هەولێر شێرێكى نووستووە؟!!

Saturday, 25/07/2009, 12:00

1824 بینراوە


گوێم لێبوو شێرە هەولێر قسەى دەكرد لە گەڵ شێرە سلێمانى :-
ووتى شێرە سلێمانى چى دەكەى شێرە سلێمانیش ووتى شێرە هەولێر ئەى تۆ نە نووستى ؟ ووتى كێ دەڵێت من نووستوومە نەخێر زۆر بە ئاگام بەڵام چوار دەورەم هەموو گیراوە ئابڵۆقەیان داوم هەموو دەعباكان ئەژدیهاكەكان هەموو جانەوەرە دڕندەكان هەر هەموویان دەیانەوێت وەك 31 اب فێڵم لێ بكەن و بە سەر لانەكەم دادەن منیش وا خۆم مەڵاس داوە لاى بێچوەكانم با ئەمجارەش نەوەكا دەعباكان و ئەژدیهاو جانەوەرە دڕندەكان زیان بە بێچوەكانم بگەیەنن سەیر بكە ئەمجارەیان من و تۆو هەموو شێرەكانى تر چۆن بە ئاسانى هەموو جانەوەرەكان پەڕپووت دەكەین شێرە سلێمانى ووتى من چى بكەم شێرە هەولێر ووتى بەیانى هەر هەموو شێرەكان ئامادە بن ئیمەش هەموو ئامادەین بە یانى هەر هەموومان دەست پێدەكەین بە یەك دەست!! قەپاڵ بەكار مەهێنن قەپاڵ پێویست نیە تەنها بە یەك دەست بە یەك نیشانە ڕوویان رەش دەكەین و تۆلەى هەموو تاوانەكانیان لێدەكەینەوە كە بە ئێمەوبەچكەكان و باب و باپیرانى ئێمەیان كردووە ساڵەهاى ساڵە هەر ئەم هەموو زوولمَە زۆر ئەستوور بووە بەیەك دەست و یەك پەنجە دەیپسێنین شیرە سلێمانیش ووتى راست دەكەى شێرە باوكم دەیووت هەموو شتێك لە باریكى دەپسێت تەنها زووڵم لە ئەستوورى دەپسێت جا دڕندە و ریوى و ئەژدیهاكان بەیانى سەیر كەن كە شێر چۆن راتان دەماڵێت چونكە دەسەڵات و حوكم و عەدالەت هەر لە شێران دەوەشێتەوە نەك لە رێویەكى گەڕى وەك ئێوە كە ساڵەهاى ساڵە دوژمنەكانتان بە ووڵات و لانەى ئێمە خۆش كردووە ئەوە شێر هاتەوە مەیدان شێر بە یانى لە گەل شەبەقى بەیان تۆلەى هەموو تاوانەكانتان لێدەكەینەوە كە چۆن لە 31 -8-1996 هەرگیز بیرم ناچێتەوە بێچوەكانمانت لە خەوى قووڵ بە زڕەى زنجیرى دەبابەكان لە خەو كرد ئێمەش وا هەر هەموو ئامادەین كە 25-7 -2009 بە یەك دەست هەموو ئەو شتانەى لە ئێمەتان دزیوە لێتان دەسەنینەوەو ئەیدەینەوە بە خاوەنەكانیان بۆ ئێوەش هەر مردن و روو رەشى هەتا هەتایتان بۆ دەمێنیتەوە بۆ شێرە دلسۆزەكانیش سەركەوتن و سەر بڵندى

هەر بژى شێرەئازاكان و دلسۆزەكان مردنیش بۆ رێویە گەرەكان و فێلبازەكان و دزەكان

24-7-2009

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە