حسابتى وەزارەتى پێشمەرگە (فلك) سەرچاوەى گەندەلى

Thursday, 02/04/2009, 12:00

2098 بینراوە


وەزارەتى پێشمەرگە یەكێك لەو وەزارەتانەى كە نە بەچاك نە بە خراپ هیچ باسێكى لێ ناكرێت لە راگەیاندنەكان یەكێكە لە وەزارەتە گەندەلەكانى ئەم حكوومەتە كە بە تەواوى وەزارەتەكان ودەزگاكان بە قەد ئەم وەزارەتە گەندەلى لێ ناكرێت وەتاكو ئێستاش هیچ لێپێچینەوێك نەكراوە.ئەم وەزارەتە پرە لە خەلكى گەندەل كە بە واستەى ئەم وەزارەتە بۆنەتە پیاو خاوەن كۆمپانیا و ................

ئەوەتا زەعیم على بەناو وەزیر كە كارى بۆتە ......و نێربازى و رابواردن رۆژ نیە كە بە چەندین ملیۆن پارەى بۆ سەرف نەكرێت هەر جارەو بە ناوى شتێك هەموو رۆژێك وەسلى چاككردنەوەى سەیارەى هەیە كە هیچ یەَك لە وەسلەكان لە ملیۆن كەمتر نیە وە رۆژانە تەنها ئەو كەسانە دەتوانن بیبینن كە....بۆ دەكەن ولە برى ....لە حسابى وەزارەت پارەیان بۆ سەرف دەكرێت.

سەرچاوەى گەندەلى ئەم وەزارەتە هەیئەى گشتى ژمێریاریە كە بەرپرسى ئەم هەیئەیە شەخسێكە بەناوى بكر ێدیق ئەم شەخسە هەموو كارەى وەزارەتە وە هەموو كارەكانى وەزارەت دەبێت بە رەزامەندى ئەو بكرێت بگرە دەسەلاتى زۆر لە وەزیرش زیاترە وە وەزیرش دەبێت پرس بەو بكات ئەم شەخسە چەندین كەسى لە دەور دایە كە لە خۆى گەندەلترن وە خەریكى پارە دزینن.تەواوى خزم و كەسوكارى خۆى لە ناو وەزارەت دامەزراندووە بە پلەى زۆر بەرز و هەرێكەو سەیارێكى داوە پێیان وە ئامۆزاێكى خۆى بە ناوى خسرۆ و خزمێكى ترى بە ناوى فاخر بە ناوى سكرتێر لە لاى خۆى داناوە كە كاریان تەنیا بەرتیل وەرگرتن لە خەلك وئەزیەت و ئازاردانى خەلكە بە تایبەتى پێشمەرگە كۆنەكانى ئەیلول یا خەلكى خەبات گێر وە تەنیا ئیش بۆ ئەو كەسانە دەكەن كە یا پارەیان بدەنێ یا خود بە بەرتیل شتێكیان بۆ بێن وەكو سەگ بۆ خەلك دەچن وەهەریەكەو سەیارێكى رقم فەلەكیان پێیە كە رۆژانە ئیشوكارى خۆیانى پێ دەكەن وە لە دوایى وەسلەكان بەزیادەوە لە لاى خۆیان سەرف دەكەن وە جگە لەمانە چەند شخسێكى ترهەیە كە یەكێكیان جێگرى بەكرە بە ناوى شێخ سالار كە ئەم شەخسە تا دوێنى لەبەر دزى دەركرا ئیستاش یەك دونیا بن دیوارى هەیە كە تەنیا مووچەیان وەردەگرێت وە مانگانە بە كەیفى خۆى مەسرووفاتى لێژنەكان سەرف دەكات كە لە مەسرووفاتى هەر لێژنەێك بەش خۆى هەیە جگە لەوەش كە هەمو خزم و كەسو كارى خۆى بە پلەى بەرز دامەزراندووە كە زۆربەیان لە تەمەنى 20 تا 25 سالى دان بە پلەى نقیب و رائد.وە لە دواى ئەو مام ێلاح بەرپرسى ئالیاتە كە لێرەدا باس لە وشەخسە دەبێ بكرێت ئەم شەخسە بە پارانەوە چەندین سال پێش لە وەزارەت دامەزرا هە زوو خۆى لە گەل بكر كردە یەك وە بوو بە چەلاو خۆرى بكر وە چى پێ بلێت نالێ نا وە ئەم مام ێلاحە تەداخوولى هەموو كارەكانى حسابات دەكات كە پەیوەندیان بە ئەو نیە وە تەواوى كورەكانى بن دیوارن رۆژانە بەكەیفى خۆى تەخمینى سەیارە دەكات بۆ چاك كردنەوە وە بێ یەك و دوو لە حسابات پارەكە سەرف دەكرێت وە دوایى لە گەل بكر بەشى دەكەن كە تەخمینەكان زۆر خەیالین وە هەروەها ئەم مام ێلاحە بە سەرو ریشى سپیەوە كە چۆتە حەجیش كارى بەس بۆتە دزین وە سەیارەكانى لەشكرى كوردستان ئەو دەیان كرێت كە بە كەیفى خۆى وەسلەكان دەنوسێت وە هەر جارەوە چەند سەیارێك زیاد دەنووسن كە پارەكەى بۆ گیرفانى بكر و مام ێلاحە دواى مام ێلاح شەخسێكى تر بە ناوى توان ێدیق بەر پرس وورد بین كە هەر وەسلێكى ئالیات یا كرین بێت بێ یەك و دوو دەلێ راستە وە جێ بەجێى دەكات وە لە كاتى تەسفیەى نەسریەى فەرماندەییەكان ئەوە وەسلەكانى فەرماندەییەكان تدقیق دەكات وە ئەگەر تەواویش نەبێت ئەوا لە برى ئەو پارەیەى كە مانگانە بە بەرتیل وەرى دەگرێت بۆیان تەواو دەكات لە دواى ئەو دەبێت باسى باقى یوسف بكەین كە ئەم شەخسە لە بەشى كرینە وە ئەم شەخسەش یەكێكى تر لە نەفەرەكانى بكرە كە بە كەیفى خۆى تەخمینى كرین دەكات وە لە حسابات پارەكەى بۆ سەرف دەكرێت وە لە دوایى بەش دەكرێت لە گەل بكر ئەم باقى یوسفە كە كرینى تەواوى لەشكرى كوردستان لە ئەستۆى ئەو دایە كارمەندێكە لە لێژنەى كرین وە سەرۆكى لێژنەكە كەسێكى ترە كە ئاگاى لە هیچ نیە لە دواى بەشى كرین ئەوە دەبێت باس لە بەش پرۆژكان بكرێت كە مهندس نەبەز بەرپرسى ئەم بەشەیە كە ئەویش بۆ هەر پرۆژەێك سێ ئەوەندە زیاتر تەخمین دەكات كە بەشێكى بۆ بكرە بەشێكى بۆ خۆیەتى وە بەشێكیشى بۆ ئەو ئەندازیارانەیە كە لەو بەشە دەوام دەكەن لە دوارى ئەو یەكێكى تر لە چەلاو خۆرەكانى بكر ێدیق دانا نجیبە كە ئەم شەخسە كارمەندێكى سادەى بەشى مووچەیە كە رۆژانە كارى بۆتە جاسوسى كردن بۆ بكر لە بەشى مووچە وە هەركەسێك باسى بكر یا یەكێك لە چەلاو خۆرەكانى بكات ئەوە بە زووترین كاتب ە زیادەوە بە بكر دەلێت وە لە برى ئەم جاسوسى كردنە بكریش هەموو شتێكى بۆ دەكات وە مانگانە مووچەى مەكتەبى سەرۆك و پاراستن وە وەزارەت وە چەند شوینى تر ئەو دابەشى دەكات هەممو مانگێك ئەو لێژنەی ئەم شوێنانەیە كە ناومان هێنان كە بە كەیفى خۆى تەخمینى مووچە دەكات وە بكریش قسە ناكات وە زیادەكەى بەشێكى بۆ خۆیەتى و بەشەكەى تریشى بۆ بكرە لە دواى ئەمانە كارمەندانى ێندوقن كە سێ نەفرن بە ناوەكانى كازم یوسف و یاسین بەربەیار و سعدالله رەمەزان كە ئامۆزاى بەكرە ئەم بەشە گرنگترین بەشى وەزارەتە كو هەموو سەرفیاتەكانى وەزارەت لەوێ دەكرێت رۆژانە بە ملیارد دینار سەرف دەكرێت كە بەشێكى هرە گەورەى بۆ بەكرە ئەم سێ كەسە كاریان تەنیا جاسوسى كردن و وەسلى بەتال پركردنەوە و تێكدانى كارى خەلكە بەس لەبەر خاترى ئەوەى بەكر لێیان رازى بێت رۆژانە بەكەیفى خۆیان مەبلەغێك دەنووسن كە ئەوەندەمان ئەمرۆ سەرف كردووە بكریش بێ یەك و دوو ئیمزاى دەكات وە زیادەكەى لە بەینى خۆیان سەرف دەكەن یاسین بەربەیار كە تاكو دوێنى ئیتلاعاتى ئێران بوو ئێستا بۆتە یەكەم كورد پەروەر وە بەكەیفى خۆى پارە دەدزێت وە چەندین بن دیوارى هەیە كە مانگانە مەعاشیان وەردەگرێت بێ ئەوەى كە ئەم كەسانە بوونیان هەبێت وە ئەك شەخسانە كە باس كران ئەوە لە بەیانى تاكوو ئێوارە لە ژوورەكەى بەكر ێدیق دان وە خەریكى دزینن وە كە موراجعێك دەچێت بۆ لاى بكر ئەوا ئەوو دوو نەفرە بە ناوى خسرۆ و فاخر دەلێن لێرە نیە كووبونەەى هەیە وە رۆژ نیە كە چەندین كەسى ماندوو و خەباتگیر لە لایەن ئەم دوو كەسە دەر نەكرێن یا خود قسەى ناشیرینیان پێ نەووترێت وە بكر سدیق مامى خۆى كە دەكاتە باوكى خسرۆ كە تاكو ئێستا لە فەرماندەیى هەولێر بن دیوار بوو ئێستا بە پلەێكى بەرز خانەنشینى كردووە وە بێ ئەوەى یەك رۆژیش كوردایەتى كرد بێت وە لە دواى ئەمانە بەرپرسى ئەو لێژنانە دێن كە مانگانە دەچن بۆ مەعاش دابەش كردن بە كەیفى خۆیان مانگانە تەخمینى مەعاش دەكەن وە لە دواییى پارەكە بۆ خۆیان دەبن وە بۆ هەر لێژنەێك لەملیۆن كەمتر مەسرووفات وەرناگرن وە هەر هەمووشیان یەكى سەیارێكیان پێ دراوە وە ئەم شەخسانەى كە ناوبران پێش چەند سالێك هەممو دەزانن كە بارى ئابووریان چۆن بوو وە هەر هەموویان لە برسان دەمردن وە خەلك خێرى پێ دەكردن كە چى ئێستا لە سایەى بكر و پارەدزین هەر هەموویان بۆنەتە خاوەنى چەندین خانوو وە سەیارە و كۆمپانیا وە هە هەمووشیان باشترین پلەیان وەرگرتووە لە لایەن بكر ێدیق وە هەر هەمووشیان نازانن كە كوردایەتى چیە وە یا ئیتلاعاتى ئێران بوونە یا خود بەعسى بوونە كە كوردیان بە كووشت داوە.

ئەوەى كە باس كرا بەشێكە لە گەندەلیەكانى هەیئەى گشتى ژمێریارى وە وەزارەتى پێشمەرگە كە هەر هەمو سەر چاوەكەى بكر سەدیقەوە ئەوە لە كاتێكدایە كە بە دوو مانگ جارێك مەعاش دەدرێت كە چى رۆژانە ئەوەندى مەعاشى مانگانەى تەواوى فەرماندەیى لە شكرى كوردستان لە خۆرا سەرف دەكرێت وە دەچێتە گیرفانى بكر سەدیق سەیر لەوەدایە كە مسعودبارزانى دەلێ گه‌ندەلى نیە وە خۆشى ئاگادارى ئەو هەمووە گەندەلییە وە خۆى بێ دەنگ كردووە......

ئەوەى كە باسكرا بەشێكى زۆر كەم بوو لەگەندەلیەكانى وەزارەت وە بە تایبەتى حسابات انشالله لە ماوێكى نزیكدا بە درێژى باس لە گەندەلیانە دەكەین كە لە وەزارەت وە لەو بەشە دەكرێت چاوەرێ بن.................................

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە