چاو خشاندنێک بەسەر داهاتووی ،، فیدڕالیزم لە عێڕاق

Wednesday, 26/03/2014, 12:00

2069 بینراوە


لەو وڵاتانەی کە نەتەوەکانی جۆراوجۆری قەومی،ئایینی لێ زێدەنە پێداویستی هەر گرینگ سازان وپێکەوە ژیانی ئاشتی خوازانەی ئەو نەتەوانەن کە دەبێ مسۆگەڕ بن. / فیدڕالیزم / لە راستیدا چوار چێوەیەکی باشە بۆ گەیشتن بە باوەڕەکان . لە وێدا هێزو سامانی ئەو وڵاتە بە پێی بڕیاری یاسای بنەڕەتی و بەرەزامەندی لایەنەکان لە نێوان دەوڵەتی فیدڕاڵ وپارێزگاکان دابەش دەبێ. لە عێڕاقیش سەرڕای بارودۆخی داسەپاو بەو وڵاتە دا خواستەکانی درێژ خایەنی کوردەکان بۆ گەیشتن بە مافی سیاسی وفەرهەنگی بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٤ لە یاسای / کاتی/ سیستمی فدڕاڵیزم لەو وڵاتە بونیاد نرا. ئەو بابەتە لە خاڵی یەکەمی یاسای بنەڕەتی / داییمی/ لە ساڵی ٢٠٠٥ هەمیسان دانی پێدانرا. بناوانی فکری فیدڕاڵیزم لە عێڕاق دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٢١ز کاتی دروست بونی دەوڵەتی تازەی عێڕاق کە ئەو کات / مەلیک فەیسەل / بە مەبەستی رازی کردنی کوردەکان بۆ لکاندنی پارێزگای / موسڵ / بە وڵاتی تازەی ئێڕاق دروشمی فدڕاڵیزمی خستە سەر زاران. بەڵام هیچ کاتێک ئەو دروشمە بە ئەنجام نەگەیی!!(جارێکی دیش هەر پەندەمان بەسەر دێنن ئەگەر نەمرین بە چاوی خۆمان دەیبینین،، هۆیەکەشی لاوازی وپەڕتەوازی ئەو دەسەڵاتەیە) جارێکی دی کوردەکان لە دەیەی نەوەدی سەدەی بیستم بۆ گەیشتن بە مافی خۆیان دروشمی فدڕاڵییزمیان زیندوو کردووە ولە کۆنگرەی ئۆپۆزیسیونی ساڵی ٢٠٠٢ لە لەندەن وساڵی ٢٠٠٣ لە سەلاحەددین دووپات کردەووە لە ئەنجامدا توانیان لە یاسای بنەڕەتی ساڵی ٢٠٠٥ بیگونجێنن. دوای ٩ساڵ لەو فدڕاڵیە لەو وڵاتە واوێدەچێ ئەو بابەتە توشی گرفتی قوڵ وجیددی بووە وتەنانەت بۆنی شکستیشی لێ دێ کە لەو بابەتە دا باسی لێدەکرێ.
گرفتەکانی داهاتوو بۆ دامەزراندنی فیدڕاڵیزم :
سەرەتای دەستپێکی فدڕاڵیزم لە ئێڕاق ئەو بابەتە لەگەڵ گیروگرفتی هەمە لایەنە رووبەروو بۆوە کە کەوتە ژێر پرسیار. فدڕاڵیزمی هەیی لە ئێڕاق فدڕاڵیزمێکی نەخۆش ونوقسانە کە تەنیا یەک ناوچە پاش ٨ساڵ لە یاسای بنەڕەتی هێشتا پارێزگایەکی نوێی پێک نەهێناوە.لەساڵانی رابوردوودا پارێزگاکانی ،بەسرە،سەلاحەددین ودییالە خوازیاری پێکهێنانی ئەیالەتی نوێی بون، کە بە دژایەتی کردنی توندی مالیکی رووبەروو بۆوە. سەرڕای یەک پارێزگابونی سیستمی فدڕاڵی هەیی لە ئێڕاق واوێدەچێ کە گرفتەکان پێشە رۆژ لە بە ئەنجام گەیاندنی فدڕاڵی زیاتر لە نێوان حوکومەتی هەرێم و دەسەڵاتی بەغدا خۆی نیشان دەدا ورۆژ لە رۆژ بەرەو مەودایەکی ترسناک هەنگاو دەنێ.بەو واتایە لە داهاتوودا فیدڕاڵیزم لە عێڕاق پەیوەندی بە سەرکەوتن یا شکست ،ئەو پەیوەندییە گرێ دراوە. ئەو کارە وای لە ئێمە کرد تا بابەتی داهاتوی فیدڕالیزم لە ئێڕاق زیاتر لە روانگەی ئەو بارودۆخە شی بکەینەوە کە لەژێرەوە ئاماژەی پێ دەکەین.
یەک : گرینگترین خواستەکانی دەسەڵاتی هەرێمی کوردوستان بە پێی خاڵی / ١٤٠ / یاسای بنەڕەتی ئێڕاقە کە خوازیاری لکاندنی ئەو بەشە لە ناوچەکوردیەکانە بە هەرێم. کە لەژێر دەسەڵاتی فیدڕاڵییە وهەر ئەو خواستە داخوازیەکی مێژوویە.ئەو ناوچانە لە یاسای بنەڕەتیدا بەناوچەی جێ ناکۆکەکان ناودێر کراون بریتین لە: پارێزگای کەرکوک،، خانەقین،،ومەندەلی لە پارێزگای دییالە،، دووزخورماتوو لە سەلاحەددین وبەشێکی بەرفراوان لە پارێزگای نەینەوا. بە پێی یاسای بنەڕەتی دەبوایە چارەنوسی ئەو ناوچانە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٠٧ روون ببوانەوە.بەڵام هێشتا یەکەم قۆناخی وی کۆتایی نەهاتووە وهەولێرو بەغدا یەکتر تاوانبار دەکەن بە ئەنجام نەدانی ئەو قۆ ناغە. جێ بەجێ نەبونی ئەو مادەیە لە چەند ساڵی رابوردوودا کاریگەری نەیەنی (خراپ) لە پەیوەندی نێوان بەغداو هەولێر داوە وبۆتە هۆی کەمبونەوەی متمانە بە یەکتر.
دوو: دەسەڵاتی هەرێمی کوردوستان پێش رووخانی دەسەڵاتی بەعس خاوەنی هێزی نیزامی تایبەت بە خۆی بووە کە ناوی / پێشمەرگەی / لەسەر بووە. ئەو بابەتە یەکێکی دیکەیە لە ناکۆکیەکانی نێوان بەغدا وهەولێر، دەسڵاتی هەرێم دەخوازێ ئەو هێزە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هەرێمدا بێ ، بەڵام بودجەی مانگانەی ئەو هێزە دەسەڵاتی بەغدا دابینی بکا. وببێتە بەشێک لە هێزی نیزامی ئێڕاق بەڵام بەغدا ئەو کارە قەبوڵ ناکات ودەخوازێ ئەو هێزە بە شێوەیەکی گشتی وتەواو لەگەڵ هێزی ئێڕاقی تێکەڵاو بێ ،بابەتێکی بەو شێوەیەش بۆ دەسەڵاتی هەرێم جێگای قەبوڵکردن نییە.
سێ : پارەی ساڵانەی هەرێمی کوردوستان بابەتێکی دیکەیە لە مەڕ ناکۆکیەکان کە هەموو ساڵێ کاتی دابین کردنی بودجەی ئێڕاق ناکۆکی لە نێوان نوێنەرانی کورد وفڕاکسیونەکانی دیکە زیاتر قوڵ دەبێتەوە. بە پێی گوتاری پارلمانی ئێڕاق تا کۆتایی سەرژمێری سەراسەری لە وڵاتە دەسەڵاتی هەرێم ساڵانە سەتا لە حەڤدەی لە سامانی گشتی ئێڕاق وەبەر دەکەوێ. ئەو بابەتە هەتا ئەو جێگایە رۆیی کە سەرتای ساڵی ٢٠١٤ مالیکی پارەی هەرێمی کوردوستانی بڕی و بژیوی ژیانی مانگانەی کارمەندان دووچاری گرفت بۆوە ئەو کارەش پەیوەندی دوولایەنی ئەوەندی دیش ئاڵۆز کرد وتارادەیەک ن،،بارزانی لە قسەکانیدا لە زانکۆی ئەمریکی لەشاری سلێمانی گوتی ، ئەوەی لە بەغدا چاوەڕوانی نەبوین روویدا، ئەو نیشانەیەکی بە هێزە کە کورد لە فدڕاڵیزمی بەغدا لە ئێڕاق زۆر نە هۆمێدە.
چوار: لە گرینگترین ناکۆکیەکانی بەغدا وهەولێر دەرهێنانی وبەرهەمی چاڵە نەوتیەکانەی هەرێمە کەلە ساڵەکانی دوییدا هەڵێنجراونو بۆتە دژایەتی توندی بەغدا لەم بوارەدا. حکومەتی هەرێم بۆ ئەو کارەی خۆی پەنا دەباتە خاڵی (١١٢/ ف ٢) ی یاسای بنەڕەتی ئێڕاق کە ئەو مافەی داوە بە پارێزگاکانی ئێڕاق بۆ پەرە پێدانی سامانی نەوتو گاز بە هاوکاری حکومەتی فدڕاڵ ودەسەڵاتی هەرێم کە بە ئەنجام بگا. بە پێی سازانی پێکهاتوو لەساڵی ٢٠٠٦ لە نێوان حوکومەتی فدڕال و دەسەڵاتی هەرێم ئەو مافەی هەیە بۆ دەرهێنانی نەوت کارەکان بەڕێوە بەرێ. بە جێ نەگەیاندنی پێشنوسی یاسای ناوبراو لە کاتی خۆیدا وای کرد کە دەسەڵاتی هەرێم بە ئارەزووی خۆی بگا بۆ فرۆشی نەوت.
لە چەند ساڵی رابوردوودا سەرکەوتنەکانی هەرێم بۆ دەرهێنانی نەوت وئاواڵا کردنی دەرگاکان بۆ شەریکە گەورەکانی وەکو،، ئەکسۆن موبیل،،تووتاڵ،، گازپڕۆم،، بۆ ناچەکانی کوردوستان دەسەڵاتی بەغدای زۆر تووڕە کردووە. بە پێچەوانەی چەند جار وتووێژ لە نێوان هەر دووک لا ئەو گرفتە کوێرانە پەیوەندی نێوان بەغداو هەولێری خراپ کردووە. هەنوکە سەردەمێکی تازە لە وتوووێژ دەستی پێکردووە لە بارەی هەناردە کردنی نەوت لە هەرێم کە هێشتا هیچ ئاکامێکی نەبووە.
ئاکام :
سەرەتای قەبوڵکردنی یاسای بنەڕەتی ئێڕاق بۆ فیدڕالیزم، دەردەکەوێ هێستا بنەچەی سیاسی وئابوری وکۆمەڵگایی وفەرهەنگی فیدڕالیزم لە ناچەکانی دیکەی ئێڕاق جگە لە هەریمی کوردوستان چەکەرەی نەکردوە (و: لە هەریمیش ئەوە دەبینین چون لەژێر پەردەی فدڕالیزم بە رۆژی رووناک کاوە گەرمیانی ترۆر دەکەن) و باوەڕی پتەو لەم بوارەدا لە نێوان گرووپە سیاسیەکان وتەنانەت خەڵکی ئاسایی لەو وڵاتە نەهاتۆتەدی. سەرڕای ئەزمونی تازەی دێمۆکڕاسی لە ئێراق زۆری ماوە. چاوەڕوان دەکرێ زیاتر بەرەو دیکتاتۆڕی هەنگاو بنێ. هەروەها سازو کارەکانی یاسایی ومەدەنی لەو وڵاتە بەهێز نین کە بتوانن لە بەرانبەر ئەو لارێیانە بەر پەرچ بن وببنە هۆی سەقامگیری سیستمی دێمۆکڕاتیکو فدڕالی لە وڵاتە. ئەوی کە دەسەڵاتدارانی بەغدا خۆ لە سیستمی فدڕاڵی دەدزنەوە زیاتر بەرەو دەسەڵاتی ناوەندگەرایی هەنگاو دەنێن. ئەو کارە لە دژایەتی کردنی مالیکی بۆ داخوازیەکانی پێکهێنانی سەربەخۆیی ماڵی وسیاسی دەرکەوت. دەتوانین بڵێن کە سیاسەتی حاکمی بەڕێوەبەرانی ئەوڕۆی ئێڕاق هێشتا سیاسەتێکی ناوەندیگەرایانەیە کە خوازیاری ئێڕاقێکی بە هێز کە بە هیچ شێوەیەک ناوچەیەکی تازە لە خۆی ناگرێ. جگە لەوەش کردەوەکانی چەند ساڵی رابوردووی بەغدا بە تایبەت مالیکی لە گرتنەبەری هێز لە دەست خۆیدا ونزیکانی لە حیزبی / دەعوە/ م،، بارزانی والێکرد کە بەرانبەر بە تاکڕۆیی مالیکی وپەژیوان بونەوەی لە قەرارەکانی ،،هەڕەشەی جیددی بکا ولە وبۆ داهاتووی ئێڕاق هەست بە مەترسی بکا.
بارزانی لە قسەکانی ئەم دواییدا لە هەولێر بە توندی هێرشی کردە سەر مالیکی وئەوی بە پاوانخواز و هێز خواز ناوزەد کرد وگوتی سیاسەتی ئێڕاق هێشتا سیاسەتێکی ناوەندگەراییە وبەرەو داهاتویەکی خراپ دەڕوا. هەروەها لە بەرانبەر نوێنەرانی وڵاتانی بیانیش هەمان بابەتی بە توندی دووپات کردەوە. هەروەها کەمال کەرکوکی بەرپرسی پێشووی پارڵمان وعارف تەیفور لە پارڵمانی ئێڕاق سیستمی کۆنفدڕاڵییان بۆ ئێڕاق باشتر بینی کە ئەوەش سیاسەتێکی تازەیە. (وەرگێڕ: هەردووکیان درۆ دەکەن تەنیا بازەرگانی بە سیاسەت دەکەن من باوەڕم پییان نییە، تەنیا پۆزێکی سیاسیە لێی دەدەن). لە لایەکی دیکەوە مالیکی لە گەڵ سوننەکان خراپتر دەجوڵێتەوە وناڕەزایەتی ئەوانی بە زۆری سەر نێزە سەرکوت کردووە. سەرڕای ئەو بارودۆخەی بەغدا وهەولێر پەیوەندی دەسەڵاتی ئێڕاق لە گەڵ سوننەکان وتەنانەت گرووپگەلی شیعەش نیشانەی پابەند نەبونی ناوەندە بە فدڕاڵیزم ،واوێدەچێ کە پڕۆسەی سیاسی ئێڕاق گەیشتۆتە ئاقارێکی ترسناک. ئەو سیاسەتە داهاتووی فدڕاڵیزم لەو وڵاتە بەرەو نامۆیی نوقم دەکا، ئەگەر ئەو وەزعە درێژەی هەبێ لاوازی دەوڵەتی فدڕاڵ، داخوازی کوردەکان بۆ سەر بەخۆیی و دەستەبەندی سیاسی هەیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناکرێ داهاتویەکی رووناک بۆ فدڕالیزم لە ئێڕاق بەدی بکرێ کەئەو رووداوە لایەنەکانی قازانج خواز لە پڕۆسەی سیاسی ئێڕاق بەرەو رێگاچارەکانی دیکە پاڵ پێوە دەنێ.
لە نوسینی: ئازاد وەلەد بەیگی ،،رۆژنامەوان.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی
٢٤/٣/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە