گەندەڵییەکانى ئیسماعیل ناکوردە و، گرژییەکانى مەڵبەندى سۆران

Thursday, 14/10/2010, 12:00

1363 بینراوە


بەشى 1-3 ئیسماعیل و نانەوەى فیتنە لەپێناو دزى
ئەلێرکانە رووى دەمم دەکەمە (مام جەلال، ئەرسەلان بایز، سەعدى پیرە، دکتۆر بەرهەم، ئازاد جوندیانى، فریاد رەواندوزى، عەدنان موفتى، مامۆستا بەکر و ئێستاش ئاریز عبدالله....) و هەموو ئەوانەى خێر بە سەنتەرى (نما)کەى ئیسماعیل ناکوردە، دەکەن. دەزانن زۆر کەسى وەکو ئەو ئیسماعیلە، نانى لە بوونى کێشەى نێوان ئێوە دایە، ئەگەر کێشە لەنێوان کاک کۆسرەتى قارەمان و دکتۆر ئەرسەلان بایز نەبێتن ئیسماعیل حەددى چیە لە سایتە ئەلیکترۆنیەکان قسە بە کاک کۆسرت بڵێ و سووکایەتى پێبکات، ئەگەر کێشە لەنێوان سەعدى پیرە و فریاد رەواندوزى نەبێت، ئیسماعیل کوردە چۆن دەتوانێت بەو مووچە سادەیەى هەیەتى راقیترین خانوو لە رەواندوز بکات و خانوێک لە هەولێر و دوایین مۆدێلى وەنەوشە لێبخورێت، ئایا ئەو دەوڵەمەندبوونە وا بەسانایى دروست بووە؟؟ ئێوەن سەبەبى گەندەڵى و دزیەکانى ئیسماعیل کوردە و ئەو دەزگایەى (نما یان نەما). چونکە ئێوەش بۆ مەرامى شەرى ساردى نێوان خۆتان کەسانى وەکو کوردەتان پێویستە، بۆیە پێم باشە وەک بەشى دووەم ئەو چەندان راستیانەتان پێ بڵێم، کە دڵنیام لە راستى100%، چونکە ئەو سەرچاوانەى لێیانم وەرگرتووە، جێى متمانەن و قسەکانیان راست و دروستە و ئیشوئازاریان لەگەڵ ئەو بەرپرسۆکە دیوە:
1- لەبەرانبەر ئەو بەخیلى و رقەى بەرانبەر توانا و لاوەندۆکە هەیە، پێش 2003 ئیسماعیل هەرەشەى چوونە ناوپارتى لە یەکێتى کرد، ئەوکات پەیوەندى لەگەڵ ئازاد جوندیانى باش بوو، بۆ راگرتنى دڵى ئیسماعیل، ئیسماعیلیان بۆ لاى مام جەلال پەتککرد، لەبەرانبەر ئەوەدا مام جەلالى بەرێز، مۆنیکایەکى پێدا، ئەوەش ئیسماعیلى سارد کردەوە، ئەوەى ئیسماعیلیشى بۆ ئەو کارە هاندا (س.ب)بوو، کە خۆشى پێشتر یەکێتى بوو بەڵام چووبووە ناو پارتى لەناوچەى سۆران و زەوى و پارەیان پێیدابوو، هەروەها کردیانە ئەندام لق، کە دواتر وازى لەپارتیش هێنا.
2- دواى ماوەیەک لەم کارە، جارێکى دیکە هەرەشەى چوون ناوپارتى کرد، بەڵام ئەمجارە ئازاد جوندیانى لێى توورەبوو و لاى لێنەکردەوە، (بەردەوام ئیسماعیل دژایەتى، کاک ئازاد دەکات لەناوچەى سۆران، لەکاتێکدا بە قەد تووکى ئیسماعیل، ئازاد جوندیانى خەبات وشۆرشى کردیە)، ئەمجارە لەرێگاى ئەرسەلان بایزەوە بردرایە لاى دکتۆر بەرهەم، ئەوەبوو جەنابى دکتۆریش پتر لە 2دەفتەر دۆلارى پێدا، لەگەڵ هەندێک پارەى دیکە بۆ کردنەوەى سەنتەرێکى ئەنتەرنێت، ئەو سەنتەرەش هەتا هەنووکە هیچى دیار نییە، و چى لەپارەکەشى کرد؟! ئێوە ئەگەر خەباتتان بۆ ئەوە کردوە تەنها خۆتان سوودمەندبن، بۆچى رێگە بە بوودەلەَیەکى وەکو ناکوردە، دەدەن بەمجۆرە هەڵتانخەڵەتینێ؟!!!دیارە ئێوە زۆر کەمزانن!!!، ئەگینا ئەو نهێنیە چییە لە لاى ئیسماحیز واى لە ئێوە کردیە چاوتان بەرانبەرى هەڵنێت؟
3- لەدواى لێدانى عێراق، جارێکى دیکە ئیسماعیل، چوەوە خزمەتى دکتۆر بەرهەم، ئەویش بریارى دا مانگانە، پتر لە ملیۆنێک و نیو دینارى وەک مینحە پێبدات، لەوساوە تاوەکو ئێستا کەس نازانێت ئەو پارەیە چۆن و کەى وەردەگیرێت و چۆنیش خەرج دەکرێت، ئایا ئێوە دەزانن، یان پێتانخۆشە هەموو خەڵک ئەوها دز و گەندەڵ بێت، تاوەکو پەردەپۆشى ئێوەش بکات!!!
4- دەوترێت مانگانە سەنتەرى نەما، پارەى لەلاى مام جەلال بۆ تەرخانکراوە، باشە بۆ لەخۆتان ناپرسن ئەو هەموو پارە و ئەو بێ چاڵاکیەى سەنتەر و ئیسماعیل ناکوردەى دز بۆ؟؟؟؟
5- بۆ ناپرسن کێ بوو نێوانى فریاد رەواندوزى و سەعدى پیرەى لەم ماوانەى دوایى لەشەقڵاوە تێکدا، هەر ئیسماعیل نەبوو، بۆئەوەى لەناوەندى ئەم کێشەیە تەراتێن بکات و گەندەڵى بکا و مینحە وەربگرێتن، بۆ لەو کەسانە ناپرسن کە پارەیان بۆ فریاد رەواندوزى خەرج کرد، لەکاتى هەڵبژاردنى پارلەمانى عێراق، لەلایەن ئیسماعیل کوردەوە، چەندیان پارە پێدرایەوە، چونکە ئەو بەرپرسى ئیعلامى فریاد رەواندوزى بوو؟؟؟؟؟
6- بۆ ناپرسن کێبوو لە ئەنتەرینێت لەسەر کاک کۆسرەتى قارەمانى نووسى، بۆئەوەى خۆى لەلاى ئەرسەلان بایز خۆشەویست بکات و پارەى پێوەربگرێت؟ توانیشى پارە لە ئەرسەلان بەم بۆنەوە وەربگرێت. چونکە هەر لەگەڵ کۆتایى هاتنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بە هاوکارى ئەرسەلان بایز و فریاد رەواندوزى، وەنەوشەیەکى مۆدێل بەرزیان بۆى کڕى، چییە کەستان لە ئیسماعیل پیاوتر دەستناکەوێ، یان ئەویان لە هەموو کەسێک ملکەچتر و سووکتر و گوێرایەڵترە؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە