• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پەروەردە و فێركردن لە حكومەتى هەرێمى كوردستاندا نەزان بەڕێوەی دەبه‌ن

Thursday, 29/01/2009, 12:00

1809 بینراوە


یەكێك لەو شانازی پێوەكردنەى حكومەتى هەرێم، گۆڕینى سستمى پەروەردەیەو دروستكردنى نەوەیەكى نوێ و جیاوازە لە نەوەى پێشو ، بەڵام زۆر بەداخەوە بە پەرلەمانە شەق و شڕەكەى حكومەتى هەرێم ، كە بەر لە دەستپێكردن و دانیشتن ، وەڵامى دەست بەرزكردنەوەكەى لای ئەندامەكانیەتى ، هەرگیز هیچ یەكێكیان تەنەزول لە یەك فلسى خۆیان ناكەن ، جگە لەمەش یاساى تایبەت و خەرجكردنى دەرماڵەو گەشت بەدەر لەمەرج دەردەكەن بۆ خۆیان ، هەرچى وشەى مۆدێرن و نوێى پێوەبێت، بەبێ دوودڵى دەڵێن باشە ، بەڵگەش بۆ ئەمە وەزارەتى پەروەردەیە، ئەو وەزارەتەى كە توانى لەسەرۆكى هەرێمەوە تاوەكو بچوكترین بەڕێوەبەرى پەروەردەیی هەڵبخەڵەتێنێت، بەم كارەشى گەورەترین ئەرك و بارگرانى دەخاتە ئەستۆى ئەو وەزیرانەى كەلەدواى خۆیەوە دێت ، چونكە بەردێك نەزانێك بیخاتە ناو پەروەردەوە بە ئەفلاتون و جۆن دێوی دەرنایەتەوە:
1) وەزارەتى پەروەردە: وەزیرێك كە جگە لەو راپۆرتانەى كە بۆى دەچن ئاگادارى یەك شتى ناو وەزارەتى پەروەردەو بەرێوەبەریەتى پەروەدەكانى نییە و فڕى بە زانستى دەرونناسیەوە نییە، ناتوانێت باس لە یەك بیردۆزى پەروەردەیی كە ئەم سستمە بەناو نوێییەى لەسەر بنیادنراوە بكات ، جگە لەمەش پێویستى توێژەرى كۆمەڵاییەتى هەیە كە پێویستە لەناو وەزارەت و بەرێوەبەریەتیەكانى پەروەردەشدا دایان مەزرێنێت ، چونكە سوننەتەكەى زۆربڵاوبوەتەوە، بۆ نمونە وەزیرێك بەناو پیتى (د) لەپێش ناوەكەى خۆی داناوە، داواى لە نێچیر كردوە بەوەى ژنەكەى حەزدەكات رەسمى لەگەڵدا بگرێت، ئایا رازیە و كەى دەرفەتى هەیە، یان وەزیرێك خاوەنى ماڵ و منداڵى خۆیەتى مامۆستایەكى ئافرەت چووەتە لاى بۆ لابردنى سزایەك كە درابوو بەسەریدا بەبێ سڵەمینەوە و بەبێ بیركدنەوەى عەقڵى دكتۆرى، وتبووى بمێنەرەوەو دەچینەماڵەوە و پاشان بۆت دەسڕمەوە ، مامۆستایەكى تریش داواى بەڕێوەبەرى كردبوو ، بەهەمان مەرج كردبووى بە بەڕێوەبەر ، یەكێكى تر بەهەمان مەرج ناردی بۆ ئوردن..... تاد.
وەزیرێك هەموو كارى بریتى بێت لە رابواردن، یاخود لە سلێمانى و لە پەیمانگەى مەڵبەندى مامۆستایانى جاران بە تایبەتى ژوورى بەڕێوەبەرەكەى، داگیركردوە بەناوى نوسینگەى وەزیر لە شارى سلێمانى ، كە حەقوایە حكومەت لەم كارەیدا پێڵاوى ئاڵتونى بداتێ لەبەرامبەر ئەو داهێنانە بێوێنەى كە لەهەموو دنیادا نییە وەزیر نوسینگەى هەبێت كەچى وەزیرى پەروەردە بۆ یەكەم جار لە مێژودا ئەمەى كردوە و شیاوى ئەوەشە ئەم كارەى بخرێتە ناو كتێبى پێوانەیی گینزەوە، بۆزانیارى زیاتر تا ئێستا (15000) دۆلارى لەكەرەستەو جوانكاریەكانى ئەو ژورەیدا خەرجكردوە، ئەمە جگە خەرجكردنى بوجەیەكى زیاد لەپێویست لە شتى بێكەڵك و مەنهەجى سەقەت و دواتر سوتاندنى ، تائێستاش ئەم سستمە نەیتوانیوە خۆی، یان بەڕێوەبەرە گشتیەكان، یان سەرپەرشتیاران بگۆڕێت ، ئەبێ چاوەڕێى چى لە بناو (دكتۆر) و ئەم سستمە سەقەتەى بكەین .
2) پەروەردەى سلێمانى: رۆژى 2شەمەهەرچى بەڕێوەبەر هەیە لە پەروەردەى مەڵبەندى سلێمانى لە كاتژمێر 9 ی بەیانى تاوەكو 1 پاش نیوەڕۆ لە كۆبوونەوەدابوون، دواتریش وتیان دانانیشین بڕۆنەوە ، لەراستیدا ئەو رۆژە زیاتر لە 300 كەس لە (5) كاتژمێر چاوەڕوانى ئەم بەڕێوەبەرانەى دەكرد هەر لە مامۆستا و هاووڵاتى و ..تاد باشە وا زانیمان كارێك هەیە، بەڵام ئەبێت ئەو كارە چیبێت كە (5) كاتژمێر كە خەڵكى و مامۆستا بخەیتە چاوەڕوانى و تەعزیبى نەفسیەوە، ئایا خەكى ئێمە ئەوەندە بێئشە 5 كاژمێر بەبێ هیچ پاساوێك چاوەڕێى پێ بكرێت، دواتر لەنزیكەوە بۆم دەركەوت كۆبووونەوەكە حزبییەو بۆكێشەى دانانى بەڕێوەبەر دانیشتوون و خەریكى بەجێهێنانى تەوسیەى مەڵبەند و ئەو كەسانەى كە خۆیان مەبەستیانە بەنهێنى دایبنێن ..
ئایا ئەو كێشەییە ئەوەندە گەورەبوو، كە 5 كاتژمێر كارى خەڵكى رابگرن و خەڵكى لە كاركردن بكەن، ئایا نەدەكرا بیخەنە كاتژمێر 12 یان 1 پاش نیوەڕۆ و خواى دەكرد تا نیوەى شەو كۆبونەوەتان دەكرد ، یان هەمووتان لە یەكیەتى مامۆستایانن بۆ كۆبوونەوەكە ناخەنە ئێوارە ،لە كاتێكدا هەموو ئێوارەیەك لە یەكیەتی مامۆستایان لاى دزەكەكان(سەرۆكى لق BMWو م- ف دەبڵەكى فرۆشتوە) خەریكى دەمەتەقێن ، ئەى بۆ پێشتر ئاگادارى خەڵكیتان نەكرد و بەنوسراوێك بتان نوسیایە ئەمڕۆ دانانیشین و كۆبوونەوەیە ، لە كاتێكدا هەرگیز پەروەردەیی و دەروونى نییە كە كۆبونەوە لە كاتى دەوامدا بكرێت و 5 كاتژمێرى بۆ تەرخان بكرێت .
لەوەش سەیرتر ئێستا مۆدێلى نەقڵ لە پەروەردەى سلێمانى گۆڕاوەو خۆیان چ که‌سێکیان بەدڵ بێت ناهێڵن ئەو عەزیەت بكێشێت هەر خۆشیان داواكەى بۆ دەنووسن و بەناوى فەرمانبەرى كارامەوە نەقڵى دەكەن بۆناو تەربیەى سلێمانى.
جگە لەمەش سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، كە سەرپەرشتى قوتابخانەى سیڤەر دەكات بە سەرپەرشتیارەكانى ترى وتوە ئەم مەكتەبە حجزكراوە و حجزى لەسەرە، چونكە تایبەتە بەخۆی و بۆ دۆست و ئەحبابى تایبەتى داناوە، یاخود قوتابخانەى برایم پاشا ، یاخود ئایا وەزیرو بەڕیوەبەرى گشتى و سەرپەرشتیارى یەكەمى سەرەتایی دەزانن سەرپەرشتیارێكى مەسڵەحەت چى بەسەرخۆشى دەچێت بۆ مشاهەدەى مەكتەبەكان و هەڵەتوپەڵەت قسەدەكات ، یان دەزانن سەرپەرشتیارێكى پەروەردەیی تر تان بەقسەى رەق و هەڵەكردن و برینداركردنى هەستى مامۆستا ، چەند مامۆستایەك دەخاتە گریان ، دەبێت ئەم سەرپەرشتیارانە چ مەرجێكى پەروەردەیی و فێركردنیان هەبێت، تاوەكو كرابن بە سەرپەرشتیار ، یاخود لەوە ئەچێ شار پیاو و خوێنەوارى تیا نەمابێت .
جگە لەمەش بەڕێوەبەرى پەروەردە بەبێ ئەوەى ئاگادارى مامەڵەو سستمى خوێندنگەكان بێت و توانیبێتى بە درێژایی تەمەنى مامۆستایی و بەڕێوەبەری پیشەسازی و دواتر بەڕێوەبەری پەروەردە كێشەیەكى چارەسەركردبێت ، جگە لە دوپاتكردنەوە ماستاوكردن بۆ وەزیر لە كەناڵەكانەوە ، لەو وایە قسە بۆ هاوتا نەزانەكانى و كەوكەبێكى تردەكات.، لەگەڵ ئەوەشدا سەیارەكەى لەخزمەت که‌سێکدایه‌، که‌ ناشێ لێره‌دا ناوی بهێنین.
ئایا وەزیرى پەروەردە ئەزانى كە خەڵكى هەموو ئەو راستیە دەزانن كە بە چى بوویت بەوەزیر ، ئایا ئەگەر ئەمە وەزیر بێت و ئەمانەش بەڕێوەبەرەكانى ، ئایا ئەم سستمە ئاشتبونەوەیە یان تۆراندنى مامۆستا و خوێندكار و كەسوكاریان لە پەروەردەو خوێندنگە؟! ئایا دەزانن ئێوە حكومەتتان ئەوەندەى تر ناشیرین كردوە و ئایندەى گەڵ بۆگەن دەكەن ، بێدەنگ بوونى حكومەتیش لەم جۆرە كەسانە بەڵگەى خەستیەتى گەندەڵى پاشاگەردانى و نەزانیە لە حكومەتى هەرێمدا و باجەكەشى گەرلە باجى قۆناغەكانى رابردوومان زیاتر نەبێت ، بەبێ گومان كەمتر نییە .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)