کۆیلایەتیەکی کەشخە

Sunday, 06/12/2020, 19:47

3799 بینراوە


دیارە کەس گومانی لە وەدانیە کە کۆیلەداری لە کوردستان بوونی هەیە لەو ڕۆژگارە تەکنۆکڕاتەدا. کۆیلە بوونی مرۆڤەکان لە چوارچێوەی بازنەی دەسەڵات داری حیزبی داپراکتیزە کراوە. کویلە بوون ئێستا لە کوردستان بریتیە لە چینێك کە بەسیستەم ئەکرێت. لە مێژوودا شێوازی بەرهەم هێنانی کۆمەڵایەتی بەشێوازێکی کویلە داری بوەو کۆیلەکانی ئەو سەردەمی ڕابردوو بەرهەم هێنەری شمەك و پێداویستی ژیان بوونە. واتای کویلە دار خوڵقار بووە. هەرەوەزکاریش بەشۆڕشی کویلەدار ماڵی کراوە. لە کۆن دا کۆیلەکان موڵکی گشتی وشێوازی بەرهەم هێنانی پڕاکتیکی بوون. بێ بەش بوون لە ئازادی، کەچی لە بەرامبەری بەجێ گەیاندنی ئەرک دا مافی وەدەست هینانی پارویەک نانیان بەدی ئەهێنا. پێچەوانەی ئەو کۆیلایەتیە مۆدێرن و کەشخەیەی کە ئەمڕۆ لە کوردستان دا هەیە لە ژێر ڕکێفی ئەم حیزبە مۆنۆپۆڵانەی کوردستانی باشوردا هەیە ، دابەش بوونی تەوژمی چینایەتی وفۆڕماسیۆنی سیستەمی کویلە داری ئەمڕۆ لە خاکی باشوری کوردستان بە شێوازەگەڵێکی زراو دیزاین و بە مۆدێرنیزم کراوە لە لایەن دەسەڵات پەرستانی حیزب. کە ئەگەر کۆیلەش بیت ناتوانیت داوای مافی خۆت بکەێت لە ئیمپڕاتۆرەکەی هەرێم. لە سایەی سیتەمی دەرەبەگایەتی کۆن دا کویلە بوون تەنها بۆ مەبەستی بەرخواردن بوە، بەڵام لە ڕۆژگاری ئەمڕۆی حکومەتی کوردیمان دا تەنها و تەنها خزمەت کردن وحەرەسی لێ گرتنی بن زگی مەسولەکانی حیزبە بە حیزی. ئەمەش سەڕەڕای کزی دەسەڵاتی بێگانە لە کوردستان. خودی خۆمان کراوینە کۆیلەی هاوزمان و هاو نەتەوەمان. کەوتوینەتە ناو نشتیمانێک لە گێژاو جۆرێک لە خۆبەکۆیلەکردن لەکوردستان هەیە ، ئەمانەش ئەو کەسانەن لە ئەسڵدا کۆیلەی ماددە و سامان و پلە و پۆستن ، بەبێ ویستی بەرامبەرەکەی لەپێناو بەدەست هێنانی سامان و پۆست خۆی دەکات بە کۆیلەی و بەهەموو شتێکی ڕازیە و دەست لەسەر سینگ بۆی دەوەستێ و لە هەموو هەنگاوێکی بۆی دەنوێنێ. ئەمەش پەیوەندی بە هۆشیاری و ملکەچی تاکەکانەوە هەیە نەک حیزب و دامەزراوە و ڕێکخراو.
ئەوەی کەسەی کە خاوەنی هزری ئازادی خۆی بێت ، هیچ دۆخێک ناتوانێت کۆیلەی بکات تەنها مەرامەکانی خۆی نەبێت. لای ئەوانە ئازادن زۆر سەیرە کە چۆن خۆشی دەبینن لە کۆیلایەتی وا فێر کراون . نازانن ئەوان گیرۆدەی ئەم کۆیلایەتیە بوونە، کە بزانن هێشتا ناتوانن قسە بکەن. بەڵام ئەوان لە کردەوەدا هیچیان بە گوێ دا ناچێت.
کۆیلایەتی کەشخەی ئەم ڕۆژگارەمان لە باشور بە مۆدێل کراوە کە بەم جۆرە زۆر کەس خۆشی لەم کارەی دەبینێت و ئازادی پێ خۆشنیە و نایەوێ ئازادبێ .ئەم جۆرە کۆیلەداریە ئەوکات سەرهەڵدەدات کە مرۆڤێکی لاوازبێت بێ ئیرادەبێت، نەتوانێ خاوەن فیکرو ڕۆشەنگەر بێت، باوەری بەخۆی نەبێت و بۆ شتی بچووک بژیت. تەنەزولی بکات تەنها بیری لای خواردن و خواردنەوەبێت زگ و بن زگی تێر بێت کەسێکی بچووك و لاوازە ئەوکات کۆیلایەتی خۆی رادەگەینێت و دەگاتە لوتکە ، ئەم کۆیلانە لەسەریان ئەرك نییە فەتوا بۆ کارە نابەجێکانی ئاغاکانیان لێبدەن. بەڵام ئەوان پێیان خۆشە کە ئەم کارە ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی پشت راستبن کە ئاغاکانیان باوریان پێیەتی کۆیلەن. کۆیلە لای گرنگ نییە کە کارەکانی ئاغاکەی باشن یان خراب، سوودیان بۆ خەڵکی هەیە یان زیان، خەلک تووشی نەهامەتی دەبێت یان خۆشی بۆ خەلکەکە دێنێت. ئەوان وەك ڕۆبۆتێک تەنها کاربەرێکەری ئیمپڕاتۆرەکانیانن. پەیکەرێکن بەڵام زیانیان زیاترە لە پەیکەر، چونکە پەیکەرەکە خواردن و خواردنەوە بەکارناهێنێت و ئۆکسجین هەلنامژێت، فەتوا بۆ کارە نابەجێکان لێنادات. بەڵام ئەوان هەموو ئەم کارانە دەکەن، کە زەرە دەگەینێت بە ژینگە و مرۆڤ و جیهان. ئەوان هۆکارن لەوەی زوڵم و ستەم بەردەوامبێت، دکتاتۆر لەسەر کار لانەچێت، هەژار مافی بخورێت هۆکارەکەی ئەوان، دواکەوتووی ووڵات لە ئەستۆی ئەوانە، بوون بە بناغەیێکی بەهێز بۆ دکتاتۆری وەڵات، ئەگەر ئەوان نەبن ئیمپڕاتۆر چۆن بەردەوام دەبێت و ناترسێت داڵدەی دەسەڵات ئەدات.
وازهێنان لە کۆیلایەتی لای ئەوان ئەرکێکی ئاسان نیە چونکە قوربانی دەوێت و ئەوانیش قوربانی نادەن، مەعریفەی دەوێت و ئەوانیش کاتیان نییە گوێ لە کەسانی زانابگرن، جیهانێکی روحی دەوێت، ئەوانیش لە دونیای ماددی نقوم بوون، کەرامەتی دەوێت و ئەوانیش لەدەستیان داوە بۆ دونیا، ئازادی دەوێت و ئەوانیش پێیان خۆشە هەر کۆیلەی دەره بەگ و سوڵتان و ئیمپڕاتۆر دەسەڵات بن. ئەو جورە مۆدێلە تازەیەی ئیمپڕاتۆرانی کوردی هەریم کۆیلایەتی کەشخەیە. کە بەکاری دەهێنن وەك کاڵاو سوتەمەنی، ئەم زاتە کۆیلەیەش سوکایەتی بە نەفەسی خۆی ئەکات و لە ژێر پەردەی ئیمپڕاتۆرگەری دا. لێرە دا بە سەرنج و بانگەوازێك بۆ کویلەکان دەبێت لە ژێر دروشمی شۆڕشی کۆیڵایەتی مامۆستاو فەرمان بەر کە فەرمان ئەبات ئەم جارە فەرمان نەبات هەوڵ دانی دەرەتانی ڕزگار بوون لە کۆیلایەتی بە کاروانێك بەرەو خۆری ئازادی و چەسپاندنی تەوژمی شۆڕشی کۆیلەداران ئامادەسازی بکرێت، کە هیچی تر ملکەچی ئەم تەوژمە بۆگەنەی دەسەڵاتی کوردی لە باشور نەبین، شۆرشی کۆیلەکان ئاوەدان بکرێتەوە تارامەیی و تەوژمی دەسەڵات و کاربەدەستە ئیمپڕاتۆرگەرەکانی باشور سڕ بکرێت. نابێت ئێدی چەمکی کۆیلایەتی لە کوردستانی باشور بەسیستەم بکرێت، نابێت ئێدی کۆیلایەتی حیزبی زامنی پاروە نانێکی چڕاو بێ بۆ فەرمان نەبەران و مامۆستایان، دەبێت بەهارێ گەڵانی بە شۆڕشی کۆیلایەتی بئافرێنرێت. تاکو جارێکی تر بۆ بەدی هێنانی ئاسایترین ماف کە موچەی مانگانەی کۆیلایەتیە ئاوڕێك بە نەخشەیەکی نویی بێ کرداری خۆپیشانداری بدرێتەوە فەخامەتی سەرۆک سڕ بکرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە