بۆ شارەوانى مەخموور (گاڕان بە گۆلكەوە رۆیشت، پیرێژن لە گۆلكە سوورى دەپێچاوە)

Thursday, 07/05/2009, 12:00

1525 بینراوە


ئەگەر ئامارێكى سەرتاسەرى لە سنوورى هەموو شارەوانیەكانى كوردستان و عێراق ئەنجام بدرێت، ئەوا دەردەكەوێت كە سنوورى شارەوانى مەخموور تاكە ناوچەیە كە زۆرترین كارى زێدەڕۆیى (تجاوز)ى لێ ئەنجام دراوە .
لەگەڵ ئەوەى ئەمە شەشەمین ساڵە مەخموور ئازادكراوە، تا ئیستا (5) بەرێوەبەری شارەوانی گۆردراوەو هیچ كامێكیان نەیانتوانیوە یەك مەتر زەوی بەسەر هاوڵاتیان دابەش بكەن .
پارچە زەوییەك نەماوە لە ناوچەكە جۆرە كەسانێًك شورەی بۆ نەكەن یاخود نەیكەن بە خانوو, بەمەش نەوەستاون، ئێستا وا خەریكى شۆستەى بەرماڵەكانیانن دەیكەن بە دوكان، ئەمانە هەر هەمووى بەلاى منەوە هیچ، بەڵام ئەوەى منى سەرسام كردووە، ئەم پارچە كاغەزۆكەى نووسراوى شارەوانییە كە داواى (500,000) پێنج سەد هەزار دینارم لێدەكات ئەگەر دوو بلۆك لە دەرگاى ماڵەكەم بهێنمە پێش و تەنها شوێنى ئوتومبێلەكەم بكەمەوە، من دڵنیاشم لەوەى ئەگەر منیش وەك ئەم جۆرە كەسانە بەرپرسێك نەوەك لە پشتم بوایە، بەڵكو لە تەنیشتیشمەوە بوایە ئەوا شارەوانى نووسراوى واى بۆم رەوانە نەدەكرد، لێرەوە دەمەوێت بە كاربەدەستانى شارەوانى بڵێم بەیەك چاو سەیرى دانیشتوانى دەڤەرەكە بكەن لە كێشەو گرفتەكانیان، یا ئەوەتا زەمانەتى ئەو ئوتومبێلانە بكەن كە شەو لەبەر دەرگا دەوەستن، یاخود تازە هەموو زەوییەكانى سنوورەكە لەدەست چووە ئێوە پێى ناوى لە هێنانە پێشى دوو بلۆكى بەر ماڵەكان بپێچنەوە .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە