کاتی خۆیەکلایکردنەوەی کۆمەلگایە لە دەسەلاتی حیزبی بنەمالە

Friday, 12/12/2014, 12:00

1750 بینراوە






  ئەم کۆمەلگای کوردیەیی هەریمی کوردوستان بەتایبەتی بە هەموو چین وتویژەکانیەوە لەمنالەوە لە گەرورەوە ئیتر بەشداری شۆرشی کردبێت یان نا بۆرزگاری بێ بەش نەبووە لەو چەوسانەوەو گرتن و کولەمەرگیەیی کە رژێمە یەک لە دوایەکەکانی عێراق کە دژی ئەم کۆمەلگایەیی هەرێمەیان کردوویان جا لەبەرئەوە میژوو شاهیدێتی کە هیچ بنەمالەیک یان حیزبێک یان چینێک ناتوانێت بەتەنها خۆی بکات بە خاوەنی . وە کاتێک هەلومەرجی ناوچەیی روخسا بۆمان هەموو بەیەک دەنگ راپەرین و خۆیان رزگارکرد لە رژیمی بەعس و دواتر توانرا دەسەلاتێکی خۆیی بێتە ئاراوەو کۆمەلگا بەرێت بەرێوە بەناوی بەرەی کوردوستانەوەکە جێگای خۆشحالی کۆمەلگا بوو بەلام دووحیزبە گەورەکەی پارتی و یەکێتی بۆپەرژەوەندی خۆیان تەمەنی بەرەیان کورت کردەوەو شەرەی دەسەلات و سامانیان دەسپێکرد هەموو ئاوات وخۆزگەیەکی ئەم کۆمەلگایەیان لەژێر رێکەوتنی ستراتیژی لەناوبرد وە هەرلە عەقلی ئیسانەکانەوە تا بچوکترین و بێمانتر بنەمای کۆمەلگاکەیان لەناو پەرژەوەندی حیزبی و بنەمالەدا توانەوە وتاکی کۆمەلگایان کردووە بە مادی وچاولێکەر وەکە تاکی کۆمەلگای کوردی لەهەموو جیهاندا هەول وتێکۆشانیان بۆ یەکگرتنەوەی کوردوستانی گەورەیە ئەمان هەرێمی کوردستانیان دابەشکرد لەژێرناوی دەسەلاتی سەوزو زەرد ئەمش لەبێدەنگی ئەو جیلەی کە ساتێکی ژیانییان بێچەوسانەوەو تێکۆشان نەبووە و هەموو ژیانیان کردە هەوینی رزگاربوون دوای ئەوەش لەژیرسیاسەتی حیزبی وئابووری ئەم بنەمالانەدا پارێزگاری لەدەسکەوتەکانیان کرد بەلام زیاتر لە ٢٢سالە لەحکومی ئەمانە دەبێت بۆ جیلی نوێ و کۆن روون وئاشکرابێت ئەمانە تەنها لەرووی راگەیاندن و قسەوە نەبێت بەکردەوە هیچ هەنگاوێکیان بۆ ئامانج وئاواتەی کۆمەلگا نیە و لەژێرپشگیری سیاسەتی ئێران و تورکیا وولاتانی تردا بەشێوەیەکی دوو دیکتاتۆری خۆمالی رەگ دادەکوتن و بۆهەر کات وزروفێک مەسەلەیەک دەهێنەئاراوە بۆ بەرێکردنی کات وگەمژاندی ئێمە کە نموونە زۆرە جا لەگەل ئەم هەموو بەلگە راستیاندا کاتی ئەوە نەهاتووە کۆمەلگا بەشێوەی مەدەنی بێت یان هەرشێوەیەک لەشێوەکان بێت خۆمان یەکلانەکەینەوە لەگەل ئەم حیزبی بنەمالە و گەندەلانەدا بۆ ئەوەی لەم سەردەمی کە وولاتەکەمان روووەوجیهان وتەکنەلۆجیا کراوەتەوە ئەو راگەیاندنەی دەولەتی کوردیەیی بنەمالە لەکاتی تەنگێشەدابەکاری دەهێنن ئێمە بیکەینە راستی بۆ نەوەکانی داهاتوومان .

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە