• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تەحدیدكردن یان تەسفیەكردن؟

Wednesday, 01/10/2014, 12:00

1255 بینراوە


كۆمەڵێك كادیرى پێشكەوتوو

لەدواى هەڵبژاردنى پارلەمانى عێراق یەكێتى نیشتمانى كوردستان هەڵسانەوەیەكى پێوەدیاربوو.لەبەرامبەرهەڵبژاردنەكانى ڕابردووژمارەى دەنگى یەكێتى ڕووى لەزیادبوون كرد و لەدواین هەڵبژاردنەكانى پارلەمانى عێراق و ئەنجومەنى پارێزگاكان هەڵسانەوەیەكى باشى بەخۆیەوەبینى.بەڵام دواى ئەم هەڵسانەوەو ئەم سەركەوتنەى كەوایەكێتى بەدەستى هێنا بەشێك لەسەركردەكانى ئەم حیزبەوایان دەزانى ئەم دەنگانەى بەیەكێتى دراون بەماندوبونى ئەوان بووە و یان یش لەبەرخاترى چاوى ڕەشى ئەوان بووە.دواى ئەم هەڵسانەوەیەی یەكێتى سەركردایەتى ئەم حیزبەغرورى زۆرى پێوەدیارە.ئێستابەرنامەیەكیان داناوەبۆدەركردن و دوورخستنەوەى ئەم كادیرانەى كەواباسى ناعەدالەتى و سەروەت و سامانى یەكێتى و بەبنەماڵەیى یەكێتى دەكەن . ئەمەش لەڕێگاى (فۆڕمێكى)تایبەت كەوالەسەرجەم ئۆرگانەكانى یەكێتى بۆسەرجەم كادیران پڕدەكرێتەوە بەناوى (تەحدیدكردنى میلاكات)بەڵام لەڕاستیداوەك ئاماژەمان پێدافۆڕمى ناوبراوبۆ(ئەسفییە)كردنەوەك ئاماژەمان پێدا.لەلایەكى ترەوەبالەنوێیەكەى (دكتۆربەرهەم)لەئێستاوەبەرنامەیان داناوەلەسنورى سەرجەم مەڵبەندەكان بۆڕاكێشانى كادیرانى سەرجەم ئۆرگانەكان.جگەلەمەش (پارتى دیموكراتى كوردستان)-یش هەمان بەرنامەى ئامادەكردووەبۆئیستحاب كردنى ئەم كادیرانەى یەكێتى.بۆئەم مەبەستەش لەسنورى سەرجەم لقەكان لێژنەى ئیستحابى داناوە.هەڵسانەوەى یەكێتى لەڕێگاى ئەم كادیرەدڵسۆزانەى بووەكەشەوڕۆژیان خستبووەسەریەك وەك سواڵكەرلەدەرگاى ماڵان یان دەداوتكایان لەخەڵك دەكردكەوادەنگ بەیەكێتى بدەن.ئەم سەركەوتنەوهەڵسانەوەى یەكێتى لەسەردەستى ئەوان بووە نەوەك چەندبەناوسەركردەیەكى وەك(ڕەفعەت عبداللە)ى بەرپرسى مەكتەبى ڕێكخستنى یەكێتى.ئێستالەسەرجەم مەڵبەندەكان باس لەتەسفییەكردنى كادیران دەكرێت و بۆتەبابەتێكى ڕۆژانەى كادیران.بۆبابەتى تەسفییەكردنى كادیران مەكتەبى سیاسى لێژنەیەكى ئامادەكردووە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)