یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان بەرەونەمان دەچێت

Friday, 31/08/2012, 12:00

1339 بینراوە




یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان ئەم هێزەشۆڕشگێڕەبوكەلەدواى ئاشبەتاڵى ساڵى 1975شۆڕشى هەڵگیرساندەوەوپەیامى شۆڕشى نوێى وەك مژدەیەك بەگەلەكەمان گەیاندوخەونى دوژمنانى لەگۆڕناكەدەیانگوت گەلى كوردجارێكى ترناتوانێت 4پێشمەرگەبباتەوەچیاكانى كوردستان.یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان لەگۆڕەپانى سیاسى بوبەهێزێك لەڕووى سەربازى و ڕاگەیاندن و جەماوەرى كەدۆستودوژمن حسابى تایبەتى بۆبكەن.بەهەزاران شەهیدى داوەوبەهەزاران كادیروپێشمەرگەوئەندامى كەمئەندام بوە.بەڵام جێگاى داخەدواى ئەم هەموقوربانیەئەمڕۆیەكێتیى بەرەونەمان دەچێت لەسەردەستى چەندكەسانێك كەلەسەرحسابى یەكێتیى گەورەترین سەرمایەیان لەڕێگاى ناشەرعى كۆكردۆتەوە.كەسانى مشەخۆرونامسئول بونەتەمەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى كەجگەلەگیرفان پڕكردن بیرلەچى ترناكەنەوە.هەروەهاكەسانى بێ ئەزمون لەبوارى ڕێكخستن كراون بەلێپرسراوى ڕێكخستن و نەمانى مەركەزییەت لەناومەكتەبى سیاسى و یەكترنەخوێندنەوەهەموئەم هۆكارانەبونەتەهۆى لاوازكردنى یەكێتیى كەڕۆژلەدواى ڕۆژبەرەوپوكانەوەدەچێت.ڕێكخستن شادەمارى حیزبەلێپرسراوى مەكتەبى ڕێكخستن پێویستەشارەزاییەكى تەواوى لەبوارى ڕێكخستن هەبێت و بەشێوەیەكى كردەیى لەزۆربەى ئۆرگانەكانى ڕێكخستن كارى كردبێت و سەركەوتوبوبێت.ئێستالەناویەكیتیى كاركردن بۆتەمیزاجى كەسێتى نەوەك شارەزایى لەكار. كوردگوتەنى گۆشت بۆ قەساب و نان بۆنانەوا.هەریەكەوبەكارى خۆى. بەڵام ئێستالەناویەكێتیى كەس بەكەس نیەهەریەكەوبەپێى میزاجى خۆى بەرنامەدادەنێتوكاردەكات بۆبەرژەوەندى خۆى لاى گرنگ نیەیەكێتیى توشى شكست دێت .گرنگ ئەوەیەئەوەى مەبەستیەتى بۆبەرژەوەندى خۆى بیكات. (ڕەفعە عبداللە)كەماوەیەكەبۆتەلێپرسراوى مەكتەبى ڕێكخستن ناوبراولەژیانى خۆى لەبچوكترین ئۆرگانى حیزبى كارى نەكردوەبەهیچ شێوەیەك شارەزایى لەڕێكخستن نەبوە ماوەیەك كرابەلێپرسراوى مەڵبەندى كركوك كارى واى لەمەڵبەندى ناوبراوئەنجامداوەكەشورەییەهەرباسبكرێت.ناوبراوئێستاخۆى كردوەبەپڕۆفیشناڵى ڕێكخستن لێمان.لەم ماوەیەدا فۆڕمێكى دروست كردووەگوایەكونیەبۆكادیردەكاتەوەلەفۆڕمەكەداباس لەوەناكات ئایاپێشمەرگایەتیت كردوە یان زیندانى سیاسى بویت. بەڵام باس لەوەدەكات ئایاسەرپەرشتى هیچ شەڕێكت كردووە.فۆڕمەكەى جەنابى ڕەفعەت عبداللە لە 9لاپەڕەپێك هاتوەئێمەئەم دووخاڵەمان وەك نمونەباسكرد.ئەگەركەسێكى شارەزالەبوارى ڕێكخستن وسیاسەت چاوێك بەم فۆڕمەدابخشێنێتەوەئەوكات بۆى دەردەكەوێت مستەواى كاكى لێپرسراوى مەكتەب چەندە.لەلایەكى ترەوەپڕۆژەیەكى بێ بنەماى داناوەگوایەكۆنفرانسى محلى لەسەرجەم ئۆگانەكانى مەكتەبى ڕێكخستن ئەنجام دەدات زۆربەڕوونى ئاشكرایەمەبەستى ناوبراولەئەنجامدانى ئەم كۆنفرانسەكۆتایى هێنانەبەیەكێتیى .كۆنفرانسى ناوەخۆلەهەرحیزب و ڕێكخراوێك كارێكى دروستەبەڵام ئەمەى جەنابى لێپرسراوى مەكتەب بەنیازەئەنجامى بدات مەبەستى تایبەتى لەپشتەوەیە.لەداهاتوش ئەنجامەكەى دەردەكەوێت كەچۆن ژمارەیەكى زۆرى كادیران ڕیزەكانى یەكێتیى جێدەهێلن.بەبۆچونى بەشێكى زۆرى شارەزایانى بوارى سیاسى لەم كۆنفرانسەى داهاتوداگورزێكى گەورەبەریەكێتیى دەكەوێت.بەبۆچونى بەشێكى زۆرى كادیرانى سەرو واى بۆدەچن ئەم كۆنفرانسەى كەواجەنابى ڕەفعەت ناوى ناوەكۆنفرانس دەستێكى دەركى لەپشتەوەبێت چونكەنیەتى ڕەفعت عبداللە روونەكەدەیەوێت زۆرینەى كادیران ڕەوانەى ماڵەوەبكاتەوەكەزۆرینەى تەمەنیان لەناویەكێتیى بەسەربردووەوتاڵى و سوێرى زۆریان چێشتوە.بەبۆچونى ژمارەیەكی زۆرى كادیران كەبەوردى سەیرى ئەم كۆنفرانسەى داهاتودەكەن پێیان وایە كەوا (ڕەفعت عبداللە)بەنهێنى سەر بەنۆشێروان مستەفایە و ڕاسپاردەكانى (نۆشێروان مستەفا)جێ بە جێ دەكات بۆلەناوچونى یەكێتى.بەشێكیش لەمەكتەب سیاسیەكان لەگەڵ پڕۆژەكەى ڕەفعت عبداللە دانین لەكۆبونەوەى ڕۆژى 25/8/2012كەلەمەكتەبى سیاسى مناقەشەى لەسەركراپڕۆژەكەیان پەسەندنەكرد. پەندێكى كوردى هەیەدەڵێت كەس نەمازوڕنا
بەبێ لێولێدەدەن . ئەمەش ئەوەدەگەیەنێت كەیەكێتیى بەرەوكۆتاییە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە