• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

ژیروان دەرگەڵەیی: هەورە رەشەکەی سەر تورکیا

دونیا لای من باخچەیەڪی ڪلتوریە ، لەم باخچەیەدا هەزاران گوڵ گەشە دەڪات ، لە ڕەوتی مێژوو دا ڪلتورەڪان یەڪدی پەروەردە دەڪەن، تێڪەڵاو بە یەڪری دەبن و بەم جۆرەش  دونیای ئێمە دەوڵەمەندو زەنگین ڪراوە، سڕینەوەی ڪلتورێك بەمانای لە دەست چونی ڕەنگێك و تیشكێك و سەرچاوەیەكی جیاوازە، من هەربەم جۆرە لایەنگری هەر گوڵێڪی ئەم باخچەیەم، ڪلتورەڪەی خۆشم خۆش دەوێت ، لای من ئەناتۆلیا هەموو ڪاتێك شوێنی گوڵە جۆراوجۆرەڪان بووە، دونیای بەگوڵ و تیشك ڕازاندۆتەوە ئێستاش دەمەوێت هەروابێت. ئەمە شرۆڤەی نوسه ری بەناوبانگی ڪوردە...

ژیروان دەرگەڵەیی: گەشتێك بەرەو خۆر ئاوایی ووڵات (بەشی دووەم و کۆتایی)

کۆبانێ داستان لە نێوان  مان و نەمان ژیان و مەرگجەنگێکی بەرەو مردن یان سەرکەوتن، کۆتاکانی پایزی  ساڵی ۲۰۱٤ ەوە بۆ سەرەتایی ساڵی ۲۰۱٥ هاتنی جەنگێکی خوێناوی بێ وێنە ، هاتنی تەجاڵێکی خەتەنە بە مێشك و خەتەرترین درندە بەرەو مەرگ هێرشێکی درندانەیان دەست پێکرد بۆ سەر شاروو ناوچەو گوندەکانی کۆبانێ،...

ژیروان دەرگەڵەیی: گەشتێك بەرەو کەناراوەکانی خۆرئاوای ووڵات.

سەرگوزەشتەی مرۆڤ هەمیشە خاڵێکی چارەنوس سازە بۆ ئەوەی پێگەی خۆت و نازناوەڪەت بە دونیای دەرەوە بناسێنیت، هەنگاو نانی ڪرداری و شەونخونی و ماندوو بوون و  گێرانەوەی بەسەرهاتی ژیان  ماڵ وێرانی دەرونی مرۆڤ ئاسودە ئەکات و تام و چێژێك ئەدات بە  ئەدای  خوێنەران، لە تەوەرەڪەم دا  ئەمەوێت...

ژیروان دەرگەڵەیی: زانست و ئاین لە بەردەم ڕێفۆرم خوازی دا

لە وەتەی مرۆڤایەتی خوڵقاوە وچاوی بەدونیا هەلهێناوە ، بەردەوام دەڪەوینە بەر گومانێك ڪە گوایە فەلسەفەو زانستی سەردەم و ئاین لە نێو شەڕێکی دەستەوێخەی قوڵ دا دەژین، پێڪەوە گونجاو نین ، بۆیە وای لە بیرڪردنەوەی ئێمە ڪردو ڪە خۆمان بە ڪوێرانە بڪەوینە بەرگری ڪردنێڪی سەخت و بێ ئەنجام، ململانێڪە هەندێك کات بەناوی...

ژیروان دەرگەڵەیی: گەلی کورد و نشتیمانی یەهوود

لە ناسنامەی نەتەوەیی گەلی ڪورد و گەلی یەهود دا ڪەمێك لیڪچوون هەیە ڪە سروشتی ڪوردیش وەڪو گەلی جوو توشی نەهامەتی و دەردەسەری هاتووە لە ژێر سایەی حوڪم ڕانی ئاینی و مەزهەبی فریو و دراوە ئایدیایی عەرەب زۆر بەی گەلانی خۆرهەڵاتی ناوین بۆ ماوەی چەندین ساڵە گەلەڪانی ناوچەڪە فریو دەدەن بە دوژمنایەتی ڪردنی ئاینی...

ژیروان دەرگەڵەیی: لە نیشتیمانێکی بێ دایک و منی برسی و تۆی تێردا

هاوڵاتی ئەو مرۆڤەیە لە وڵاتێك یان هەرێمیك نیشتەجێیەو ئەژیت. کۆمەڵێک مافی هەمەچەشنی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری کلتوری هەیە. لە ڕەوانگەی دەسەڵاتیش ەوە هاوڵاتی دەرەجە یەک پەیوەندی نێوان تاک و دەسەڵاتە بە بەرژەوەندی دەوڵەت. لەڕوی ڕەهەندی سیاسیشەوە هاوڵاتی بە شێوازی ئازادی ڕادەربڕین و دیموکراسی ماف خۆی بەرجەستە...

ژیروان دەرگەڵەیی: کۆیلایەتیەکی کەشخە

دیارە کەس گومانی لە وەدانیە کە کۆیلەداری لە کوردستان بوونی هەیە لەو ڕۆژگارە تەکنۆکڕاتەدا. کۆیلە بوونی مرۆڤەکان لە چوارچێوەی بازنەی دەسەڵات داری حیزبی داپراکتیزە کراوە. کویلە بوون ئێستا لە کوردستان بریتیە لە چینێك کە بەسیستەم ئەکرێت. لە مێژوودا شێوازی بەرهەم هێنانی کۆمەڵایەتی بەشێوازێکی کویلە داری بوەو...

ژیروان دەرگەڵەیی: بەرەی نێوەند گیری

هەنگاوەکان دژوارن،کێشمە کێشمی هەڵگیرسانی شەر لە لوتکەدایە،بڵێسەی ئاگری شەر بە گوڕە،خۆ دەبێت لیدوانە هەڕەشە ئامێزەکانی بەرپرسانی پەکەکەو پارتی هەڵوێستەی لەسەر بکرێن،چەقۆ گەیشتۆتە سەر ئێسکان.ئیدی کاتی نەهامەتی و نەمانی شکۆی کوردەکانە کە دوو هێزی سیاسی و سەربازی لە بازنەی خالی هەریم بە گژ یەک د بچن جەنگ...

ژیروان دەرگەڵەیی: کورد و ماکڕۆن و ئیسلام

ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی ڕابردوی چەندین سەدەی ڕابردومان بدەین سەرنجێک بخەینە سەر تەوەرەی زهنیەتی ئاین و ئاین گەرایی بۆمان دەردەکەوێت کەوا ئێمە تا ئێستا لە چ قۆناغێکی موغلەق دا دەژین و ژیاوین،دونیای خەیاڵی یۆتۆپیا گەڕی تا چەندە ئەقڵ و زهنیەتی ئێمەی داگیر کردوە،فەلسەفەی بۆشڤێریزم وقەدەرگەرا موتڵەقیەت...

ژیروان دەرگەڵەیی: کورد و تێگەیشتن لە ئیسلام

ئاین و هزری ئاین گەرایی لە کوردستان،ڕێڕەوی ئاین گەرایی لە کۆمەڵگەیی کوردی زهنیەتێکی وەچەرخان گەڕا لە بنادی میتۆدی زهنۆڵۆژی کۆمەڵگەی کوردی دا دروست کردوە،ژیانی ئاینداری بۆکورد دەست بەوەچەرخان دەکات،بەپێی نامەکەی پەیامبەر بۆ یەزدەگوردی سێیەمی ساسانی کەناوەرۆکەکەی ئەوەبوو یان دەبێت موسڵمان بن وازلە ئاینی...

ژیروان دەرگەڵەیی: (ئەقلی سەلیم)

وەچەرخانی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی ئەمڕۆی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستانی بە هەر چوار پارچەکەیەوە،پێویستی بە تەوەرەیەکی گونجاوی سیاسەتی ژیرانەو ئەقڵیەتێکی سەلیم کە بەرژەوەندی هەموو گەڵانی ناوچەکە بە ئەساس بگرێت هەیە.بیرکردنەوەی بەشێک لە سەرانی سەرکردەو حزب و هیزوو لایەنە سیاسیەکانی کورد بە گشتی...

ژیروان دەرگەڵەیی: ئاشق بوون لە کەناری کارۆخ تا کەناری ڕۆژ ئاوا

ژیانی مرۆڤ ئەو ژیانە تراژیدیاو نەهامەتیەیە کە خودی مرۆڤ لە پێکهاتە بیۆلۆژیەکەیەوە بۆی خوڵقێنراوە،بەهۆی نەهامەتی ژیری سۆزداری مرۆڤ لە خودی خۆی دا هەندێک کات و سات توشی هەوکردنی تەنگ و چەلەمیەکی ئێکجار گەورە دەبێتەوە.سروشتی چیرۆکی ڕاستەقینەی هەبوونی بیۆلۆژی مرۆڤ لە سەر زەوی لە ڕوکاری سروشتی خۆی دا کە بێ...

ژیروان دەرگەڵەیی: دەوڵەتی نەتەوەیی و دەوڵەتی نیشتمانی

دروست بوونی دەوڵەت یان دەوڵەتە شار یان دەوڵەت نەتەوە ڕیشەکەی ئەگەڕێتەوە بۆمێژووی کۆنی ڕۆژگاری ڕابردوومان دەوڵەت نەتەوەو هبوونی سیستەمی دەوڵەت بە لەیەک ترازانی کۆمەڵگەی کۆمۆنەی سەرەتاییی ئەخلاقی و کۆمەڵایەی دێت لە ڕۆژگاری ئەمڕۆکە دا دەوڵەت بریتیە لە پێناسەیەکی نادیارو بیژوو کە دەسەڵاتی خۆی بە سەر هەبوونی...