• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئاسایشی کەلار یەکێک لە بکوژەکانی کاوە گەرمیانی دەستگیرکرد

Monday, 09/12/2013, 12:00

2026 بینراوە


سەرچاوەیەک لە کەلارەوە بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە ئاسایشی کەلار چوار  تاوانباری گرتووە، یەکێک لەوانە بکوژەکەی کاوە گەرمیانییە، کە ناوی (حەیدەر عەبدولرەحمان)، سیانەکەی دیکە نازانرێت کێن و چ پەیوەندییەکیان بە کەیسی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانییەوە هەیە. سەرچاوەکە ئەوەی باسکرد، نازانرێت گرتنی ئەو کەسانە ئایا بۆ هێورکردنەوەی توورەبوون و نارازیی خەڵکە، یان بە راستیی دەیانەوێت ئەوانەی تاوانەکەیان ئەنجامداوە رادەستی دادگا بکەن! شایانی باسە حەیدەر عەبدولرەحمان، یەکێکە لەو تاوانبانەی کە کوردستانپۆست ناوەکەی ئاشکراکرد، ئەم پیاوکوژە هەر کارێکی تیرۆریستی ئەنجام دەدات، فەرمانی هەژاری ئاسایشە، کە بەجێی دەهێنێت، کەچی هەژاری ئاسایش بە ئازادە و تا دەستیان بۆ نەبردووە!
 هەژار و حەیدەر، ئەو دوو کەسەن، کە کوڕی سەرمایەدارێکی شاری کەلاریان رفاند، دواجار گیران، بەلام لاهور بۆ خۆی چوو ئازادی کرد، پیدەچێت بۆ گرتنی هەر یەک لەم پیاوانەی خۆی جارێکی دیکە فەرمان بدات و بەرەلایان بکەن، چونکە لاهور و مەحمود سەنگاویی بەردەوام ئەم تاونبارانەیان لە دەست یاسا پاراستووە. بەتایبەتی لەسەر فڕاندنی کوڕی ئەو سەرمایەدارەی کەلار، بۆیە پێدەچێت بۆ ماوەیەکی تر، دووبارە هەموویان ئازاد بکەنەوە و توانبارە سەرەکییەکانیش نەگیرێن. شایانی باسە مەحمود سەنگاوی بۆ خۆشی پێشنیاری ئەوەی کردبوو کە بۆ کەیسی کاوە گەرمیانی دەیەوێت ببێتە سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوونی کەیسی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی..

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)