• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


رێبازی بارزانی

Thursday, 05/02/2009, 12:00

1758 بینراوە


ئەوەی هاندەرم بوو لە نووسینی ئەم بابەتە، پیرۆز كردنی مەلا مستەفای بارزانیە تا رادەی پێبەخشینی هەندێ سیفاتی خوایی و، كون كردنی مێشكى خەلكە بە گوتنەوەی ووشەی رێبازى بارزانی لە هەموو كۆروو كۆبوونەوەیەك ،تا وای لێهات كەوتە بوارى خوێندن وتەنانەت باخچەی ساوایانیشی گرتەوە.چەند شەوێك لە مەو بەر و لەتەلەفزیونی قەلات لە هەولێرلە بەشی مندالان ،باخچەى ساوایانی بروسكی نیشان داین كەمامۆستایەك گۆرانی بۆ مندالان دەگوت(كە دڵنیام ئەم گۆرانیەی لەدڵەوە نەدەگوت) گۆرانیەكەش بەم شێوەیە بوو:

(منالێكی سۆرانیم
خەلكی شاری سلیمانیم
شاری هەڵمەت قوربانیم
پەروەردەی رێی بارزانیم)

من قسەم لەسەر وشەی سۆرانیش هەیە بەلام ئێرە شوێنی باس كردنی نیە.باشە چۆن دەبێ لەئێستاوە سەدام ئاسا مێشكى ئەم مناڵە ساوایانە بەم قسە پر و پوچ و بێمانایانە ئاو دەین كە لەبنەرەتدا شتێك نیە بەناوی رێبازی بارزانی لەهەگبەی بۆشی هەندێ ماستاوچی و درۆزن نەبێ كە هەندێ سیفەت دەدەنە پاڵ بارزانی كەزۆر لێی دوور بووە.ئەم ماستاو چیانە لەسەر هەر بابەتێك قسە بكرێت بارزانی بەپێشەنگ دادەنێن ،بۆنمونە لەكوردایەتی،ئازایەتى ،مرۆڤ پەروەری، سیاسەت....هتد . ئەگەر خەلەتاند نی گەل نەبێ بارزانی لەهیچ یەكێك لەمانە پێشەنگ نەبووە لە رووە باشەكەی بەپێچەوانەوە پێشەنگ بووە بەلایە سلبیەكەی چونكە ئەگەر لە بارى كوردایەتیەوە لێی بروانین بارزانی هیچى لە پێشمەرگەیەكی ساده‌ زیتر نەكردووە بەلكە تاوانباریشە بەوەی كە لە كاتی تەنگانەدا میللەتی جێ هێشتووە و گیانى خۆیی و منالەكانی رزگار كردووە و كوردیشى بە ئەمانەتەوە تەسلیمی جەلادەكانی كردووە ،لەئازایەتیشدا بارزانى تەنها لەشەری عەشیرەتەكاندا ئازابووەو بەشداری راستەو خۆی كردووە ولەهیچ شەرێكى دوژمنانى كورد لەبەرەكانی شەردا نەبووە ،كاتێكیش پێشەواى جێ هێشت (دواى ئەوەى سەردانی شای كرد) لەترسی گیانی خۆی سنوورى چەند دەولەتێكی بری و كورد گوتەنی چاوى نەیدیت و خۆی بەرووباری ئاراس دادا كارێكى ترسنۆكانەى وا كە سەرانى پارتی ئەم هەلاتنەی بەقارەمانێتى بۆ حسێب دەكەن و لەكۆر و كۆبونەوەكان بە حەماسەتەوە دەیلێنەوە.
بارزانی تەنها لەبەرامبەر كوردئازا و پالەوان بووە ،ئ ەگینا ئەوەتا لەبەرامبەر عبدالكریم قاسم دەلێ هوتاف بەگیانى من لێمەدەن من بە قۆندەرەی قەیتانەكای زەعیم نابین و لەبەرامبەر شای ئیرانیش پاش ئاشبەتال بەشا دەلێ: تۆ چیت پێباشە وادەكەین بڵێ بمرن دەمرین بژین دەژین.
باشە كەسێك مرۆڤ دۆست بێت چۆن دەتوانێ لەدوای راگەیاندنی ئاشبەتال و هەلاتن جورئەت بكات نزیكترین كەسانى خۆى بەدیلی بكوژێت (حەمەداغای مێرگەسوورو كورەكانی) لەكاتێكدا ئەوان نەك هەر هیچ تاوانێكیان نەكردبوو بەلكە لە بارزانی زۆر شۆرشگێرتربوون، ئەمەو جگە لەتیرۆركردنى سەدان لە نەیارانى خۆی و تەسلیم كردنەوەى دەیان پێشمەرگەی دیموكرات بە رژیمى شا و خومەینى ، تەنانەت كوشتنی كەسانێك كە ژنێكى بارزانیش هێنابێ .دەڵێن بارزانی سیاسیەكی شارەزا بووە ئەی بۆ ئەو هەموو شكستە سیاسیانەی بەسەر داهات و ئاگاشى لە دوایی مێگەلیش نەبوو.؟ بۆیە هەق وایە بارزانى وەك خۆی باسی بكرێت كە ئەویش لە رێگای كوردایەتی بەشى خۆی كردووە و هیلاك بووە نەك كردنی بە خوا و بپەرسترێ، چونكە ئەوە نییە كە هەژاری شاعیر دەڵێ:
(بۆ پێشەوە پێشمان كەوە بارزانی، لە كوردستان تۆمان هەبی بەسمانی )
چونكە لە بەرامبەردا گوتراوە (لە كوردستان ئەومان هەبوو بەس نەبوو ،..........،
شاعیریشی بەڵام وەك من نازانی، رێبەر نەبوو رێ ونكەر بوو بارزانی)

لەگەڵ رێزی كەیوان سەرچیایی

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)