گەورە ترین پێشێلکردنی یاسای هەڵبژاردن!

Wednesday, 22/07/2009, 12:00

2025 بینراوە


ئەگەر بەپێ ی یاسا ڕێنماییەکانی کۆمۆسیونی باڵای هەڵبژاردنەکان بێت ئەوا دەبێت ڕێگە نەدرێت بە غەفور مەخموری بێتە ناو ئەم کێبڕکێیەوە خۆی کاندید بکات ... چونکە بە پێ ی زانیاری تایبەتی لەسەدا سەد ئەو زاتە بایەعیەکەی خۆی گوێزاوەتەوە بۆ مەخمور واتە نفوسی نیشتەجێ ی بوونی لەسەر مەخمورە و جوگرافیای مەخموریش لەسەر ناوچە وازلێهێنراوەکانی کوردستانە و لەسەر مادەی 140 حسابی بۆ دەکرێت و ئەو زاتەش قەرەبووی مادەی 140 ی وەرگرتوە ، لە ڕووی یاسایشەوە مەخمور لە دەرەوەی سنووری ناوچەی هەڵبژاردنەکانە، کەچی لەگەڵ ئەوەدا ئەم زاتە لیستێکی تایبەتی بۆ دیاری کراوە، بەلیستی ژمارە 51 ناسراوەو لە ژێر ناونیشانی (یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان) کە ئەمە بەپێی یاسای ڕێنماییەکان بە پێشێل کاریەکی تەواو لەقەڵەم دەدرێ. دەبوایە ئەم لیستە لەگەڵ لیستی حەدبای موسڵدا کێبڕکێ ی بکردایە نەک لیستە کوردستانیەکان. کە ئەمەش نەک پێشێل کردنێکی یاساییە بە تەنها بەڵکو پێشێل کردنێکی ئەخلاقی و ویژدانیشە . چونکە وەک ئەوەی لیستی حەدبا هاتبێتە ناو کێبڕکیکەوە. بۆیە منیش پێم باش بوو هەندێ زانیاری دەربارەی سەرۆکی ئەم لیستە کاندید کراوە، غەفور مەخموری بۆ خوێنەری خۆشەویست ئاشکرا بکەم .
غەفور مەخموری هەتا ساڵی 1991 سەر بەڕژێمی لە ناوچوی بەغداد و پەیامنێری ڕۆژنامەی ئەل عێراق بووە ناسراویشە بە کەسێکی زۆر داوێن پیس و ساختەچی . لە دوای ساڵی 1991 دەچێتە نێو ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی، دا جار لەوێش سەنگەر دەگوێزێتەوە بۆ ناو ڕیزەکانی پارتی کرێکاران هەتا ساڵی 1997 لە کاتی شەڕی نێوان پارتی دیموکرات و پارتی کرێکاران و جارێکی تر پەیوەندی دەکات بە پارتی دیموکراتەوە و هەر بۆ ڕازی کردنی پارتیش ، چەند پێشمەرگەیەکی پارتی کرێکاران تەسلیم بە پارتی دیموکرات دەکات بەناوی شەهید دکتۆر سیروان و شەهید سەربەست کە تا ئێستا هیچ ئاسەوارێکیان نیە وە لە پاداشتی ئەم کارە قێزەوەنەش پارتی دەیکات بە ئەندام پەڕلەمان.
بۆ زانیاریش ئەم لیستە بە هاوکاری دەزگای پاراستنی پارتی کاراکراوە و پاڵشتێکی تەواوی لێدەکرێت بەمەبەستی دوای ئەوەی ڕێگە نەدرا لیستی هیوا بچێتە کێبڕکی هەڵبژاردنەکانەوە ئەم لیستە لەجێ ی دانرا بۆ ئەوە لە بری ئەوە لیستە دەنگ بدرێت بەم لیستە لە پێناوی سەرخستنی ئەو دیموکراتیەی کە بانگێشەی بۆ دەکەن . چونکە زۆرینەی ئەو لیستە ڕێگە پێنەدراوە بڕیاریاب دابوو دەنگ بەلیستی گۆڕان بدەن . ئەوانەی لە سنوری ناوچەی هەڵبژاردنەکاندان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە