ئازاد جوندیانی، تۆ بە ناشیرین ترین شێوە تۆڵە دەكەیتەوە

Friday, 07/08/2009, 12:00

1693 بینراوە


ئازاد جوندیانی بەرپرسی راگەیاندنی یەكێتی لە كوردستانی نوێ دا نووسیویەتی ، گوایە
كە ئەوان تۆڵە لەوانە ناكەنەوە كە دەنگیان بە لیستی جیاواز داوە، ئەو سەرچاوەیە
دەڵێ ئەمەی جوندیانی دوورە لە راستیەوە، بگرە ئێستا خەریكە ناوی ئەو كەسانە
دەنووسێ كە گومانی لێیان هەیە دەنگیان بە لیستی گۆڕان داوە لە ناو دەزگای
راگەیاندندا، بۆ ئەوەی نانبڕاویان بكات ، هەروەكو چۆن بەقسەی جەلال تاڵەبانی كاوە
محەمەد و شێركۆ مەنگووڕی نانبڕاوكرد. هەروەها سەرچاوەكە دەڵێ ئازاد جوندیانی
بەوەوە ناوەستێ بگرە نووسینی ئەدیب و نوسەرانیش لە رۆژنامەكانی خۆیدا تیرۆر دەكات
و، ناوی كۆمەڵێ نوسەری خستووەتە لیستە رەشەكەی خۆیەوە ، كە لە رۆژنامەی
(رۆژنامە)دا نووسین بڵاو دەكەنەوە، وەكو نوسەرانی ڕەهەند ، دوا تۆڵەی ئازاد
جوندیانی تیرۆركردنی بابەتێكی ئەدەبی (غەفور ساڵح عەبدوڵا) بووە، كە لە ماكێتەكانی
پاشكۆی ئەدەب و هونەری كوردستانی نوێ بە دەستی خۆی دەریهێناوە و نەیهێشتووە بڵاو
بێتەوە ، چونكە نووسین لە رۆژنامەی (رۆژنامە)یشدا بڵاودەكاتەوە. بۆیە داوا دەكەین
لە نوسەرانی كورد لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان ، دەنگی ناڕەزایی بەرزكەنەوە دژ
بەم رەفتارە قێزەوەنەی جوندیانی و پرۆتستۆی بكەن ، بۆ ئەوەی ئەمانە دەنگی قەڵەمی
كورد نەخنكێنن و نەیكەن بە مەسەلەی نابڕینەكە ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە