بێدەنگی دوای ١٦١ رۆژ لەپەرژەوەندی ئۆپۆزیسۆن ودەسەلاتدایە

Tuesday, 04/03/2014, 12:00

1847 بینراوە






  کاتێک ئەم کۆمەلگای کوردیە کە بە گەلی کورد ناسراوە و بەدرێژایی چەندین سال بە هەموو شێوەیەک بەماڵ بە گیان خەلکەکانی کۆمەلگاکە بێ جیاوازی چینایەتی لەنێوانیاندا تێکۆشاون بۆ ڕزگاری وهێنانەدی دەسەلاتێکی خۆیی ولە سایەیدا دروست بوونی حکومەتێکی کوردی لەدوای ئەوهەلومەرجەی لەعێراقدا هاتەدی راپەرینە مەزنەکەی نەورۆزی سالی ١٩٩١ بەرپابوو کە ئەنجامەکەی دەسەلاتێکی خۆمالی کوردی هاتەدی کە حیزبیەکوردوستانیەکان پێکهاتەیەکی سیاسیان پێکهێنا بە ناوی بەرەی کوردوستان وتا یەکەمین هەلبژاردنی پەرلەمان دەسەلاتیان گرتبووەدەست و دوای ئەوە شەرەپەرۆدەستی پیکردبۆ دامەزراندنی ئەم هەرێمی کوردوستانەی کە ٢٣سالە تەمەنیتی کە تەنها لەنێوان دووحیزبی دەسەلاتداردا ئەم تەمەنەی بەسەربردووە و دوای هەر هەلبژاردنێک بێ یەک دوو وەک برا دەسەلاتیان دابەش کردووەولە ئەنجامی نەبوونی حیزبێکی سیاسی سێهەم یان خاوەن دەنگێکی زۆر کە بتوانێت لەهەلبژاردندا دژایەتیان بکات ئەمانە تا هەلبژاردنی ٢٢ئەیلول ٢٠١٣ هەرچی کردارو سەروسەودایەکیان کردبێت لەرووی ئابووری و ئیداری و دیبلۆماسیدا دەتوانم بڵێم تەنها ئەندامی بنەمالەکان نەبێت کەسی تر نەیزانیوە و ئینجا لەئەنجامی کۆتایەکانی ئەم هەلبژاردنەدا کە ئۆپۆزسیۆن توانی گۆرانکاریک بهێنێتەدی لە ئەنجامی بەدەسهاتنی دەنگ بتوانێت لایەنێکی سەرەکی بێت لەپێکهێنانی کابینەی حکومەتدابەلام دەبینین وابۆ ماوەی زیاد لە ١٦١ رۆژە دواکەوتووە ئەم کابینەی هەشتەمە و کەچی بێجگەلەوەی کۆمەلگا بەبۆنی سەرمایەو بیری حیزبایەتی وپێنوسی فرۆشراو بێدەنگ بووە و دەسەلاتی بنەمالەش بۆ مانەوەی نهێنیەکانی ئەم ماوەی ٢٣ساڵەوهێشتنەوەی هەموو دەسەلاتێک وگەندەلییەک بێخەمە و چەند دواکەوێت لە پەرژەوەندیەتی و ئۆپۆزیسۆنیش زۆرلای ئاشکرایە کە ئەو پەیمان و گفتەی بە خەلکەکەی داوەو لەگەل ئەو رەخنانەیی لەم دەسەلاتی دەگرت بۆهیچیان ناتوانێت کاری کردەوەیی و گۆرانکاری وراستەقینە بکات گەر داواکەیشی بەئەنجام بگات بۆیە هیچ دەنگێکی نارەزایەتی راستەقینەی بەکرداری نیە وکەوتۆتە پالپشتکردنی سیاسەتەکانی ئەوان کە بێگومان ئەمشە لەپەرژەوەندیەتی بەوەی لە دەرنگ وەختێکیشدا کابینە پێکهات دەلێن ماوەیەکی کەم بوو وە نەمانتوانی هیچ شتێک بکەین وە ئەوەی لەپەرژەوەندی کۆمەلگایە هاتنە سەرشەقام و دەرهێنانی رەگ وریشەی ئەمانەیە بە دەسەلات وئۆپۆزسیۆنیشەوە.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە