پیاوەكانى جوندیانى لە وێنەیەكدا ببینن!

Sunday, 26/02/2012, 12:00

1793 بینراوە


ئەو كەسانەى كە بە حسابى خۆیان خۆیان بەووریا ئەزانن ئامادەن بۆ بەدەستهێنانى مەرامە شەخسییەكانى خۆیان چى هەیە و نییە بیكەن تا لە بچووكترین خەونى خۆیان نزیك ببنەوە ... ئەم باندەى جووندیانى كە بە عارف قوربانى دەست پێئەكا و بە جەمالى نەهزە كۆتایى دێت ڕابردوویان هێند قێزەونە ئەگەر CV هەریەكەیان هەڵدەیتەوە قێز لە خۆت و لەڕابردووى یەكێتیش ئەكەیتەوە ئێمە لێرەدا بەكورتى و لەچەند خاڵێكدا باسى هەریەكەیا ئەكەین
1 / عارف قووربانى ئەم برادەرە دواى ئەوەى زانى لەلای نەوشیروان مستەفا هیچ دەستكەوتێكى ماددى نابێت 180 دەرەجە باى دایەوە خەتى گشتى و خۆى كردە نۆكەرى بەرهەم ، لەدەزگاى خەندانەوە جاسوسى بۆ جوندیانى ئەكاو بە ئەوامرى ئەو هەڵئەسووڕێ جووندیانى چى دەرهەق بكا قبووڵى ئەكا تاكار گەیشتە ئەوەى لەبەڕێوەبردنى كەركووك تى ڤى دەرى كرد
2 / هەڵگوورد جەلال ئەم برادەرە بە ماستاوچێتى جێگەى بە كاروانى شێخ عوسمان لێژ كردوو خۆى كردە مەسئوولى هەواڵى گەلى كوردستان لێرەوە ئیعلانى جاشایەتى خۆى بۆ لاوەند و جووندیانى باووك ڕاگەیاند لەبەرامبەردا یەك سەیارەى وەنەوشەى سپییان بەهەدییە بۆ كڕى
3 / بورهانى حاجى عەلى ئەم پیاوە نازانێ یەك دێڕ بنووسێت و یەك هەواڵ داڕێژێت كەچى كراوەتە مدیرى تەلەفیۆنى محەلى و ئێستاش بەوەكالەت مدیرى سەتەلایتە ئەمیش لەساڵى 2004 لەسەرباڵى ڕیفۆرم خۆى كاندید كرد بۆ ئەندامێتى مەڵبەندى یەك بەڵام بەرزانى ئەحە سمێڵ تەخت و تاراجى تێكداو كارێكى بەسەر هێنا كەخەریك بو لە مدیرى ڕادیۆ مەڵبەند دەرى بكا پاشان بەماستاو چێتى خۆى كردەوە بە مەڵبەندا و وتبووى من قۆنەرەكانى پێى بەرزانى ئەحە سمێڵم پاشان كەزانى لەوێش باكەى شەن ناكات پەناى برد بۆ جووندیانى ئەویش لەپاداشتى ماستاوچێتییەكانى یەك سەیارەى تاهۆى ڕەشى بۆ كڕیى
4 / توانا ئەحمەد ناسراو بە شێخ نەبى خزمى نزیكى جوندیانییەو ماوەیەك لەهەولێر كردبووى بە كول فى كول و هەمو مەنتیقەى سۆران و ڕواندز و هەولێرى تەسلیم كردبوو ، هەر جوندیانى بۆخۆى ناردبوویە لاى بەرهەم ساڵح و كردبووى بەدەم ڕاستى ئەوو لەكاتى هەڵمەتە ئیعلامیەكانیشدا ئەیكاتە ئەندامى غورفەى عەمەلییات و كۆلێك پارەو پول حەپەلووش ئەكات
5 / لاوەند نەوزاد ئەم كابرایە تا پێش دروست بوونى گۆڕان ڕەخنەى دنیاى لە حوكمەت و یەكێتى گرت هەر لەسەر مەسەلەى گەننەڵى و خزمەتگووزارى بگرە تا بچووكترین ڕەخنە لەحوكمەت كە دروستكردنى پارك و گەراجى سەیارەبوو كەچى ئێستا بۆتە كەوا سوورى بەر لەشكرو دیفاع لە حوكمەت و حزب دەكات لەڕێگەى تیڤیە شڕەكەیەوە ، بانێكەو دووهەوا برادەر گیان خۆ خەڵك لەگوێى گایا نەخەوتووە شوكر هوشیارە مەحووى تێدەگا چ ماڵێك چ بیمۆڕاڵێكن
6 / جەمال حوسێن تا ئیسلامى و نەهزەبوو ئێستاش خۆى لێكردووینەتە موفەكرێكى ناو یەكێتى و قسەى هەلەق و مەلەقمان پێئەفرۆشێت مدیرى تەلەفزیۆنى یەكێتى بوو كاولى كرد بەسەریەكاو ئێستەش ڕۆژانە ئەچێتەوەو وەسڵى پارەو سەرفیات و قەرزەكانى پێئیمزا ئەكەن ئێستا لە مەكتەبى ئیعلام دەوام ئەكاو جووندیانى لەپاى جاشایەتى یەك BMW x6 ى بۆ كریوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە