عبدولڕەقیب یوسف حەپسكراو، ملائاواتو حەیدەر بەناوى شوێنەوارناسانەوە گەشتیانكرد!!

Saturday, 11/06/2011, 12:00

1077 بینراوە


مامۆستا عبدولڕەقیب یوسف یەكێكە لە هەرە كەسایەتیە دیارو خەمخۆرەكانى بوارى شوێنەوار، زۆرترین نوسینیش هەیە لە ئەو بوارەدا. ئەم پیاوە مەزنە بە هەڵوێستە جوامێرەكانیەوە لە بوارى شوێنەوار دەناسرێت شایانى گوتنە هەموو تەمەنى خۆى بۆ شوێنەوارەكانى كوردستان تەرخانكردووە هیچ كاتێكیش ترسى نەبووە لەوەى لەسەر هەڵوێستەكانى ڕووبەرووى چ مەترسیەكى كەسانى نەفامو كاربەدەستو قاچاخچى دەبێتەوە. ئەم پیاوە مەزنە چەند هەڵویستى بەنموونە دەهێنینەوە لەوانە.
1_یەكەم كەسایەتى كوردى بووە لەسەرى كەلتورى شوێنەوارە دێرینەكانى كوردو كوردستان ڕووبەررى فاشیەتى بەعس بووە، بەتایبەتى كاتێك قەڵاى هەولێر لەلایەن "ئیحسان" ناوێكەوە ڕووكارى پێشەوەى تێكدراو شورایەكى بەرزى هاوشێوەى شوراكانى شارى بابل بۆ زیادكرا، ئەوكات بەپەلە نامەیەك بۆ سەدامى فاشى دەنوسێت و پیێدەلێت ئەو كارە نابێت بكرێ ڕایگرن. بەڵام دواى 20ساڵ حوكمڕانى كوردى دیسانەوە تا ساڵى پار "شیرین"كچى ئیحسان تێكدەرى قەڵاى هەولێر دەبێتەوە بەسەر پەرشتى نۆژەنكردنەوەى قەڵاكەو ماموستایش ئێستا لە پایتەخت حەپسكراوە!!
2_لەسەر تێكدانى قەڵاتى كەركوك بەهەمان شێوە مامۆستا نامەیەكى توندتر بۆ سەدام دەنوسێت داواى وەستانى كارە نامرۆڤانەكانى دەكات دەرهەق بە قەڵاى كەركوك، بەڵام هەنوكە مامۆستا لەپایتەختى هەرێم حەپسكراوە!!
3_لەسەر چەندین ناوچەى و گردى شوێنەوارى دیكە لە هەلێر وەك ئەشكەوتى شانەدەر و بێستون هاتە دەنگ شتى نوسى بۆ حكومەت بەڵام ئەفسوس گوێى لێنەگیراو تێكدرا بەهاوكارى حەیدەرى بەڕێوبەرى شوێنەوارى هەولێر ئەشكەوتەكان تێكدرا.
لەسلێمانى لەسەر كاسۆمۆڵ لەگەڵ بەرهەم ێاڵحدا كە ێەهمى لە پڕۆژەكەدا بەهەمان شێوە هاتە دەنگ گوتى شوێنەوارییە نابێت بكرێتو ئەگەر هەربكرێت خۆم دەسوتێنم دواتر هەڵكۆلینى عاشوایى تێدا كرا. لە دهۆكیش لەسەرى دەرگاى ئامێدى چەندانى دیكە دەستدرێژو ناوى دەستدرێژیكەرانى بڵاوەكردەوە بەڵام بەداخەوە ئیستا جێگاى رێزى بگرن حەپسكراوە!!
دلسۆزان حەپسكرانو تێكدەران گەشتیانكرد!
لەوكاتەدا ماموستا عبدولڕەقیب حەپسدەكرێت، بەتەنیشت ئەم حەپسكردنەوە هەریەكە لە "مەلا ئاوات"بەڕێوبەرى گشتى شوێنەوارى هەرێمو "حەیدەر"ى بەڕێوبەرى گشتى شوێنەوارى هەولێر بەسەردانێكى فەرمى لە دەرەوەى ولات لە یۆنانن، شایەنى باسە مەلا ئاواتو حەیدەر لە هەموو تەمەنیاندا دوو ڕستە یان دوو پیت یان دوو شەیان لەسەرى شوێنەوار نەخوێندوەتەوە، مەلا ئاوات خۆى چەندین جار مەجلیسەكانى دانیشتووین گوتویەتى خوا یەكێتى بگرێت من لێپرسراوى كۆمیتە بووم چیمدابوو لە ئاسار و شوێنەوار!! ئەوەى دیكەشیان "حەیدەر" جگەلە لە زەرەر بۆ شوێنەوار هیچى دیكەى نەبووە، ئەم جەنابە دەرچووى هونەرە جوانەكانەو كەسێكى حول حولیە. زۆریش بە شوێنەوارناس و شوێنەوار قەڵسەو خۆشى بەبێ ئەوەى بیشارێتەوەى دەلێت"ئاواتم وێرانكرندن و فەوتانى ئەو شوێنەوارانەیە كە ئێوە بە سەرچاوەى ناساندنى میلەتى كوردى دەناسێنن..." بەڵێ ئێستایش دواى ئەوەى وەفدێكى یۆنانى سەردانى هەولێریان كردو دواى ئەوەى هەڵكۆلێنیان لە هەولێر تەواوكرد گوتیان"ئێمە چەند مانگێكى دیكە 3شوێنەوارناس دەعوات دەكەین بۆ فێربوون كۆمەڵێك كارى تایبەت بە شوێنەوار بەڵام پسپۆریتان شوێنەوار بێت" بەڵام بەپێچەوانەوە ئەو دوو قارەمانەى لە كۆمیتەو هونەرە جوانەكانەوە خۆیان پێداكرد تا ئیستاش كەس لە لایەنى حكومەتو وەزارەتى شارەوانیەوە لەم جەنابانەى ناپرسێت بۆ ئێوە بڕۆن؟ ئێوە چۆن بون بە بەڕێوبەرى دوو دەزگاى گرنگ كە پسپۆریتان لە هیچ لەو بوارەنەدا نیە بەڵكو حەیدەر خۆى ئەشكەوتى شانەدەرو بێستونى تێكدا. ئێستاش ئەم قارەمانانە لەسەفرەو سیاحەو دەورەى شوێنەوارن و مامۆستا عبدولڕقیبش زیندان؟! ئەگەر حكومەت دەیەوێت گەندەڵى بنبڕبكات بەسەرەتا لەئەوانەوە دەست پێبكات كە بە بەڕێوبەر دایناونو خیانەتیان لە پیشەكەیان و كارەكەیانكردووە.
هەولێر




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە