مامۆستایەک لە قوتابخانیەکی سەرەتایی

Thursday, 28/05/2015, 10:06

5761 بینراوە


 لە دێیەکی کوردستان مامۆستایەکی سەرەتایی هەموو رۆژێک کە دەچێت بۆ دەوام تاقەتی نابێت خۆی بگۆڕێت هەر بەبێجامەوە دەروا بۆ دەوام
رۆژێک لە پڕ ئۆتومۆبێلک رادەوەستێت لەبەر دەرگای قوتابخانەکە
مامۆستاکە لەپەنجەرەکەوە سەیر دەکات دەبێنێت یەک دوو کەس بە قات و ریبات دادەبەزن. بۆی دەردەکەوێت کە موفەتیشە
 ئیتر مامۆستاکە دەشڵەژێت نازانێت چۆن خۆی بشارێتەوە
 روو لە قوتابیەکان دەکات دەلێت کاتێک ئەوانە هاتنە ژوورەوە هەموتان پێکەوە هاوار بکەن و بزریکێنن دەست بکەن بەگریان
موفەتیش کە دەرگا دەکاتەوە و دێتە ژوورەوە 
هەموو قوتابیەکان دەست بەزریکاندن، هاوار و گریان دەکەن 
ئەویش بە حەپەساویەوە لە مامۆستاکە دەپرسێت، دەڵیت ئەوانە بۆ وا دەکەن؟
مامۆستاش دەڵێت 
قوربان ئەوان لە هەموو زەلامێک دەترسن کاتێک قات و ریباتی لەبەردا دابێت، بۆیە منیش بە بێجامەوە دەوام دەکەم.