكراون هیچ كاتێك ئەو پۆستانەیان بینێبێت یان رۆژێك لە رۆژان وەزیر و راوێژكار بوبن ..!

فلیمێكی تری ئەم خانەنشیكردنە لە هەرێمی كوردستان هەیە ئەویش ئەوەیە بەرپرسی حزبیوا هەیە كە چەند ساڵێك لەمەو بەر بەپلەی وەزیر خانەنشینكراوە، بەڵام ئێستا یان هەر وەزیرە یان ئەندام پەرلەمانە ئەمە چی یاسایەكە لە دوای خانەنشیكردن جارێكی تر هەمان پۆست و پلە لە حكومەت وەربگریتەوە موچەی خانەنشینی و موچەی حازرییش وەرگریت و دەوامیش بكەیت لە هەموو دنیا كەسێك كە خانەنشین كرا ئیتر هیچ كات بۆی نیە جاریكی تر لە حكومەتدا كاربكات و موچەی دیكە وەربگرێت، بەڵام ئەمە لە كوردستان داهێنانێكی نوێیە كەس نایزانێت بێجگە لە بەرپرسانی ئەم هەرێمە ....!
هەندێ حزبی بچوك و گەورەی دیكە بە پێی نزیكیی و دوریان لە یەكێتی و پارتیەوە ئەوانیش بە لیستی جیاواز زۆر و كەم خانەنشینیان بۆ كراوە لەسەر حكومەتی هەرێم كە ئەمەش هەموو ئەو بانگەشە و لێدوانانەی ئەو حزبانە بە درۆ دەخاتەوە كە دەڵێن ئێمە كار بۆ ئیسلاحی و دادپەروەری و یەكسانی و چاكەخوازی دەكەین لە راستیدا ئەوانە نەك چاكەخواز و ئیسلاحی نەبوون بەڵكو باربوون بەسەر گۆمەڵگەشەوە وەك زەروو خوێنی هاوڵاتیانی كوردستانیان مژیوە لە كاتێكدا كە زۆر خەڵكی هەژار لە ژێر هێڵی هەژاریەوەن و نان نیە بیخۆن مانگی دۆلارێك پەیدا ناكات لەخوار خەتی هەژاریەوەن ...!

ئەوەی پێویستە من بیڵیم لێرەدا ئەوەیە یاسا لە كوردستان نادیارە و حزوری نیە لە ئێستادا بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لەو هەموو ناعەدالەتی و نا یاسایی بكات كە لە خانەنشینان و یاسای خانەنشینی دەكرێت ئەركی سەرەكی ئەم بابەتە بە پلەی یەكەم پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارای و دادگاكانی هەرێمی كوردستان لێ بەرپرسن بۆ ئەوەی بەدوادچونی بۆبكەن و خانەنشینكردنە نایاساییەكان هەڵبوەشێنەوەو بدرێن بە دادگا ئەو كەسانەی موچەی ئیف و بەرسێبەر وەردەگرن ، كە لەبەرامبەردا هیچ كارێكیان بۆ حكومەت نەكردوە ، دوای ئەوەش حكومەت ئەگەر هەر لەسەرەتاوە ئەم موچە نایاساییانەی كە هەیە بیبڕیایا ئیستا ئەم ئەزمەی بەنزینە دروست نەدەبوو كە لەسەر حسابی هاوڵاتیان موچەی فەرمانبەران و موچەی ئەو كەسانە بدرێت كە بە نایاسایی خانەنشینكراون ئەمە بە یاسا پارە لە هاوڵاتیان وەردەگرن بۆ كەسانێك كە بە نایاسایی خانەنشینكراون پێویستە خەڵكی كوردستان لەم ناعەدالەتیە یاخی ببێت و بێتە سەرشەقام ئەمە گەوجاندنی خەڵكیە بە شێوەیەكی یاسایی ، بۆیە كاتێك ناعەدالەتی دەبێت بە یاسا یاخی بوون دەبێت بە ئەرك ...!


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)