لە شیوعى قەوما

Sunday, 23/01/2011, 12:00

1692 بینراوە


هەتا ڕژێمەكەى (زین العابدین بن علی) لە تونس لەسەر دەستى ڕاپەڕینى قارەمانانەى خەڵكى تونس نەڕوخاو (بن علی) خۆشی شار بەدەر نەكرا، نەماندەزانى كە شیوعیەكانى (تونس)یش وەك ئەوانەى ئێرە پاشكۆو پینەچى دەسەڵاتێكى گەندەڵ و دیكتاتۆری وەك (زین العابدین)ن لەسەروبەندى پێكهێنانى حكومەتى تازەى تونسدا ڕاگەیەنرا كە خەڵكى ڕاپەڕیوى تونس بەهیچ جۆرێك ڕازى نییە حزبەكەى (بن علی)و حزبەكانى سەر بە (بن علی) لەناویشیاندا حزبی شیوعى تونسی بەشدارى لەم حكومەتەدا بكەن.
سەیرە خەڵكانێك ناوى حزبی شیوعى هەڵبگرن، كەچى لەجیاتى پێشڕەوى جەماوەرى برسی و بێكارو ستەمڵێكراو بن، كەچى ببن بە بەشێك لەدەسەڵاتێكى گەندەڵ و دیكتاتۆرو دژ بەگەل، شیوعیەكانى ئێرەش ترسیان لێنیشتوە ئەگەر دەسەڵاتە گەندەڵەكەیان لەم هەرێمەدا بەر شاڵاوى جەماوەرى توڕەو ناڕازى خەڵكى كوردستان كەوتن، ئەوا ئەوانیش كەس بەخۆیان ناگرێ و وەك بەشێك لەم دەسەڵاتە گەندەڵە مامەڵەیان لەتەكدا دەكرێت، ماوەتەوە بڵێم، ماركس گۆڕهەڵتەكێنەو بزانە شیوعیە قولابیەكان چ بەبیروباوەڕە پێشەنگەكەت دەكەن، بزانە چۆن لەجیاتى نوێنەرى ڕاستەقینەى كرێكارو هەژارو لێقەوماوان بنو دژ بە چەوسانەوەى ئەوان بوەستنەوە كەچى بونەتە خزمەتكارى دەسەڵاتەكانى گەندەڵى و بۆرژوازى دژ بە گەل و وڵاتەكانیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە