پاریتش ترسی گەیشتێ

Monday, 22/02/2010, 12:00

1329 بینراوە


لەزمانی سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت لەیەكێك لە پەیمانگاكانی هەولێر , رایگەیاند كە لە زانكۆ و پەیمانگاكانی شاری هەولێر دەستەی كارگێری و لێپرسراو شانەو رێكخراوەكانی یەكێتی قوتابیانی كوردستان لە زانكۆ و پەیمانگا لێپرسینەوەیان لەگەر هەموو ئەو قوتابی / خوێندكارانە كردیە كە %100 پارتی نیە و بگرە ئەگەر (یەكیێتی)یش بی وە لێبرسینەوەكە بەوشێوەیەبوو :
1- ڕابردووی قوتابی / خوێندكار
2- ڕابردووی خێزانیان
3- ڕابردووی خزم و كەس و ناسیاری قوتابی / خوێندكار .
4- ئێستا لەگەر كام حیزبن.
5- دەنگ بەكام لیست دەدەن (قوتابی / خوێندكار , خێزانەكانیان , كەس وكارو خزم و برادەرەكانیان)
هەمان سەرچاوە ئەوەشی پێ ڕاگەیاندین كە راگرایەتی زانكۆ و پەیمانگاكان بەتەمای دەرماڵە برینی یان پێنەدانی پشتگیری دەرچون لۆ دانەمەزراندنی ئەو قوتابی وخوێندكارانەن , ئەگەر دەركەوی بەخۆیان یان خێزانەكانیان یان برادەرە نزیكەكانیان دەنگیان لۆ لیستی هاوپەیمانی كوردستان و كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان نەدایە ئەو لێبرسینەوەش پاش ئەوەی دەستی پێكرد كە حزبی پارتی دیموكراتی كوردستان درك بەوە كرد زۆر لەلایەنگرانی پارتەكەی لەسەرێ پارتیین و بە دڵ گۆڕانن ! .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە