لە مریشكە ڕەشەدا مەسعود بیرى كەوتەوە كە سەرۆكى هەرێمە

Sunday, 23/05/2010, 12:00

1558 بینراوە


پاش چەندین ڕۆژ لەو هێرشە ناڕەوایەى كە دەزگا كانى ڕاگەیاندنى پارتى دەستیان پێ كرد بۆ سەر نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەى گۆڕان و كوردستان پۆست و هاوڵاتى و ئاوێنە و لڤین و ڕادیوى نەوا و هەموو ئەو ڕۆژنامەنوسانە و ئەو جەماوەرەى بە هەڵكردنى دروشمى بێ دەنگ نابین بەرامبەر بە تیرۆرى دەسەڵات و بەرتەسك كردنەوەى ئازادییەكان , دواى ئەوە ى هەرچى ڕاپۆرت نوسەكانى پارتى هەیە گەڕان لە قاموسى بێ ئەدەبى بارزانیدا بۆ ئەوەى چى ووشەى ناشیرین هەیە دەرى بهێنن و بڵاوى بكەنەوە , پاش ئەوەى بە هۆى گەرمى ئەو هێرشەوە خەریك بوو شەڕ ى ناوخۆ لە دەرگاى ماڵەكانمان بداتەوە , ئینجا نازانم بە مەسعود بڵێم سەرۆكى هەرێم یان سەرۆكى پارتى كەوتە خۆى و هاتە قسە , من وا تێ دەگەم هەتا ئەو كاتە هەستى بەوە نەكردبێت كە ئەو سەرۆكى هەرێمێكە , بۆیە وەكو سەرۆكى پارتى هەڵس و كەوتى ئەكرد , هەر لێرەشدا دەركەوت كە بارزانى گەورە خائین خۆى ڕێگەى داوە بە كەناڵەكانى پارتى و چراى بۆ ڕاپۆرت نوس و چڵكاو خۆرەكانى لە جاش قەڵەمەكان هەڵكردوە بۆ ئەوەى ناخى بۆگەنیان هەڵڕێژن ,هەر كە مەسعود ووتى بەسە ئیتر هەرچى كەناڵیان هەبوو شەڕەكەیان وەستاند , برادەرێكم ئەمڕۆ ڕووزەرد نامەى هەولێر پۆستى بەدەستەوە بوو پێى ووتم سەیر بكە لەو هەموو شەڕەوە كە پارتى كردى , بە قسەى مەسعود وەستاندیان , ئەمڕۆ لە شەڕەوە بۆتە ووتارێك لە سەر بۆنى كەباب , من واتێ دەگەم فایلى كەیسى شەهیدى جوانەمەرگیش دابخرێ , پارتى زۆرى هەوڵدا لە رٍێگەى هەڕەشە و تاوانبار كردنى لایەن و كەسانى تر دەم كوتى خەڵك بكات بۆ ئەوەى ئەو كەیسە بیر بچێتەوە , بەڵام سوربونى خەڵك بۆ بەرەو پێش بردنى ئەو كەیسە تادۆزینەوەى تاوانباران واى لە مەسعود گەیاند كە ئەوانەى خەم خۆرى سەردەشتى نوسەرو خوێندكارو گەنجن بە هەڕەشە و چاو سور كردنەوە ئامادەنین دەست بەردارى خوێنى ئەو ڕۆڵەیەى خۆیان بن , بۆیە مەسعود زانى بەمە چ زیانێك دەكات چونكە خەڵك ئەوەندەى تر ماهیەتى ئەو گەورە خائین و تیرۆریستەى بۆ دەركەوت , خەڵك بۆى دەركەوت كە پارتى نە ك خەم خۆرى گیان و خوێنى سەردەشت نیە بەڵكو خە م خۆرى ووڵاتەكەش نیە بۆیە بە پەلە مەسعود بۆ دڵسۆزى نا بۆ ووڵات و خەڵكەكەى بەڵكو هەڕەشەى دەرەوە و ترسان لەوەى گڕى ئەم ئاگرە باڵاى كورتە بنەیان بسوتێنێ بۆیە بە پەلە وەستانى ,بە قسەى مەسعود بێت تاكە خەم خۆرى گەلى كورد سەرۆكایەتى هەرێم و حكومەتى هەرێمە , بە خوا باشە گۆشتیان داوەتە دەم پشیلە و گورگ , وەرە ئەمانە سەلامەتى گیانى هاوڵاتیان بپارێزن , حكومەتێك خۆى پێ نەپارێزرێ ئیتر چۆن ئێمەى پێ دەپارێزرێ , وەرە سەیر بكەن , لە ماوەى ئەم چەند ڕۆژەدا سلێمانى پڕیەتى لە تیرۆریست و بە حسابى ئاسایش هەمویان گیراون , جاران ڕۆژنامەكان ئەیانوت شانە نوستوەكانى تیرۆریستان لە سلێمانى زۆرن ئاسایش گاڵتەیان پێ دەهات كەچى وا دەركەوت , ئەو شانانە نوستو نین بەڵكو ئەوان ئێستا حكومەتن , ئەوان شار دەبەن بەڕێوە , لەو ڕۆژەوە دەیان كەس گیراون , نازنین چەندى تر ماوە و چەندى تریش هەر شانەى نوستون , بەڵام بە قسەى خۆیان بێت شار ئارامە و هێزەكانى ئاسایشیش چا و كراوەن , هەرچەندە جارێ كەس لەم سینارێۆیانە تێ ناگات , بە ئەقڵى كێدا ئەچێ كەسێك تیرۆریست بێت و وێنە و ناوى بە هەموو شاردا بڵاو بێتەوە و ڕۆژانە سەدان جار پیشانى خەڵك بدرێ و خەڵاتى گەورەشى بۆ دابین بكرێ كەچى یەكێك لەو داواكراوانە لە باخچەى گشتى پیاسە بكات , یان دەوامى زانكۆ بكات , ئەمانە جارێ ئەقڵ قبوڵى ناكات , ئەوەتا لە ژێر سایەى پاراستنى حكومەت و سەرۆكایەتى هەرێمدا سەردەشت ئەفڕێنن و بەناو 15 بازگەدا ئەیبەن بۆ موسڵ و تیرۆرى ئەكەن , ئەمەیە پاراستنى خەڵك , یان گۆشت دانە دەم پشیلە و گورگە , پاش ئەو هەموو شەڕە تازە مەسعود بیرى كەوتەوە كە سەرۆكى هەرێمە و پاراستنى خەڵك لە ئەستۆى ئەوە , ئەویش پاش ئەوەى ناخى گڵاویان هەڵڕشت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە