نامه یه کی کراوه بۆ کۆمه ڵه ی زیندانه سیاسیه کان له کوردستان

Wednesday, 02/03/2011, 12:00

1468 بینراوە





سلاوێکی گه رمتان لێ بێت ، ده سته کانتان ئه گوشم یه ک به یه کتان ئه ی ئه وانه ی له ژێر ئازار و ئه شکه نجه ی زیندانه کانی

به عس ڕۆژگارێک بوو ئه تان ناڵاند له سه ر مافی ڕه وای خۆمان که ئه ویش کورد بونمان بوو. چه نده هامان لێ حوکم درا چه نده هامان لێ له سێ داره درا ، به هه ر حال من نامه وێت درێژه به باسه که م بده م ، من وه ک زیندانیه کی سیاسی له تاراوگه وه ئه مه وێت پێتان بڵێم حوکمه تی هه رێمی کوردستان به ڕه نجی ئێمه و خوێنی ئاڵی شه هیدان و ئه نفال و هه ڵه بجه وه هاتۆته به ر هه م که چی سه ره ڕای ئه وه مافی خۆمانه که موچه مان بدرێتێ که به فه رمی حکومه تی مالیکی ئه یدا به کوردستان که چی ئه مان هێنده چاو چنۆکن چاویان بڕیوه ته ئه و بڕه موچه که مه ی زیندانیان . برایان ئه زیزان ئێوه ی قاره مان ئێوه ی خۆ ڕاگری زیندانه کانی به عس چه نده ها جار ڕیپێوانی هێمنانه تان کرد بۆ داوای مافی خۆتان له حکومه تی هه رێم ؟ مانتان گرت ئه ندام په رله مانه کان هاتن و به ڵێنیان دا پێتان به ڵام هیچ ده رچو وه کو هه موو به ڵێنه کانی تریان .

ئه زیزان برایان
 

ئه مه ویت پێتان بڵێم جێگه ی سه ر سوڕ مانه له م کاته دا که وا مامۆستایانی ئاینی و خوێندکاران و کاسبکاران مامۆستایانی زانکۆ و گه لێک خه ڵکی تر په یوه ندی کرد به جه ماوه ری به شه ره فی سلێمانی یه وه که داوا کاریان هه یه به لام ئه وه ی جێگه ی سه رنجه هه تاکو ئێستا هیچ هه ڵوێستێکی ئێوه مان نه بینی یان نه بیست نه به به یان نامه یه ک نه به پشتگیری کردنێک .


چاوتان ماچ ئه که م

زیندانیه کی سیاسی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە