• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


زانستی تەکنەلۆژیا و نەفامیی

Tuesday, 27/01/2009, 12:00

3014 بینراوە


دکتۆرێکی پسپۆڕی بواری نەشتەرگەریی کورد، کە خاوەنی بەرزترین بڕوانامەی پزیشکییە لە یەکێک لە ووڵاتەکانی ئەوروپا گێڕایەوە ووتی: جارێک بەسەردان چوومەوە بۆ کوردستان، لەوێ لەڕێی چه‌ند ناسیاوێکمه‌وه‌ سەردانی وەزارەتی تەندروستیم کرد لەگەڵ سەردانەکەمدا هەندێ ئامێری تەکنەلۆژیای پزیشکیی نوێیان پیشان دام، کە هێشتا بە پێچراوەیی دانرابوون و نەکرابوونەوە. یەکێک لە بەرپرسەکان هەر وەک ئەوەی، بیەوێت بەناوی هەموویانەوە پرسیارێکم ئاڕاستە بکات لێی پرسیم: دکتۆر ئایا تۆ هیچ شارەزاییەکت هەیە دەربارەی ئەم ئامێرانە، تازە لە ئەڵمانیا کڕیومانن!..منیش پاش تێڕوانینم لە ئامێرەکان وەڵامم دایەوە ووتم: بەڵێ ! ئەمە نوێترین ئامێری تەکنەلۆژیایە لە ئەوروپا و خزمەتێکی گەورەی بواری پزیشکی دەکات، منیش دەتوانم لە بواری پزیشکی خۆمدا بەکاری بهێنم، بەڵام ئەم زانیارییەی، که‌ من هه‌مه‌ بەتەنها بەس نییە بۆ تێڕوانین و تێگەیشتن لەم ئامێرانە، چونکە ئەم ئامێرە له‌ سه‌ر زانیاریی و تەکنەلۆژیای نوێ دروستکراون، پێویستی بە کەسانی پسپۆڕ و شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیای خۆی هەیە، کە من شارەزای ئەو بوارە تەکنەلۆژیایه‌ نیم چونکە ئەم ئامێرە و جۆرەکانی تر، هەرچەندە دەتوانن خزمەتێکی باش بگەیەنن و سودبەخش بن، نەخۆش بخەنە ژێر کۆنترۆڵ و پشکنینی خۆیانەوە، دەبێت هێندەش خۆیان بخرێنە ژێر کۆنترۆڵ وپشکنینی کەسانی پسپۆڕی بواری تەکنەلۆژیایی تایبەت لەبەر ئەوەی دەشێت بەیەک هەڵەی بچوک لە یەک پلەیدا دۆخی سود بەخشیەکەی بگۆڕدرێت و ببێتە زیانبەخش و ببێتەوە دژ و مەترسی دروست بکات و بەشێوەیەکی بەرچاویش دەرکی پێنەکرێت بەتایبەتی ئەم ئامێرە زانستییە نوێیانە زۆر هەستیارن دەبێت لایەنی کەم چەند مانگێک لەگەڵ کارکردنیدا بە بەردەوامی لەژێر چاو دێری و تاقیگەی کەسانی پسپۆڕی تایبەتی خۆیدا بێت. بەڵام من وای بۆ دەچم کە ئێوەئەم ئامێرانەتان کڕیوە و هێناویشتانە لەگەڵیدا خیبرەکەیتان نەهێناوە، ئەوەش مەرجێکی گرنگ و پێویستە...

لێرەدا ئه‌گەر سەرنج بدەین دەبینین دکتۆری بەڕێز بەبابەتێکی سادەی سەرزارەکی توانی دەرگایەکی گەورەی بەر پرسیارێتی و ڕوو بەڕوو بونەوەی هەندێ پرسیار و وەڵام بەڕووماندا ئاوەڵا بکات..بۆئەوەی تابزانین! ئایا؟ ئێستای ئێمەی تێکەڵ بەدنیای نوێ و تێگەیشتن و پێشکەوتن و داهێنانی زانست و زانیاریی تەکنەلۆژیای سەردەم .. دەتوانین تا چ ڕادەیەک ڕۆڵی کاریگەریی و ڕەنگدانەوەی خۆمانی تیا ببینینەوە.. ؟ یاخود لە چ ئاستێکیدا دەتوانین لەگەڵ زەمینەی گونجاندنی هەڵچوون و داچوونەکانیدا یەکبگرینەوە؟... چونکە دکتۆر وتەنی بەتەنها خاوەندارێتی و بەکارهێنان نامان گەیەنێتە ئاستیی هوشیاریی و تێگە یشتن و لاف و گەزافی مۆراڵیەت و کامڵ بوونی قۆناغێکی سەردەمیانە، کەواتە دەتوانین بڵێین کاتێ، کە خواست و ویستەکانی سەردەم کێشمان دەکاتە نێوەند فەلەکی زانست و زانیارییەکان بەتایبەتی جیهانی نوێی داهێنانە زانستە تەکنەلۆژیەکان، دەبێت مەرجە سەرەکییەکان بخەینە پێش چاوی خۆمان و ڕەچاوی بکەین، ئەویش پێکهاتوە لە گرێبەستێکی سێ کوچکەیی وەک خاوەن دارێتی و بەکار هێنان و تێگەیشتن لە زانستە تەکنەلۆژیاییەکە، ئەو سێ کوچکەیەش پابەندە بە سنوریی بازنەیەکی داخراوی تر، ئەویش سنوریی ئەخلاقه‌ مرۆییەکەیە، ئەم سنورە لە پێوەری سێ کوچکەکەش گرنگ ترە.
من لێرەدا دەمەوێت ئه‌وه‌ ئاشنا بەدیدی خوێنەری خۆشەویست بکەم، زۆر بە ڕاشکاوانە بڵیم : ئایا ئێوەی شێوە دەسەڵاتێکی عیفریتی ناشرێنی پڕ لەدۆڕاندنی یەک لە دوای یەکی سستەمی وهەرەس ئامێز، دەتوانن خۆتان بخەنە بەر بەرپرسیارێتی ئه‌و پرسیارانه‌؟ لە خۆشتان بپرسن .. ئایا سود و چێژ وەرگرتن لە نوێترین ئامێری تەکنەلۆژیای سەردەم، بەشی تەکنەلۆژیای هێڵی گەیاندنەکان بۆ مەعالیتان بەو شیوە بەکار هێنانە نادروستیە چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
ئەو شێوە تەجەسوسیە مخابراتیە لەسەر ژمارەی تێڵەکانی کۆمەڵ و ناو بڕکردن و سستەمە کێشکردنەکان، چ سودێکتان پێدەگەیەنێ. دەشێت لەخۆتان بپرسن ئایا ؟ ئەو نوێترین سستەمە بۆ زەرە و مەندی تاکەکانی کۆمەڵ چ لەزەتێکی لێدەبینن؟ هەڵبەتە شان و شەوکەتی عەقڵیەتە برسیەکەی ئێوە بەوە چێژی تێرو تەسەلی دەبینێ، بەڵام بۆ دەبنە ڕێخۆشکار و ئاسانکاری، دزە کردنی .. ئەو سستەمە پڕۆگرامیە سامناکە بۆ ناو تاکەکانی خەڵک و لەوێشەوە .. بۆدەستی کەسانی نەفسنزمی نامۆ بە پرنسیبە ئەخلاقیەکان، کە ئەوە گەورەترین بەرپرسیارێتی یاسای دەیگرێتەوە
من لێره‌دا کۆتایی پێدێنم ، بەشکو خوابکات، هه‌روه‌ک چۆن ئینته‌رنێت سووک و ڕیسوای کردن و ماهییه‌تی به‌و خه‌ڵکه‌ ناساندن، ئاواش له‌ ڕێگای دیکه‌ی ته‌کنه‌لۆژیاوه‌، به‌ته‌واوی له‌ناو بچن و نه‌مێنن.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)