• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

عومەر ڕانیەیى: كام مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى و ئەنجومەنى ناوەند ؟ كەنەیانتوانى مودیر عامێك لەڕانیە بگۆڕن

  دەڵێن كاتى خۆى دوو عەشیرەت دەبێ بەشەڕیان و چەندین كەس لەو نێوانەدا دەبێتە قوربانى دوایى دوو ساڵ شەڕو خوێن ڕشتن دادەنیشن و ئاشتەوایى دەكەن لەساتەوەختى دانیشتنیان شوانى گوند دەگەڕێتەوە دەڵێ ئەمە چیە ئەوە قەرەباڵغیە ؟ دەڵێن ئەوە دوایى ئەو هەموو ناخۆشى و خوێن ڕشتنە بڕیارماندا سوڵح بكەین ، دەڵێ ئەى بۆ...

عومەر ڕانیەیى: جەنەڕاڵە بێ ئەستێرەكانى دادە هێرۆ لەپشدەرو بیتوێن پاڵەوان لەولاش تاوانبار

عەوڵا بۆرو سڵاح دیلمانى و زیادخۆرانى ئەو جەنەڕاڵە بێ ئەستێرانەن لەساڵى 2013 بەهەمان عەقڵى ڕۆژانى ڕەشى شەڕى نەگریسى ناوخۆ كەبەچل و بەپەنجا گەنجى گیرفان بەتاڵیان خەڵتانى خوێن دەكرد هەڵسوكەوت و ڕەفتار دەكەن ، كام هاوشارى ڕانیە هەیە دیمەنى قێزەونى سەبراو شاتێلاكەى بەردەم مەڵبەندى یەكێتى بیرچووبێتەوە لەساڵى...

عومەر ڕانیەیى: وەزارەتەكەى دادە هێرۆ بەرگەى دوو شەو مانگرتنى دەرمانخانەكانى بیتوێنى نەگرت

خراپى سیستەمى تەندروستى لەكوردستان گەیشتۆتە ئاستێك ڕۆژانە خۆمان قوربانیەكانى دەبینین ڕوون و ئاشكرا دیارە پێویست ناكات دووبارە باسى بكەینەوە ، ئەوەى دەمەوێت باسى بكەم كارەساتێكى ترە كەلەو سیستەمەدا هەیەو كۆمەڵێك ڕاستى تر بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكاو خراپ بوونى زیاترى سیستەمەكە دەسەلمێنێت و هەموو ئەو...

عومەر ڕانیەیى: دوایى دوو مانگ بڵاوبوونەوەى لەكوردستانپۆست كۆگاى دەرمانى بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیە داخرا

ئەو كاتەى كارمەندى دڵسۆزو خەڵكى بەپەرۆش دێنە قسەو نووسین پەنجە لەسەر زام و برینەكان و خراپیەكانى كەرتى تەندروستى دادەنێن ئەم خەڵكە بەدەست لەپشت دراو و شەڕى پۆست و كۆنە قین تۆمەتبار دەكرێن یان لەبەر ئەوەى لەسایتە پیرۆزەكەى كوردستانپۆستەوە دەنووسن و هاوار دەكەن نووسینەكانیان بەناڕاست دەدرێتە قەڵەم كەچى...

عومەر ڕانیەیى: ڕەحمان هەڵشۆیى پاڵەوانى چاكسازیەو ڕۆژێك لەڕۆژان پۆستى نەبووە لەبەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیە

عومەر ڕانیەیى وەڵامێك بۆ بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە . لەجیاتى وەرگرتنى ڕەخنەو پێشنیارى باش لەجیاتى دەستخۆشى و سوپاس و پێزانین بۆ ئەو خەڵكە دڵسۆزەى لەنمونەى ڕەحمان هەڵشۆیى و جەبار عەزیز و فەرمان چۆمانى كەوتوونەتە هەڵدانەوەى گرفت و كێشەو كەموكوڕیە تەندروستیەكانى سنوورى پشدەرو بیتوێن لەجیاتى كۆبونەوەو...

عومەر ڕانیەیى: دواى بڵاوبوونەوەى وێنەكەى لەكوردستانپۆست وەزارەتى تەندروستى 70 كۆمپانیا بۆ ڕانیە دێنێت

دوایى ئەوەى لەمانگى چوارى ئەمساڵدا بۆ یەكەم جار لەكوردستانپۆستەوە وێنەى بەردى بناغەى پڕۆژە وونبووەكەى نەخۆشخانە 300 قەرەوێڵەیەكەى ڕانیە بڵاوكرایەوە پڕۆژەكە زیندووكرایەوەو دووبارە كەوتەوە سەر زارى خەڵكى ناوچەكەو لەزۆربەى زۆرى لاپەڕەكانى فەیسبووك و سایتەكانى ترى ئینتەرنێت هەمان وێنەكەى كوردستانپۆست بڵاوكرایەوە...