ئەمجارەش مەسعود بارزانی ئەنفالەكانی بێناز بەڕێكردەوە

Friday, 14/12/2012, 12:00

1394 بینراوە







لەم كاتە تەنگەژاوییەدا كە لەنێوان هەرێم و ناوەنددا هەیەو لەگەڵ گەڕانەوەی دەستەیەكی تر لەڕووفاتی ئەنفالەكاندا هەموومان چاوەڕێی ئەوەمان دەكرد كە مەسعود بارزانی بەسیفەتی سەرۆكی هەرێم خۆی و چەندین بەرپرسی تر لەسەرۆكایەتی و حكومەت پێشوازییان لەخانەخوێی دوێنێ‌ و میوانانی ئەمڕۆی گەرمیانی جەرگسووتاو بكردایە، ئەو كەسانەی كە بۆ كورد سەرو ماڵیان تیاچوو، چاوەڕێی لوتفی سەرۆك بوون وەفایان بداتەوە، هەموان چاوەڕێی ئەوە بووین كە سەرۆك لەگەرمیان ببینین و بەڵێنی باشتركردنی گوزەران بەكەس و كاری ئەنفالكراوەكان بدات، چاوەڕیێ بووین ژیانێكی شایستەتان بۆ دابینبكات، بەڵام بەداخەوە ئەمجارەش جگە لەچەند بەرپرسێكی حیزبی كەسی ترمان نەبینی لەپێشوازییاندا، هەر زوو زانیمان جەنابی سەرۆك ئەم هەڵوێستە لەتۆ ناوەشێتەوە، ئەوە لەئاكارو پیشەو بەرنامەی تۆدا نییە، چونكە تۆ ئێستا خزمەتی بكەرانی ئەنفال دەكەیت، مووچەی دیوەخانی باشجاش و موستەشارو ئەنفالچییەكان هەزار قاتی مووچەی كەس و كاری پاشماوەی ئەنفالێكە، كوا ڕۆژێك كام موستەشارت دا بەدادگا، كام ئەنفالچیت سزادا لەپێناوی ئارامكردنەوەی دڵی كەس و كارەكانیاندا، یان هەر كاتێك زانیبێتت كە مەترسییەك هەیە لەسەر ژیانی ئەنفالچییەك خێراو بەپەلە كون بەكون شاردوتنەتەوەو لەدەستی یاسا قوتارت كردوون.
تۆ بۆ پیشاندانی توانای سەربازی خۆت و دەرخستنی عەزەڵاتت، (ێورە من المعركە)یەكت لەسەنگەرەكانی پێشەوە بۆ دووبارەكردینەوە، ێدام ئاسا لەگەڵ سەركردە سەربازییەكانتدا تاوتوێی بەرەكانی جەنگت دەكرد، دەتویست مالیكی بترسێنیت، بۆیە دڵنیاین ئەگەر شەڕ هەڵبگیرسێت ئەوا جارێكی تر هەر كوڕانی هەژارو ئەنفالكراوەكان دەبنەوەو قوربانی، خۆشتان لەدوورەوە بەتەلەفون و دووربین بیسەرو تەماشاكەری هەواڵەكانی جەنگ دەبن، ئێستاش دەتانەوێ‌ ڕۆڵە هەژارەكانی كورد بەكاربهێنن بۆ بەرژەوەندییە تایبەتییەكانی خۆتان و خوێنی لاوانی كورد بكەنە سووتەمەنی قادسییە نوێیەكەتان، كە ئەوانە لەبەر خاتری پارووە نانێك بوونەتە چەكدار لەلاتان.
نا بەڕێز جەنابی سەرۆك، ئەو عەیامە گوزەشت كە بتوانیت جارێكی تر كوڕانی كورد بەبەلاش بەكوشت بدەیتەوە، بۆیە ئێستا كوڕانی كورد زۆر هۆشیارن و هیچ ئامادە نین لەپێناو قسە نەشكاندنی تۆدا شەڕ لەگەڵ مالكی و عەرەبدا هەڵبگیرسێنن، چونكە ئەو شەڕەی تۆ شەڕی شەخسییە، شەڕی بەتاڵان بردنی نەوت و سامانی ئەم وڵاتەیە، شەڕی سەركەشی بڕیارە تاك لایەنەكانی تۆو مالیكییە.
جەنابی سەرۆك ئێمە دەمانەوێ‌ بەسیاسەتە حەكیمانەكانی خۆت ئاشتیمان بۆ دەستەبەربكەیت نەك شەڕی ئوممەی عەرەبیمان بۆ هەڵبگیرسێنیت، چونكە هەر كاتێك عەرەب بەقسەی مالیكی هەڵخەڵەتاو جەنگی بەرپاكردین، ئەوا هەموومان ئامادەین بمرین و دڵنیاشم كە سەركەوتن هەر بۆ كورد دەبێت، ئەشزانم دوایی هەموو سەركەوتنەكان دەخەیتە سەر خەرمانی سیاسەتە حەكیمانەكەی خۆت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە