• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


(هۆش) یار زێباری و خیانه تێکی مێژوویی نوێ

Sunday, 25/01/2009, 12:00

1928 بینراوە


له کاتێکدا سه رانی کورد وه به تایبه تی مه سعود بارزانی شه و ڕۆژ له شاشه کانی ته له ڤزیۆنه وه شه ڕ به مالیکی ئه فرۆشێت له ژێر به هانه ی مه سه له ی ئیسناد ، وه به دروستکردنه وه ی جاشایه تی ناوی ئه بات ، ئا له و کاته دا ، یه کێک له سه ره زله کانی پارته که ی بارزانی ڕائه کات بۆ تورکیا و جاشایه تی و کلکایه تی خۆی و پارته که ی و سه رۆکه که ی بۆ تورکان دووپات و چه ند پات ئه کاته وه ئه و که سه ش (هۆش)یار زێباریی یه که وه ک دوێنێ له هه موو ڕاگه یاندنه جیهانیه کانه وه بیستمان و بینیمان ، له تورکیا ڕێکه وتننامه یه کی پڕ شه رمه زاری و ڕسوایی مۆر کردووه بۆ کردنه وه ی بنکه یه کی سیخوڕی له پایته خته که ی کاک نێچیر و سه رۆک بارزانی دا بۆسیخوڕی کردن به سه ر گه ریلاکانی باکوره وه و به ڕۆژی ڕووناک مژده یی جاشایه تی به گه لی کوردی خه وتوو ئه دات بێ ئه وه ی که س نقه ی لێوه بێت.
مه سعود له باشوور دژی ئیسناده ، که چی خۆی ئه بێته ئیسناد و ئه ڵقه له گوێ یه کی زۆر ڕووڕه شی داگیر که ران.
لێره دا هه قی خۆمانه بپرسین ئایا مه سعود ئه و شین و شه پۆڕه بۆ چی ئه کات کاتێ باسی مالیکی و ئیسناد ئه کات؟
ئایا له دڵسۆزیه تی بۆ کورد ؟ یان له ترسی ئه وه یه تی نرخی ئه و وه ک کۆنه جاشێک دابه زێت گه ر جاشه کانی جاران ده ست بده نه وه پیشه که یان به ڕه سمی و ئه ترسێت ئیتر مالیکی و ئه ردۆغان و نه جاد کاریان به م نه مێنێ؟
دڵنیام هۆکاری دووهه م وای له مه سعود کردووه وا بپه شۆکێت ده نا هه ردوو چاوی (هۆش) یاری ده ر ئه کرد له سه ر کارێکی وا مه ترسیدار بۆ سه ر ئاسایش و بوونی کورد وه ک نه ته وه یه ک ، هه رچه نده زۆر ده مێکیشه کورد ئاسایشی نه ماوه ، دار و به رد و ئابووری و سامانی که وتۆته ژێر چنگی تورکیاوه و جێ به جێکاری ئه وه ش دوو سه ره زله خۆفرۆشه که ی کوردستانن.
هه قه میلله تی کورد له ئاست ئه م خیانه ته بێده نگ نه بێت ، هه ر هیچ نه بێت چیتر پشتگیری ئه و دوو پارته خۆفرۆشه و سه ره کانیان نه کات، چونکه جاشایه تی و خۆفرۆشیان به ڕۆژی ڕووناک و بێ شه رمه و سڵ له نه شاردنه وه شی ناکه نه وه ، که ئه وه سوکایه تییه کی گه وره یه به کورد وه ک نه ته وه یه ک.
http://www.radiosawa.com/arabic_news.aspx?id=2021906&cid=5


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)