به‌رهه‌م ساڵح بوو به‌ نووسه‌ر و دوعا بۆ چاکبوونه‌وه‌ی مامی ده‌کات

Saturday, 22/12/2012, 12:00

2082 بینراوە


"بەرهەم ساڵح" به‌ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌هۆی تاله‌بانییه‌وه‌ لە دوای ڕاپەڕین، ناوی که‌وته‌ سه‌ر زار، چەندیین پۆستی باڵای وەرگرت، ئیتر لەهەموو جێگەیەک وێنەیەکی لەگەڵ ژنێکی پیردا دەگرتو خۆی پێمان ناسان . بەندە وەک خوێنەرێک تاکو ئەمڕۆ نەم بیستبوو کە ئەو کاکەیە نووسەریشە ، یان نووسینی هەبێت . نووسینیش وەک هەموو شتێکی تری ئەو نیشتمانەی ئێمە بۆتە مەهزە لە . لە کۆڵکە نووسینێکدا "د. به‌رهه‌م" ده‌پاڕێته‌وه‌ لە چاوەڕوانی لاشه‌ی تاله‌بانییدایه‌، که‌ بە زیندوویی بگەڕێتەوە. بەرهەم نەیشاردۆتەوە که‌ ترسی لەچی هەیە
http://www.xendan.org/drejaWtar.aspx?NusarID=142&Jmara=4634

بۆیە لەگەڵ کوڕوزانەوە و نزاکانیدا ،ڕووی دەمی لە دادە هێرۆش دەکات ، ئەو دادە هێرۆیەی وەک" تۆم و جێری" بۆ چرکەیەکیش ڕێک نەبوون پێکەوە ، نزا و پاڕانەوەکانی بەرهەم لە کەسێک ناچێت کە بانگەوازی "لینرالیسم" و سۆسیال دیمکرات بکات ، بەڵکو لە سۆفییەکی ناو مزگەوتێک دەچێ کە پێیان ووتبێت دواکه‌وتوویت، خێرا نزایه‌ک بکه‌، ده‌نا به‌هۆی تاله‌بانییه‌وه‌ هه‌رچییه‌ک هه‌بووه‌ له‌ ده‌ستت ده‌چێت.

لیبرالەکان : ئەو بیرو باوەڕەیە کە دەڵێن مرۆڤ بەئازادیی لەدایک ده‌بێت خاوەنی ویست و ئارەزووە و پێویستە ڕێگە بدرێت ، وه‌ک به‌ ئازادی چاوده‌کاته‌وه‌، ئازادانه‌ پەروەرده‌بکێت. که‌چی لە ژێر دەسەڵاتی حوکمەتەکەی بەرهەمدا ئەوانەی داوای سەرەتایترین مافی ئازادیان دەکرد بەرهەم زرێڤانی بۆ ناردن. ئەو زرێڤانانەی تاکە گوللەیەکیان بۆ ئازادی گەلی کورد بە ئاسمانیشدا نەتەقاندوە.
بەرهەم: کەسایەتیەکە کە زۆرترین قسە دەکات و لەهەموو جێگەیەک کۆمەڵێک پەیمان دەدات، ئه‌و پێی وایه‌ سیاسه‌تکردن یانی په‌یماندان و درۆکردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی، یان هه‌ڵڕشتنی زه‌رده‌خه‌نه‌ بزه‌ی لێو، کێ له‌بیرێتی کاتێک رۆژنامه‌نووسێکی گه‌نجی بێ ئه‌زمون پرسیارێکی لێکرد، چی وه‌ڵامدایه‌وه‌؟! به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ وتی ئینجا تۆ هه‌قت چییه‌؟! ئه‌م پێی وابوو که‌وه‌کو مامه‌ی ده‌توانێت نوکته‌ و قسه‌ی خۆش بگێڕێته‌وه‌!؟ که‌چی وه‌کو بینیمان چۆن ئه‌و لاوه‌ رۆژنامه‌نووسه‌ی شکانده‌وه‌ و پێی رابوارد!، د. به‌رهه‌م که‌ په‌یمانێکیش ده‌دات، دوایش نایباتە سەر و تاکو ئیستا نەی توانیوە یەک پەیمانی به‌جێ هێنابێت . گەر بە ئەرشیفی بەرهەم ساڵحدا گوزه‌ر بکه‌ین، دەیان نموونەی بێکرداری ئەم بەڕێزە دەدۆزینەوە " ئەمە مشتێکە لە خەروارێک " تکایە سەیری ئەم ڤیدۆ کلیپە بکەن.






کوا بەرهەم ساڵح؟ کاتێک خوشکە گەورەکەی ڕێژوان داوای لێکرد خوێنی براکەی بەهەدەر نەدرێت و یاسا سەروەربێت ، ئه‌ی پیاوە لیبراڵەکە ، چیت کرد ، ئەی تۆ گفتت نەدا و نەتووت ، ئێمە سەرەداوی دۆزینەوەی شەهید سەردەشتمان دەست کەوتوە . کوا و کەی سەرەداوەکەمان پیشان دەدەیت ؟
ئه‌مڕۆ چی وا لەبەرهەم ساڵح ده‌کات، که‌ لەم کاتەدا ئەم نزایە بکات، لەبری ئەوەی ئه‌م قسانه‌ لە مزگەوتێکەوە بکرایە لە ڕێزی نوێژدا ، یان لەسەر بەرماڵێک لەپشتی ئەو مەلایانەی کە لەپ شتەوەی لقی چوار موچەی مانگانە وەردەگرن و لەکاتی لێقەومانی حیزب و حوکمەتیشدا بۆ فریودانی خەڵکی دێنە سه‌ر مینبەرەکان و نزا دەکەن ، یان خەڵکی والێ دەکەن نزا بۆ کەسێک بکات کە ماڵی دوژمنی ئاوادان کردۆتەوە و ماڵی کوردی وێران کردوە و بەو کوردانەی بیر لە ئازادی نیشتمان دەکەنەوە دەڵێ بێ ئەقڵ .
بەرهەم ساڵح ئەم نزایەی بۆ چییە و بۆ هاتۆتە سەرخەت و دەڵێ " چاوەڕوانتانین " بگەڕێوە مام و باوک ، ئەمە خودی ئەو ترسەیە کە دەوری به‌رهه‌می داوە و ناتوانێ لەدوای مامەی، ئیتر بێتە کەسێک کە جێگەی دیاری لە سیاسەتدا هەبێت ، چونکە ئەوانەی لەگەڵیان لە ناو یەکێتیدا بەرهەم بەکەسێک دەزانن کە ڕابردوویه‌کی سیاسیی نییە ، بەڵکو وای دەبینن بۆ خۆی دەستکردە، وەک داشی دامە بەکار دەهێنرێت. بەرهەم چاک دەزانێ و لە کاتی ده‌سه‌ڵاتییدا، سەرۆکی وەزیران بوو نەیشاردەوە کە هەڤاڵەکانی خۆی دژایەتی دەکەن و ڕێگری لەکارەکانی دەکەن ، بەتایبەت هێرۆ و دەست و تاقمەکەی ، ئیستا بەرهەم هەتیو دەکەوێت . چی بکات دوای نەمانی جەلال تاڵەبانی مام و باوکی.


نزاکەی بەرهەم ساڵح ، لەنزای کەسێکی بێدەسەڵات دەچێت، کە کەوتبێتە ئاوێکی قوڵەوە و بۆ ڕزگار بوون دەست بۆ پوشی ناو ئاو بەرێت بەئومێدی ڕزگار بوون . بەرهەم دەبوو جارەکانی تریش هەمان نزای بنووسیایە، یان بۆیان بنوسیایە ، چونکە ئاگادارکرامەوە، ئەم نوسینە پڕمەهزەلەیە لە خەندانەوە نووسراوە و بە تەکلیفی بەرهەم ساڵح بۆ ئاماده‌کاری و نەرمکردنی هێرۆ بۆ ئەوەی بڕیار بدات لەدوای مردنی مامی گەورەیان چاوی ڕەحمەتی لە بەرهەم بێت.

بەرهەم تاکە کەس نییە کە دەزانێ لە دوای نەمانی تاڵەبانی چی لێ بەسەر دێت ، بەڵکو مەسعود بارزانیش(http://www.cawder.org/yeke.php?besh) داوا دەکات بۆ براکەی نزابکات کە ماوەی  40 ساڵ گەنجی کوردیان بەکوشت دا، تا بگەڕێتەوە لەب ەڵای مالیکی ڕزگاری بکات .

ئه‌و نزایەی بەرهەم و مەسعود دەیکەن درەنگە ، چونکە ئەم جارە تاڵەبانی ناگەڕێتەوە لاتان ، واز لەو بەڕێزە بێنن سوکرات ووتەنی "ژیان بۆ پیاوێکی ٧٠ساڵە " بەو هەموو ئازارەوە چ مانایەکی هەیە ؟
کاتێک نزاکەی بەرهەمم خوێندەوە ، زۆر بەزەیم پێدا هاتەوە و لە خۆم پرسی ئەم بەڕێزانە جگە لە سیاسەت، ئایا کارێکی دیکه‌ نازانن بیکه‌ن و بەرۆکی ئەو میللەتە بەربدەن ، خۆ لای خۆی بەرهەم لە ووڵاتێکی وەک ئینگلیستان و ئه‌مه‌ریکا گەنجێتی خۆی بردۆتەسەر ، ئەدی نابینێت و بیری نایە کەسێک جارێک شکستی سیاسی بهێنێت ،ئیتر گەر بۆ هەتا هەتایە لە سیاسەت کردن دوور نەکەوێتەوە ، هیچ نەبێت خۆی پەراوێز دەخات و لەخەمی وەرگرتنی پۆست و پلەدا نابێت.
دوا پرسیاریشمان لە بەرهەم ساڵح ئەوەیە ئەرێ ئەم جارە گەشتە تەندروستییه‌کەی مامه‌ چەندی تێدەچێت!؟ ئەرێ بۆ خۆت ئامادەیت زەوی و زارەکەی شەدەڵە بۆ مامه‌ بفرۆشیت و بیکەیتە خەرجی چاک بوونەوەی مام جه‌لال؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە