کۆتایی دیکتاتۆڕە بچووکەکان

Wednesday, 24/04/2024, 18:30

1787 بینراوە


دیکتاتۆڕبە رێبەرێکی سیاسی ئەڵێن،کە خاوەنی هێزێکی رەهاوزۆرداربێ لە وڵاتێک،کە ئەو وڵاتە لە ڕێگای دیکتاتۆڕێک بە هاوکاریی گرووپە گوێ مستەکانی ژێر دەستی خۆی بە رێوە بچێ.بە درێژایی چارەنووسی دیکتاتۆڕەکا هەر نەمان بووە،راستە ئەوان بۆ ماوەیەکی دوورودرێژحوکمی وڵاتیان کردوە بەڵام لە کۆتاییدا بەرەو رووخان رۆیشتوون.دیکتاتۆڕەکانی وەک هیتلێر،موسولینی،سەددام،نموونەی لە بیر نەکراوی مێژوون.ئەو دیکتاتۆڕآنە کاریگەریان لە سەر ئاڵوگۆڕەکانی سیاسی وئابووری جیهاندا هەبووە وبوونەتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕی گەورەی جیهانی کە هەزاران کەسی تێدا بۆتە قوربانی.بەڵام لە کوردستانی خۆشمانداکەسانێک هەبون کە ویستویانە ئەدای دیکتاتۆڕەکان دەرهێنن وخۆیان بەتەنیا لە سەرچارەسەرکردنی پرسی کورد بڕیار بدەن.
دوای نەمانی حیزبی بەعس وزەبروزەنگی سەددام،دیکتاتۆڕە بچووکەکانی باشووری کوردستان بەتاق وجووت شۆڕ بوونەوە بۆ خاکی باشووری کوردستان ولە نێوان خۆیاندا دابەشیان کرد وکردیانە دووزۆنی سەوزوزەرد.بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی پێش ئەوەی خۆیان بەسەر خەڵکدا بسەپێنن،ساڵانێکی دوورودرێژ بوو کە نۆکەری بیانی وبون،ئەوەی کە خەڵکی پێ فریو ئەدرا،درووشم گەلێکی بریقەداری هەڵخەڵەتێن بوو کە بەداخەوە کۆمەڵگای ساویلکە وناهۆشاریش باوەڕی بەو درووشمانە هێنابوو.ئەک لەو درووشمانە رێفڕآندۆمە شوومەکەی مەسعود بارزانی بوو کە گۆیا دەیخواست دەوڵەتی کوردیمان بۆ دامەزرێنێ.دیتمان چمان بە سەرهات.یان لە کاتی خۆیدا جەلال تاڵەبانی بۆ ئەوەی رۆڵەی کورد بەکوشت بدادرووشمی،یان کوردستان یان نەمانی بە گوێی گەنجی کورددا دەخوێند.پاشآن کە کرا بە سەرۆککۆماری عێڕاق باشووری کوردستانی جێ هێشت ودایە دەست مەسعود بارزانی.بنەماڵەی بارزانیش چییان بەسەر ئەو خاکە هێنا هەمووکەس ئەزانێ.

کۆتایی دیکتاتۆڕە بچووکەکان:

قەرارە لە داهاتوویەکی نزیکدا هەڵبژاردنێک بۆ پارڵمان لە باشووری کوردستان پێک بێ.چەند جارێک ئەبێ ئەو هەڵبژاردنە وەپاش ئەخرێ.هۆیەکەش روون وئاشکرایە.ئەو دووبنەماڵەیە بە ئاشکرا لێیان روون بۆتەوە کە ئەوجاردەنگیی پێوێست ناهێننەوە ودەستی دەسەڵاتداریان زۆر کورت ئەبێتەوە.ئێستێ تەنیا بەرگێکی براوەی کاتیی کە لە بەر دەستیانە خوڵقاندنی ترسو تڕۆرە لەناو کۆمەڵگادا.کار گەیشتۆتە ئاستێک هیچ بە دوور نییە بۆ ئەوەی ئەو هەڵبژاردنە نەکرێ شەڕێکی گەورەی ناوخۆیی هەڵگێرسێنن وبیکەنە بیانوو تا هەڵبژاردن بۆ کاتێکی نادیاروەدوا بخرێ.
سەفەریی چەند رۆژی رابوردووی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق،سوودانی،بۆ ئامریکا پەیامێکی سیاسیی روون وئاشکرا بوو بۆ زۆنی سەوزو زەرد.کاتێک ناو ژووری کۆشکی سپیدا جۆبایدەن،بە سوودانی گووت،دەبێ مووچەی،مووچە خۆرانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بدرێ،ئەوە پەیامێکی خۆش بوو بۆ مووچە خۆران ودڵتەزێنیش بوو بۆ ئەو دەسەڵاتە بەو واتایە ئیترمووچە لە بەغداوە دەدرێ بە فەرمانبەران،نەک لە لایان دزەکانی سەر بە زۆنی سەوز وزەرد.
لە داهاتوویەکی نزیکداگومرگی براییم خلیل وهەر سنوورێکی دیکەی کە نەفتی قاچاخی تێدابەرێدەکرێ لە دەستیان دەردەهێنن ووەک سڵقی رووتیان بە سەر دێنن.چون ئەو دەسەڵاتە بە پارەی دزیەتی وچەکداری کۆیلە وترس وترۆردرێژەی بە ژیانی خۆی داوە.دیکتاتۆڕەکەی زۆنی زەرد نۆکەری تورکیەیە ودیکتاتۆڕەکەی زۆنی سەوزیش خزمەتگوزاری مەلاکانی ئێرانە.ئەوە سرووشتی دیکتاتۆڕە بچووکەکانە کە هیچکات خاوەنی ئیرادەی سیاسی خۆیان نەبون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە