• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سەرى ئەو مەنجەڵە داپۆشن بۆگەن كوێرى كردین

Tuesday, 03/02/2009, 12:00

1925 بینراوە


ئەرگەنەكۆن ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستیە توركیە بوە كە لە ماوەى شەڕى ناوخۆدا 24 هەزار پارچە چەكى داوەتە یەكێتى و پارتى بۆ درێژە كێشانى شەڕى ناوخۆ و بەردەوام بونى كورد كوشتن بە بڕیارى مامە و كاكە و یارمەتى دانى ئێران و توركیا و عێراق ، ئەمە ئەو فەزیحەتەیە كە لە گۆڤارى لڤین 84 دا بڵاو كراوەتەوە ئەمەش ئەنجامى ئەو دانپێنانایە كە سەرانى ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستیەى توركیا ئەرگەنەكۆن بۆ پۆلیسى توركیایان ئاشكرا كردوە ، مەنجەڵەكەى پارتى و یەكێتى و حیزبەكانى كاكە و مامە دەمێكە بۆگەنى كردوە ، ئێستاش ڕۆژانە كەسە بوێرو ئازاكان خەریكى هەڵدانەوەى سەرى ئەو مەنجەڵەن ، بۆیە هەر ڕۆژانەكار و كردەوە قێزەونەكانى ئەو حیزب و سەركردانە بە دەر دەكەوێت ، وەكو پیسایى وان تا چیلكەیان تێ وەربدەیت بۆگەنیان زیاتر دەبێت ، دەردى مەسعود بارزانى گەورە خائینى كورد ووتى ئامادەم دەست بخەمە دەستى شەیتانەوە بۆ لە ناو بردنى یەكێتى یان تاڵەبانى بۆ لە ناو بردنى پارتى بەیارمەتى ئێران، سوپاى ئێرانى هێنایە سەر دیموكرات ، ئەم سەركردانەى ئێستا ئەو خائینانەى دوێنێن كە بۆ لە ناو بردنى یەكترى و بە كوشت دانى گەنجە داماوەكانى كورد ئامادە بوون دەست بخەنە دەستى شەیتانەوە و بكەون بە سەر پێلاوى هەموو كەسێكى دوژمن بەم كوردە تەنها بۆ یارمەتى دان و سڕینەوەى بەرامبەرەكەى ، تا كار گەیشتە ئەوەى ببنە كەوا سورى بەر لەشكرى داگیر كەران بۆ هێنانى سوپاى تورك و ئێران و عێراق ، ئەوەشمان بیر نەچێ لە جاشایەتى و خیانەتەكانیشدا پارتى لە پێش یەكێتیەوە بوە ، بە پێى دانپێنانى یەكێك لە سەرانى ئەرگەنەكۆن پارتى 12 هەزار پارچە چەكى وەرگرتوە ئەبوایە یەكێتیش وەكو پارتى بەرى بكەوتایە كەچى شەش هەزارى دراوە بە یەكێتى ، ئەمەش ئەوە ئەسەلمێنێ كە پارتى لە جاشایەتى و خیانەتكردندا زۆر پێش یەكێتى داوەتەوە ، لە هیچ شوێنێكى دونیادا نمونەى پارتى و یەكێتى نەبوە و قەتیش نایبینین سەركردەكانى ووڵاتەكەت بە سوپاى دوژمنان و بێگانە وە بێن و ووڵاتەكەى خۆیان كاول بكەن ، قەت نەبوە بە چەك و فیشەكى دوژمنان بە هەزاران ڕۆڵەى خۆت بە كوشت بدەیت ، ئەمە بەس لاى مامە و كاكە هەیە ، كەچى ئێستاش سەرۆك و سەركردەمانن و پیاوەتى و شەهامەت و شۆڕشگێڕیمان پێ دەفرۆشنەوە ، توشەرەفت مەسعود بەرزانى ئەمەى تۆ و مامە خیانەتە یان ئیسناد و جاشایەتى كۆن ، بەم هەموو خیانەتەشەوە داوامان لێ دەكەن جارێكى تر دەنگیان بدەینێً و هەڵیان بژێرینەوە ، ئەوەى تۆزێك ویژدانى كوردایەتى هەبێت جارێكى تر دەنگ نادات بەم جاشانە ، ئەو دانپێنانانەى گۆڤارى لڤین بخوێنەوە كە سەرانى ئەرگەنەكۆن ووتویانە ئەو كاتە تێ دەگەیت ئەم پارتى و یەكێتیە ، ئەم كاكە و مامەیە چەندە تاوانبارن ، ئاخر ووڵاتێك ئا ئەم خائین و دزانە سەركردە و لێپرسراوى بن قەت ئەو ووڵاتە خۆشى بە خۆیەوە دەبینێ ، با لەوە زیاتر بۆگەنى پارتى و یەكێتى و مەسعودو جەلال كوێرمان نەكات سەرى ئەو مەنجەڵە دادبدەینەوە و نەفرەتیان لێ بكەین ، بەرد بارانیان بكەین ، جارێكى تر دەنگ نەدەینەوە بەو خائینانەى بیست و چوار هەزار پارچە چەكیان وەرگرتوە بۆ بە كوشت دانى زیاترى لاوانى كورد ، بەو خائینانەى 31ى ئابیان كرد ، با جارێكى تر نەهێڵین ئەم پیاوە فشۆڵانە سەرۆك و سەركردەمان بن.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)