• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تەمەر کۆچه‌ر خیانەت لە هاوسەرەكەى دەكات چۆن خیانەت لە میللەتەكەى ناكات؟

Tuesday, 03/02/2009, 12:00

2456 بینراوە


لەم ڕۆژانەدا لە گرتەیەكى ڤیدیۆى فیلمى ئەو بەرپرسە گەندەڵەم دیت كە چۆن شەوە سوورەكان لەگەڵ كاولیە عەرەبەكان و پێكى ویسكیە تاڵەكان بەسەر دەبات لە سەر حسابى پارەى ئەم میللەتە بێ دەنگ و كپە. كە ئەمەش دەچێتە خانەى بێ ئەخلاقى و گەندەڵى و خیانەت. خیانەت لە هاوسەر و میللەت. خۆ هەر دوێنێ بوو سەرۆكى هەرێم ووتى: ئێوە ئازادبن لە ئاشكرا كردنى گەندەڵییەكان. بۆیە دەپرسم جەنابى سەرۆك ئەى مەگەر ئەو شەوە سورانە ناوێكى ترى هەبێت بۆیە ئەم كابرا گەندەڵە ڕووبەڕووى لێپرسینەوە نابێت ئەگەر نا ئەمە تەواو گەندەڵى و خیانەتیشە جگە لەو ئەخلاقەى كە تەمەر رەمەزان هەیەتى پێچەوانەى مەرجەكانى بەرپرسییە.ئەى یاسا لە كوێ و بۆ كوێ سەروەرە؟ تەنیا بۆ مرۆڤە بێ دەسەڵاتەكانە؟ جەنابى سەرۆكى هەرێم خۆ ئەمجارەیان بە چاوى خۆت شەوە سوورەكانى تەمەر کۆچه‌رت بینى كە دڵنیابە زۆربەى بەرپرسەكان هاوشێوەى ئەخلاقى تەمەر کۆچه‌رن و خەریكى كارى بەد ڕەوشتى و هەندێ جار نێربازین وەك زەعیم عەلى وەزیرى حكومەتەكەیان كە ماوەیەك پێش ئێستا بۆ خۆتی فەرمانی دا كە ئیتر نەچێ بۆ ناۆچكەى عەنكاوا چونكە منداڵە لووسكەكانى ئەم شارۆچكەیە گلەییان لەلاى جەنابتان كردبوو. من دڵنیام تەمەر کۆچه‌ر لەلایەن هاوسەرەكەى ڕووبەڕووى لێپێچینەوە دەبێت بەڵام لەلاى جەنابی سه‌رۆک نەخێر بۆیە ئەم لێ نەپێچینەوە زیاتر بەرپرسەكان هان دەدات كە خەریكى كارى بەد ڕەوشتى و گەندەڵى بن.
جەنابى سەرۆكى هەرێم خۆكاتى خۆى هەموو جیهان (بیل كلنتۆن) ى دى كە سەرۆکی ئەو كاتى ئەمەریكا، لەسەر كارى بەد ڕەوشتى ڕووبەڕووى دادگا بۆوە. لەبەر دەمى هەموو كامێراكان ئیعترافى كرد و داواى لێبووردنى لە گەلى ئەمەریكا كرد بۆیە ئەمە بووە دەرسێك بۆ هەموو سەرۆك و بەرپرسەكانى دونیا تەنیا ئێمە دەرسمان وەرنەگرت. جەنابى سەرۆكى هەرێم ئەمجارەیان پێ لە جەرگى خۆت بنێ و ئەم گەندەڵكارە ڕووبەڕووى دادگا بكەوە بۆ ئەوەى هەر هیچ نەبێ بەرپرسەكانى ئەم ووڵاتە تۆزێك لە گەندەڵیەكانیان كەم بكەنەوە ئەگەر نا ئەم ووڵاتە هەمیشە وێرانتر دەبێت و قسەكانى جەنابتان جارانى سفر دەكرێت.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)