• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بە هۆى تەكەتولەو محمودسەنگاوى ناچێتە پرسەى لێپرسراوى پاسەوانەكانى خۆیەوە

Tuesday, 03/02/2009, 12:00

1412 بینراوە


دیارە تەكەتول دەردێكى گەورە یە توشى یەكێتى بوە بە جۆرێك ئەم دەردە كارى كردوەتە سە ر ئەندامەكانى كە هەموو كارو بیر كردنەوەكانیان لە ڕوانگەى خزموتكردنەو بە و تەكەتولەى كە لایەنگریەتى،دیارە باڵى خەتى گشتى كە تاڵەبانى سەرپەرشتى دەكات و بە باڵى خەڵكە گەندەڵەكان ناسراوە لە بەرامبەر باڵى ریفۆرمخوازاندا كە ئاواتیان چاككردنى یەكێتیە زیاتر باڵباڵێنە دەكەن باشترین نمونەش محمودسەنگاویە لە باڵى خەتى گشتى كە خواردن و خەوە بیركردنەوەو كارو كردەوەو هۆزۆ عەشرەتەكەشى خستوەتە خزمەتى تەكەتولەوە هەموو ئەو ئیش وكارانەشى كە بۆ خەڵك دەیكات هەربۆ پەیداكردنى لایەنگرە بۆ تەكەتولە كەى بەشێوەیەك تەنانەت سەردانى بۆ پرسەكانیشش لە رووانگەى تەكەتولەوەیە ئەوەش دواى ئەوەى لە ناوەڕاستى مانگى پێشوودا كە ئامۆزایەكى مەسولى حیمایەكانى كۆچى دوایكرد محمودسەنگاوى نەچوە پرسەكەیەوە ئەمەش چونكە كە بنەماڵەى مەسولى حیمایەكانى پەیوەندییەكى دۆستانەیە لە گەڵ عوسمانى حاجى محمود دا هەیە ئەو وەك بنەماڵەیەكى تێكۆشەر هاوكارییان دەكات و تائئێستا دووبراى مسول حیمایەكانى محمودسەنگاوى لەوەزارەتى ناوخۆ تەعین كردووە پلەیشى پێداون،نەك وەك مەحمودسەنگاوى كە هیچ بایەخێك بە مسول حیمایەكانى نادات بە هۆى ئەو پەیوەندییەى كە براكانى لەگەڵ كاك عوسمان هەیانە،تا ئێستا زەوى نەداوەتێ و لە پلە بەرزكردنەوەى ئەمساڵدا لە ناو هەموو زابتەكانى ناو فەوجە گەندەڵە كەى تەنها پلەى ئەو واتە(ت ع)ى بەرزنەكردوەتەوە و تائێستا موچەى (ت ع)تەنها ئەو موچەیە كە لە وەزارەتى ناوخۆ وەریدەگرێت،هەموو ئەمانەش وایكردوە كە مسولى حیمایەكانى بیر لەوە بكاتەوە كە مرسومەكەى بخاتە سەر وەزارەتى ناوخۆ تەنانەت ووتویەتى ئامادەیە 10وەرقە بدات بە س ئەم كارە بۆ بكەن ،بەتایبەتى دواى ئەوەى كە محمودسەنگاوى نەهاتە پرسەكەیەوە بە یەكجارى بووەتە جێگە گاڵتە پێكردنى براو خوشك و براكانى وە ئەگەئەر چى كاك عوسمان خۆى نەیتوانى ئامادەى تەعزێكە بێت بەڵام براكەى (على حاجى محمود)سەردانى تەعزێكەى كردووە كاك عوسمان بەتەلە فون سەرخۆشى لە براو خوشكەكانى (ت ع) كردووە، بۆیە براو وخوشكەكانى (ت ع) لە هەوڵى ئەوەدا ن مرسومەكەى بۆ بخەنە سە روەزارەتى ناوخۆو لە بەر ئەمەش نێوان ت ع و براو خوشكەكانى زیاتر خۆش بووە بە تەلە فون هەمیشە لە كارو سەردانەكانى یەكتر ئاگادار دەكەنەوە زۆرترین كات بێن ،ئەمەش بوەتەهۆى ئەوەى كە دەركەوێت كە چۆن محمود سەنگاوى هەمیشە لە خزمەت ئەو كەسانەدا بێت كە دژىكاك عوسمانى حاجى محمود بن و هەمیشە ماڵەكەى پڕ بێت لە و خەڵكە جاش و گەندەڵانە .كە ناوێرن نەك بۆ ماَڵ بە ڵكو لە و گەڕەكەشەوە بڕۆن كە كاك عوسمانى تێدا ئەژی كە زۆبەریان نیوەى (ت ع)یان خزمەت نەكردوە بەڵام پلەیان بۆ بەرزئەكاتەوە هەموو ئەم زانیاریانەش بە رێگەى تایبەت دەگەیەنرێتە جێگاى خۆى ،ئەمە بیركردنەوەى كەسێكى وەك محمود سەنگاوى بێت كە لە بەر ئەوەى كە ماڵێك پەیوەندییان لە گەڵ كاك عوسماندا هەبێت نەچێتە پرسەكەیانەوە ئیتر ئەبێت تەكەتو ل چۆن چوبێتە ناو خوێنیەوە ،نیەتى نەچوونى محمود سەنگاوى بۆ تەعزێ ى مسول حیمایەكانى كاتێك دەرئەكەوێت كە نیەتێكى خراپە كە وەك باس ئەكرێت ئەو سەردانى زۆرترین تەعزێ دەكات ئەگەر زۆر دوریش بێت بەڵام ئامادەنەبوە كە بچێت بۆ تەعزێ ى كەسێكى نزیكى خۆى كە زۆر دووریش نەبوو كە لە مەدینە شۆرش بوولە چەمچەماڵ ، دیارە ئێستا (ت ع) بە تەاوى خۆى لە براو خوشكەكانى نزیك كردوەتەوە كە پەیوەندى بشیان هەیە لە گەڵ وەزارەتى ناوخۆدا ئەوانیش هەوڵیان بۆ داوە بۆ ئەوەى مرسومەكەى بۆ بخەنە سەر وەزارەتى ناوخۆ هەمیشە بە تەلە فون پەیوەندى پێوەدەكەن كەمترسەردانى ئەكەن چونكە ماڵى نزیكى ماڵ محمودە،وەدڵى ئەدەنەوە ئەویش دەردە دڵى خۆى بۆ ئەوان باس ئەكات كە چۆن ئەمڕۆ محمود سەنگاوى بۆ بەهێز كردنى باڵەكەى پێشوازى لە فڵانە جاش و فڵانە پۆلیس و زابت و فلانە رەیس عەشرەتە كرد ،بەمنیش دەڵێت ناتوانم هیچ بكەم یان چوە بۆ پرسەى لە فڵانە شوێنى دوور


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)