ئەحمد زاویتەیى منتەى بەسەرۆكى حكومەت نیە،

Thursday, 11/06/2009, 12:00

2091 بینراوە


بڵاوكراوەیەك بەناوى ئاوێنە كەلەشارى سلێمانى دەردەچێت. بەمەبەستى گەرمكردنى بازاڕى خۆى هەواڵێكى سەقەت و ئیفلیجى لەسەر ئەحمد زاویتەیى پەیامنێرى كەناڵى ئاسمانى الجزیرە بڵاوكردۆتەوە. من كارم بەوە نیە زاویتەیى پەیامنێرى ئەم كەناڵەیە. بەڵام ئەوەى گرینگە ئەوەیە زاویتەیى چۆن بیردەكاتەوە و چى ئامادە دەكات. لەبیرمە لەساڵانى ڕابردوو زاویتەیى بەرنامەیەكى ئامادە كرد بەناوى دەوڵەت جەبەل. دواى ئەو بەرنامەیە ڕێژەى هاتنە ناو ڕیزەكانى گەریلا بوو بەدوو بەرامبەر ئەرێ پرسیار لێرەدا ئەوەیە دەبێت، ئۆجەلان لەدورگەى ئیمڕاڵیەوە لەبەرامبەر ئامادەكردنى ئەم بەرنامەیە چ جۆرە سەیارەیەكى بۆ زاویتەیى ناردبێت تۆ بڵێیت ئێستا ئەحمد زاویتەیى ئەندامى سەركردایەتى پەكەكە نەبێت لەبەرامبەر ئامادەكردنى ئەم بەرنامەیە من نازانم شكاندنى پەیامنێرێكى پڕۆفیشناڵ و بەتواناى وەك ئەحمد زاویتەیى بەسەرۆكى حكومەت لەپێناوى چى ئەحمد زاویتەیى لەدیمانەیەكدا دەڵێت بۆ ئەوەى وێنەى ئەو فڕۆكەیە بگرین كەگەریلاكان خستویانەتە خوارەوە 36 كاتژمێر بەپێ ڕۆیشتین ئەرێ گەلۆ بڕینى ئەم ڕێگا دوورو درێژە لەپێناو مۆنیكاشدا تۆ دەیكەیت ئەگەر هەستێكى كوردانە لەپشت كارەكەتەوە نەبێت ئەگەر هەست بەوە نەكەیت شێرە هەڵۆكانى كوردستان ئەم فڕۆكەیان خستۆتە خوارەوە و دەى كەئەوان ئەم فڕۆكەیان خستۆتە خوارەوە بامنیش بچم وێنەى بگرم توركیاى پێ ڕیسوابكەم و پێى بڵێم تازە پشتت شكا و ناتوانى ئەم ئامانجەكەت بپێكیت بەگوێرەى ئەم زانیاریانەى بەردەستم كەوتوون زاویتەیى بەئامادەكردنى ڕاپۆرتێك لەبنارى قەندیل گەورەترین زەربەى لەپارتە سەرشۆڕەكەى ئەردۆغان دا و تووشى مەلەلى كرد ئەویش بەهۆى ئەوەى لەكاتى لەشكركێشیەكە ئاكەپە لەتوركیا پارەى بۆ دروستكردنى مزگەوت لەناوچە سونیەكانى عێراق كۆدەكردەوە بەڵام لەبنارى قەندیل مزگەوتى دەڕووخاند گەلۆ چ باسە تۆ لەشار مزگەوت دروست بكەیت و لەشاخ بیڕوخێنیت و بڵێیت ئەوە گەورەترین بارەگاى پارتى كرێكارانى كوردستانە بەڵام زاویتەیى بەدەنگە خۆشەكەى و بەلێهاتوویەوە لەناو میحرابى مزگەوتەكەوە بەئەردۆگانى ووت تۆ لەجیاتى پارەگاكانى پەكەكە بارەگاى خوات بەئامانج گرتووە هەر ئەم ڕاپۆرتە بوو كەتەواوى ئەو دەوڵەمەندانەى لەتوركیا پارەیان دابوو بەپارتەكەى ئەردۆگان لێیان وەرگرتووە جا پرسیارى گرینگ لێرەدا ئەوەیە دەبێت زاویتەیى بەهۆى ئەم ڕاپۆرتەوە چەند ئەڤەلۆنى لەدكتۆر باهۆز ئەرداڵ وەرگرتبێت كەئەوكاتە فەرماندەى گشتى گەریلاكانى پەكەكەبوو؟
لەكۆتاییدا بەیەقینەوە دەڵێم بڵاوكردنەوەى ئەم هەواڵەى ئاوێنە دواى ئەوە هات كەئەحمد زاویتەیى بەرنامەى(لیقاالیوم)ى بۆ نەوشیروان مستەفا كرد بۆیە بەپەلە ئاوێنەش وەكو سایتى چاوگێرى مەلا بەخ بەخ تۆمەتێكى بۆ زاویتەیى دروستكرد ئەوەشم بیر نەچێت دەبێت نەوشیروانیش مۆنیكایەكى پێنەدابێت لەبەرامبەر ئامادەكردنى ئەم بەرنامەیە؟
ئەوەى گرینگە لەسەر ڕۆژنامە و سایتەكانى ئینتەرنێت بەشێوەیەكى ژیرانە لەم قۆناغەدا مامەڵە بكەن و نەكەونە داوى هیچ لایەنێكەوە بۆ شكاندنى ڕۆژنامەنوسانى كوردستان ئەوەى پێویستە جارێكى تر تەئكیدى لێبكەمەوە ئەوەیە كەئەحمد زاویتەیى منەتى بەسەرۆكى حكومەت نیە بۆ ئەوەى ئەڤەلۆنى بداتێ خۆ زاویتەیى جلال پەرێشان نیە بڵاوكراوەى ئاوێنە خۆ زاویتەى پەیامنێرەكەى ئێوە نیە لەپێناو خانوو لەگوندى ئینگلیزى و مۆنیكا واز لەڕۆژنامەكەتان بهێنێت و سەرەڕاى وازهێنانیش زۆرجار لەكەناڵەكەى كوڕى حمەى مەلا قایەر دەردەكەوێت و بەرامبەر میدیاى ئازاد دەڕشێیتەوە یان ئەحمد زاویتەیى كاكە شوانى سەرنوسەرى بڵاوكراوەی ئاوێنە نیە لێدوانى بەرپرسانى پەژاك ئاوەژووبكاتەوە بڵێت پەژاك دەڵێت دەچینە ناو تاران تەقینەوە دەكەین مێژووى داهاتووى كاركردنى ئەحمد زاویتەیى و جەماعەتى بڵاوكراوەى ئاوێنە دەریدەخات ئەوان بۆچى كاردەكەن و زاویتەیش بۆچى كاردەكات،،،
تێبینى:
من ئەحمد زاویتەیى ناناسم و لەنزیكەوە نەمدیوە جگەلەوەى لەكەناڵى الجزیرە نەبێت و نازانم خۆى وەڵامى ئەم هەواڵە دروستكراوەتان دەداتەوە یان نا بەڵام پێویستە خۆتان لەژمارەى داهاتوودا وەڵامى خۆتان بدەنەوە و خۆتان بەدرۆبخەنەوە و چونكە بڵاوكردنەوەى ئەم جۆرە هەواڵانە لەم كاتانەدا نیشانەى پرس دەخاتە سەرتان بۆ ئەوەى كەئایا ئێوە سەربەخۆن یان.............؟؟؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە