بامەلا بەشیر گوڵى ڕیسوابكەین

Sunday, 10/05/2009, 12:00

1432 بینراوە


لەدواژمارەى گۆڤارى ڕێگادا بەشیر گوڵى كەكاتى موسوڵمان بووە و ئێستا بووە بەشیعە زۆر بەناپیاوانى و نامەردى خێزانى كەس و كارى ئەنفالكراوان دەدات و سیغەبەباشترین چارەسەر دەزانێت بۆیان بەڕاستى جێى خۆیەتى ڕێكخراوى چاك هەڵبستێت بەتۆماركردنى سكاڵا لەسەر ئەو كەسە ناتێگەیشتووە چونكە هیچ ئەخلاقێكى ئینسانى و مرۆڤى تێدانیە كەبەم شێوەیە سوكایەتى بەكەس و كارى ئەنفالكراوانى كورد دەكات ئێمە خێزان و كچى ئەنفالكراوانى كورد بەگوڵاڵە و ڕوومەتى سەربەرزى كوردستان دەزانین بۆیە لێرەوە داوا لەتەواوى كەس و كارى شەهیدان و ئەنفالكراوانى پێنجوین و گەرمیان دەكەین داوا لەتەواوى ناوەندەكانى چاك دەكەین لەناوخۆ و دەرەوەى ووڵات دەست بەتۆماركردنى سكاڵابكەن لەسەر ئەم كەسە دڵڕەشە لێرەدا پێویستە بەمەلاى نامەلا بڵێم كوڕى تۆ وادەزانیت خێزانى ئەنفالكراوان وەكو ژنى شیعە مردووى ئارەزوە سێكسیەكانن نا بەداخەوە ئەوان سەرى بەرز بۆ هیچ شتێكى لاوەكى دانانەوێنن تۆش بەوێنەى جاش و كۆنە بەعسیەكان ڕووبەڕووى دادگا دەكرێیتەوە چونكە دڵنیابە كەس و كارى شەهیدان و ئەنفالكراوانى كوردستانى هەقى خۆیان لەسەر هیچ كەس و لایەنێك ناهێڵن و مافى خۆیان وەردەگرن ***

تێبینى،،
بەنوسینەكەمدا نوسیومە مەلاى نامەلا ڕێزم بۆ سەرجەم مەلایانى كوردستان هەیە و من هەرگیز سوكایەتى بەمەلا ناكەم وەلێ لەنوسینەكەمدا تەنیا مەبەستم ئەو كەس بێ شەخسیەتە بوو؟
تێبینى دووەم
ناوى مەلا بەشیرە بەڵام پێویستە خوێنەران بزانن مەبەستم مەلا بەشیرى زاناى ئاینى ناودارى هەولێر نیە بەڵكو لێرەوە پێشنیاردەكەم بۆ مامۆستا بەشیر سكاڵا لەسەر ئەم كەسە تۆمار بكات چونكە زیان بەناوو باوبانگى ئەو دەگەیەنێت


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە