بەیاننامەى رێکخراوى گەشەپێدانى قوتابیانى کوردستان سەبارەت بەفەسڵکردنى قوتابیان لە پەیمانگاى تەکنیکى دهۆک

Saturday, 18/04/2009, 12:00

2042 بینراوە


بەڕێزان:-
هەردوو وەزارەتى پەروەردەو خوێندنى باڵای حکومەتى هەرێمى کوردستان
ئەنجومەنى پەرلەمانى کوردستان
پارێزگارو ئەنجومەنى پارێزگاى دهۆک
رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى....
قوتابیان و خوێندکارانى خۆشەویست..
ئاشکرایە ئەکتیڤبونى کارى رێکخراوەیى لە هەر کۆمەڵگەیەکدا زامنى دروستبونى کۆمەڵگەیەکى مەدەنیە وە لە هەمانکاتدا بەرتەسک کردنەوەى لۆژیکى هێز و عەقڵیەتى تاکڕەوانەیە، ئەمرۆ لە سایەى راپەڕینە مەزنەکەى جەماوەرى کوردستانو خوێنى هەزاران لاوى کورد ئەزموونێکى نوێ لە خەباتى گەلی کورد هاتووەتە کایەوە کە پێویستە هەموو لایەک بە گیانى بەرپرسیارێتیەوە بڕوانینە ئەم قۆناغەو رێگە بە هیچ کەس نەدەین قۆرخی ئەم ئەزموونە بکات بۆ خۆیو وێنەى رژێمى بەعس لە ژێر هەر ناوو بە هەرجۆرە پاساوێکەوە بێت ببەخشێتە ئەم ئەزموونە مێژووییەى حکومەتى هەرێمى کوردستانو هیچ کەسو لایەنو بەرپرسێکى حیزبیو حکومى بازنەى ئازادىو بوارى خزمەتى هیچ رێکخراوو تاکێکى دڵسۆز کە خۆبەخشانە دەیەوێت خزمەت بە خاکو نیشتمانى زێرینى بکات تەسک نەکاتەوەو رێگیریکردن لێیان نەکرێتە مەبەستى خۆبردنە پێشەوەو شانازى پێوە کردنەوە چونکە مێژوو شەرمی لە کەس نیەولە ئاییندەیەکى نزیکدا دوچارى ئاکارى خراپو گرفتارى عەقڵیەتى تاکڕەوانەو بەرژەوەندى تایبەتیەوە دەبێتەوە.
ئێمە لە رێکخراوى گەشەپێدانى قوتابیانى کوردستان بە هەمو لایەکى رادەگەیەنین کە کوردستان پێویستى بەچەندین رێکخراوى مەدەنیو تاکى دڵسۆز هەیە تاوەکو خزمەت بەچین و توێژە جیاوازەکان بکەن،و ئێمەش بە مێژووى 15ساڵی کارى رێکخراوەییمان وەک رێکخراوێکى خوێنکارى کاریگەر هەزاران ئەندامى نمونەى پەروەردەى جوانو زیرەکوخزمەتکارى مامۆستاو ناوەندو کۆمەڵگامان پێشکەش کردووە، بەڵام بەداخەوە ئەمرۆ دەبینین رێگرى و لەمپەر لەبەردەم کارى رێکخراوەیمان روو لەزیادبونە، کەئەمەش بۆ هەموو خاوەن هەڵوێست و ئازادیخوازێک جێگەى هەڵوەستە لەسەرکردنە بۆیە زۆر بە قوڵی نیگەرانیین لە فەسڵکردنى ئەو 5 قوتابیەى پەیمانگاى تەنکیکى دهۆک کە لە کاتێکدا ئەوان هەستاون بە خزمەتو گەیاندنى چالاکیەکانى رێکخراو بە پەیمانگاکەیان راگرایەتیەکەیان کەوتووەتە بیانوی نابەجێو بڕیارى 3 رۆژ فەسڵکردنیانى بەردا سەپاندووە.
شایانى باسە بێدەنگیو شەرمنى فیدراسیۆنى رێکخراوە قوتابیو خوێندکارییەکان لە بەرامبەر ئەم کیچشەیەدا جێگاى نیگەرانیەو لە دەستدانى سەنگو قورسایی ئەو فیدراسیۆنەیە بۆیە ئێمە لێرەدا جارێکیتر داواى ئەکتیڤکردنەوەى فیدراسیۆنى رێکخراوەکانیش دەکەین لە بەرامبەر کیچشەکانى قوتابیانو خوێندکاران لە ناوەندەکانى خوێندندا .
ئێمە وێڕاى ئەوەى هەر هەوڵێکى ناشارستانیانەى کە بۆ بەرتەسکردنەوەى ئازادییەکانو زەوتکردنى مافی بەرامبەرو چاوترساندنى رێکخراوو تاکە چالاکەکانى ئەم کۆمەڵگایە ریسواو نامۆ دەکەینو رایدەگەیەنین کە هەردوو وەزارەتى پەروەردەو خوێندنى باڵا بە تایبەت دەڤەرى بادینان، نمونەى دوو دەزگاو وەزارەتى حیزبی مامەڵە دەکەنو بە درێژایی ساڵ رێگە لە کارو چالاکی رێکخراوەکانى دەرەوەى دەسەڵات دەگرن، بەڵام هەر جارەو چەند شوێنێکو هەر کاتەو چەند فەرمانبەرو بەرپرسێکی ئەو دوو وەزارەتە بۆیە ئێمە زۆر بە توندى ئەم بڕیارەو سەرجەم هەڵوێستە نەخۆشەکانى تریش مەحکوم دەکەینو داوا لە هەردوو ووەزارەتى ناوبراوو حکومەتى هەرێموپەرلەمانو ئەنجومەنى پارێزگاى دهۆک دەکەین کە چیدى نەهێڵن هەڵوێستى نادیموکراسیانەى لەم جۆڕە دووبارە ببێتەوەو چارەسەرێکى ریشەیی بۆ مامەڵەکردنى ئەو دوو وەزارەتەو سەرجەم بەرپرسەکانی لەگەڵ رێکخراوەکان بکرێتو سزاى ئەو جۆرە لە هەڵسوکەوتانە بدرێتو شەرەفی بەڕێوەبردنى ئەو یەکەو دەزگا پیرۆزانە لەو کەسە نەخۆشو نەیار بەم ئەزموونە بسەندرێتەوە .
پاکبێتەوە ناوەندەکانى خوێندن لە حیزبو کەسایەتیە نادیموکراتو عەقڵە نەخۆشەکان
بەرزو شەکاوە بێت دروشمەکانى زانست پەروزەردە داهێنان
مەکتەبی سکرتاریەتى
رێکخراوى گەشەپێدانى قوتابیانى کوردستان
15/4/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە