كەناڵى كوردسات دەنگ و ڕەنگى كێیە؟

Thursday, 14/04/2011, 12:00

1262 بینراوە


 ئەم كەناڵە هەر لە سەرەتاى دامەزراندنیەوە دروشمى (كوردسات دەنگى هەموانە كوردسات دەنگى گەلمانە كوردسات خوێنى شەهیدانە) ى هەڵگرتوە بەڵام ئەمە جگە لە دروشم و ماكیاج بۆ ئەو كەناڵە هیچى تر نیە ئەوەتا لە كاتى تێپەڕینى وڵات بە ئەزمەكاندا ئەم كەناڵە دەنگى دەبێتەوە بە دەنگى یەكیەتیەكان و ڕەنگیشى تەواو تەواو سەوز دەبێتەوە دەنگى كەسانى تر لەو كەناڵەوە كپ دەكرێت و دەكرێتە قوربانى ئەم كەناڵە زمان حاڵى حزبێكى سۆسیال دیموكراتەو ئاواش دیفاع لە ئازادى ڕادەربڕین و دیموكراسى دەكات! دواترین نەك دواهەمین نمونەش بۆ بە درۆ خستنەوەى دروشمەكەى خۆیان ئەو چاو پێكەوتنەى (ڕاسان موختارە لەگەڵ فاروق ڕەفیق) كەكەناڵى كوردسات دەت ووت هەنگوینى لە كلۆرە دار دۆزیۆەتەوە و بۆ ڕۆژى تەنگانە هەڵى گرتبوو دایان بەزاند من نازانم كوردسات چ ئامانجێكى پێكا لە دابەزاندنى ئەم بەرنامەیەدا؟ هەركەس ئازادە لە قسەكردن و ڕادەربڕینى خۆى و گۆڕینى ئایدیاو بۆ چونى خۆى، یان قەرارە كوردسات ئایدیاو بۆچونمان دیارى بكات ؟! كوردسات دەریخست زۆر زیرەكە لە ئیستغلال كردنى میوانەكانیدا بۆ مەبەستى خزمەت كردنى سیاسەتى خۆى ئەو كەناڵە پێمانى ووت نوسەران و ڕۆژنامەنوسان كاتێ ئەتوانن قسە بكەن كە لەخزمەتى سیاسەتى حزبەكەیان و كەناڵەكەیان بێت. ئەم كەناڵە ِرەنگ سەوزە لەسەر ئەم جۆرە لە گاڵتە كردن بە مرۆڤى كورد بەردەوامەو هەر تازەگى لە یادى ئەنفالدا ئەم كەناڵە خەریكى پەخش كردنەوەى گۆرانى و ڕەقس و سەما بوو ئەوان لەم بۆنە نەتەوەییە جەرگ بڕەدا خۆیان پێ نەگیرا و لە هەواى خۆیاندا بوون! ئەم كەناڵە شەق و شڕە ناشیرینە دەنگى ئێمە نیە دەنگى شەهیدان و ئەنفال و گەنجانى وڵاتەكەم نیە دەنگى منداڵە پاك و جوانەكانى شارەكەم نیە ئەم كەناڵە ڕەنگى ئێمەنیە بە ڕەنگ و دەنگەوە بۆ خۆتان لەلاى ئێمەش ئێوە لەجێى نەبوانن ...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە