• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئارام شێخ محەمەد و نێجیرەوان بارزانی و نەوت!

Sunday, 25/01/2015, 12:00

2610 بینراوە



نەوت و بودجە مەسەلەیەکی سەرکیی و گرنگی پێدانی تەنیا سەرۆکی حکومەتی هەرێم و نێچیر بارزانی نییە، بۆ هەموو سەڕٶکی پارتە بەشداربووەکانی حکومەتی بنکە فرەوان هەمان گرنگیەتی هەیە، تەنیا جیاوازی ئەوەیە کە ئەوان لە رێگای نوێنەرەکانیان سەرنجی خۆیان ئاشکرا دەکەن.
ئەو سەرکردانە لەسەر هەموو شتێک ناکۆک بووبن لەسەر ئەوە ناکۆک نەبوون پارەی نەوت لە نێوان خۆیاندا دابەش بکەن. کاتێک كێشەو ناتەباییەکانی نێوانییان گەیشتۆتە لوتکە تەنیا چارەسەر بە دابەش کردنی دەرامەتی نەوت و پۆست کۆتایی هاتووە. کاتێک سەڕۆکایەتی هەرێم هەڵدەستیت بە رێکەوتن لەگەڵ بەغداد، هەموو نوێنەری پارتە بەشدار بووەکانی بنکە فرەوان، پاڵپشت و پشتیوانی سەختی لێدەکەن، هەتا ئەگەر ئەو رێکەوتنانە و چارەسەرانە چارەسەری عیراقی بن. نێچیرەڤان بارزانی دەفەرمێت، "شاندی هەرێمی كوردستان بە نیازیی چارەكردنی كێشەكان لە بەغدایە و دەیەوێت چارەیەكی عێراقیانە بۆ كێشەكان هەبێت". ئارام شێخ محەمەد داوا "لەهەرێمی‌ كوردستان‌و عیراق دەکات رێككەوتنامەی‌ هەناردەكردنی‌ نەوت جێبەجێبكەن". لەو بارەیەوە دووبارە دەڵێتت" بەشێک لە پارێزگاریکردن لە رێکەوتنامەکەی بەغداد کە بریتیە لەوەی هەرێم بڕە نەوتەی رێککەوتنی لەسەر کراوە هەناردە بکات، لە بەرامبەردا بەغداد سولفەکان لە کاتی خۆیدا بنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان" .‌
بودجەو داهاتی نەوت و غاز دەچێتە خەزێنەیەکەوە تەنیا دەستی بارزانی و پارتی تیادا نیە، بەڵکو دەستی سەڕۆکی پارتەکانی تری بەشدار بووی حکومەتی بنکە فرەوانی تێدایە، ئەمە هۆکارێکی گرنگە کە کاتێ دەزاندرێ بودجەو دەرامەتی نەوت و بازرگانی تر مەترسی ئەوەی لێدەکرێت نەخرێتە ناو ئەو خەزێنە هاوبەشەوە، هەموویان یەک هەڵوێست دەبن، ئارام شیخ محەمەد روونی دەکاتەوە"لەماوەی‌ رابردوودا دوو هەوڵ هەبوون بۆ سنوورداركردن‌و بەستنەوەی‌ دەستەڵاتەكانی‌ وەزیری‌ دارایی‌ بەسەرۆكایەتی‌ ئەنجوومەنی‌ وەزیرانەوە‌و سامانی‌ سروشتی‌ هەموو پارێزگاكانیش لەڕێگەی‌ بەغدادوە هەناردەبكرێت‌و داهاتەكەشی‌ بگەرێتەوە بۆ خەزێنەی‌ دەوڵەت" ، "چەند هەوڵێك لەلایەن پەرلەمانتارانی‌ ئیتیلافی‌ دەوڵەتی‌ یاساوە هەڵوەشاندنەوەی‌ ئەو رێككەوتنەو داوادەكەن داهاتی‌ هەموو نەوتی‌ كوردستان بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی‌ دەوڵەت.ئاماژەی بەوەش كردووە لەبەغدا هەوڵی‌ سنوورداركردنی‌ دەسەڵاتەكانی‌ وەزیری‌ دارایی‌‌و هەڵوەشاندنەوەی‌ رێككەوتنامەی‌ هەرێم‌ و بەغداد"، ووتیشی نوێنەرانی‌ كوردیش دژی‌ ئەو هەوڵانە دەوەستنەوە.
ئەوەی چاوەڕوان دەکرا لە جێگری ئەوجارەی سەڕۆکی پەرلەمانی عیراق لەو ڕۆڵە تازەیە، ئەوە بوو کە هەلوێست و رٶڵی جیاواز تری هەبێت لە سەڕۆکی پەرلەمانی پێشوو، تاوتوێی مەسەلە چارەنوسازەکان بکات، وەکو دیاریکردنی سنووری جوگرافیای کوردستان، بە قەوڵی خۆیان مادەی ١٤٠، قەیرانی بێکاری، جەنگ لەگەڵ داعش و هەنگاونان بۆ قۆناغێکی تری داواکاریاکانی کورد لە بەغدادا، کەچی ئارام محەمەد هاوشێوەی نێچیرەوان بارزانی دەدوێت و هەڵوێست دەردەبرێت کە تەنیا بریتیە لە پێداگرتن لە سەر پابەند بوون بە رێکەوتنی عیراقیانەو دەرامەتی نەوت.
.

سەڕۆکەکانی پارتە بەشداربووەکانی حکومەتی بنکە فرەوان، خۆیان لەو راستیە دزیوەتەوە کە کوردستان وڵاتێکی داگیرکراوەو میللەتەکەشی ژێردەستە، لەدوای راپەڕینی بەهاری ١٩٩١وە لە هەوڵی ئەوەدان میللەتەکە غافل بکەن و دووریان بخەنەوە لە بوونی ئەو راستییە و خاوییان بکەنەوە لە داواکردنی چارەسەری بنەڕەتیی بۆ دۆزی ڕەوای خۆییان. بێوچان هەوڵییانداوە میللەتیی باشوور بخەڵەتێنن بەوەی بە تەقەلاو تێکۆشانی ئەوان کورد لە باشوور بازی بە سەر قۆناغەکانی مێژوودا داوەو قۆناغی رزگاری نیشتمانیی تێپەڕاندوەو بووە بە خاوەن وڵات و ئاڵاو حکومەت بە هۆی فرۆشتنی نەوت، سازشکردن لەسەر ئەو مەسەلەیە وە داوانەکرنی چارەسەری بنەرەتی بۆ مەسەلەی سەربەخۆیی و ئازادی ووڵات لەلایەن سەرکردە دەستڕۆیشتووەکانەوە بەدرێژایی ٢٤ ساڵدا بەرامبەر بودجەو پارەی نەوت بووە.
میللەتانی هەرێم دوای بێ هیوا بوونیان لە پارتی و یەکێتی بەدوای دەروازەیەکی تر عەداڵ بوون بۆ ئەوەی بتوانێت بەشێک لە خەونە سایسی و نیشتمانیەکانی بێنێتە دی، بەڵام لێداونەکانی ئارام شێخ محەمەد هێچ ئاماژەییەکی لەو جۆرەی تیادا بەدی ناکرێت بۆ هێنانە دی ئەو خەونانە لە بەغداد و هەرێم.
سەرچاوە،
١_ شار پرێس ٢٣/١/٢٠١٥، ئارام شیخ محەمەد دەبێت هەولێرو بەغدا پابەندی رێککەوتنەکە بن.ئارامی شێخ محەمەد پیلانێكی حكومەتی عێراق دژی هەرێم ئاشكرادەكات.
- ٢- سایتی سبەی، رێککەوتنەکەی هەولێرو بەغداد قازانجی سێ ملیار دۆلاری بۆ عیراو هەیە 2/12/2014
٣- شارپرێس، تورکیا پێشوازی لە رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغداد دەکات 4/12/20

٤- زاگرۆس تیڤی، بەریتانیا بە رێکەوتنی هەولێرو بەغداد خۆشحاڵە ،16/11/2014





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)