نامەیەكى بەپەلە بۆ تاڵابانى ,ئەگەرهاتیە ناوچەكە سەروچاوەت بیرنەچێت،

Sunday, 10/05/2009, 12:00

1439 بینراوە


بەگوێرەى ئەو زانیاریانەم بەدەستم گەیشتوون ئێستا تاڵابانى بەهۆى هاتنى نانسى بیلۆسیەوە گەڕاوەتەوە بەغداد بەڵام لەگەڕانەوەیدا بەنیازە سەردانى ناوچەى بیتوێن و پشدەر بكات بۆ ئەم مەبەستەش بەپێویستى دەزانم نامەیەكى بەپەلەت بۆ بنێرم چونكە وەك لەڕۆژنامەى هاوڵاتیدا بڵاوكراوەتەوە بەنیازى ئەو كەسانە دەربكەیت كەزیان بەڕیزەكانى حیزبەكەت دەگەیەنن بۆ ئەم مەبەستەش من پێت دەڵێم كەسەروچاوەت بیرنەچێت بۆ ئەم مەبەستەش چەند ڕونكردنەوەیەكت دەدەمێ لەسەر ئەم شارۆچكە بێسەروبەرە نەبەز گۆران گوتەنى ئەگەر كرێكارێكى بەنگلادیشى یان ئەفریقى بهێنى بەم حاڵە ئەم شارۆچكەیە بەڕێوەدەبات بەڵام ئەوەى گرفتە ئەوەیە كەزۆر بەداخەوە نازانم كێ و لەچ پلەیەك ئەم بەرپرسانەى داناون نازانم تۆ ئاگادارنیت كەئەم بەرپرسانە دانراون بەڵام خۆ من گلەیى تەنیا لەدانانى ئەم بەرپرسانە ناكەم خوا هەڵناگرێت شوێنەكانى تریش لەم شارۆچكەیە باشترنین بەڵام ئەوەى زۆر سەرنجى ڕاكێشاوم بێ توانایى و كەمئەزمونى و ناشاڕەزایى هەندێك لە بەرپرسانى ئەم شارۆچكەیەیە ئەمە جگەلەوەى كەئەوانە لەچاو پیاوماقوڵ و كەسایەتیەكانى ئەم شارۆچكەیە منداڵى تازە لەدایكبوون و بۆنى شیرى خاویان لەدەم دێت چونكە هەمیشە و هەردەم گەلى كورد بەوە ناسراوە كەڕێزى ڕیش و سپى پیاو ماقوڵانى خۆى دەگرێت بەڵام زۆر بەداخەوە هەندێك لەبەرپرسانى ئەم شارۆچەكەیە تائێستا خۆیان نازانن كوڕى كێن لەكوێوە وە هاتوون و ڕێزى خۆیان نازانن بۆیە ڕێزى كەسیش ناگرن بۆ زانیاریت هەرئەمەشە واى لەخەڵكى ئەم شارۆچكەیە كردووە بەتاسەوە چاوەڕوانى ڕۆژى هەڵبژاردن دەكەن بۆ ئەوەى دەنگ بەلیستێكى دەرەوەى یەكێتى بدەن ئەمەش بەرهەمى كارو خەباتى ئەم بەرپرسانەیە كەلەلایەن حیزبەكەى تۆوە دانراون و چاوپۆشى لەكەم و كوڕیەكانیان دەكرێت بۆ نمونە بەڕێوەبەرى ناحیە لەفرۆشتنى سوخمە و مایەى ژنانەوە بۆتە بەڕێوەبەرى ناحیە و لێپرسراوى بنكەى ئاسایشى سەروچاوەش پیشەى گەوادى كردن بووە بۆ ئەوبەرپرسانەى لەسەرووى خۆیەوەن لێرەدا پرسیارێك ڕووبەڕووى تۆ دەكەمەوە دەكرێت بزانم چاوەڕوانى چى لەم جۆرە بەرپرسانە دەكەیت دەتەوێت بەهۆى ئەم بەرپرسانەوە لیستەكەت سەربكەوێت بێگومان نا چونكە ئەوانە ئەگەر گیرفانەكانى خۆیان فول بوون كاریان بەوە نیە كەیەكێتى بۆچى ئەم ئەركەى پێسپاردوونە بۆ ئەوەى بێڕێزى بەرامبەر خەڵك بكەن كەخۆیان بێڕێزن یان دەیانەوێت خزمەت بەئەجێنداى حیزبێكى دەرەوەى حیزبەكەى تۆ بكەن ئەمەش دواى 25_7بەرهەمەكەى دەدروێتەوە كەئەوكاتیش دەبینى لیستەكەت چەند دەنگى هێناوە كاك مام جلال دەمەوێت ئەگەر هاتیە ناوچەكە تكایە تكایەكى برایانەت لێدەكەم سەروچاوەت بیرنەچێت بۆ بیستنى تەواوى قسەكانم بۆ ئەوەى بزانیت من ڕاستگۆبوومە لەم نوسینەم دەتوانى خۆت تەشریف بفەرمویت بێیتە ئەو شارۆچكەیەى كەخۆت بەنەخۆشى دڵى لەقەڵەم دەدەیت بزانە كاردۆ على حاجى ڕاستى پێكاوە یان بەرپرسانى یەكێتى لەسنورەكە بەدانانى ئەم جۆرە كەسانە من ئەم نامەیەت بۆ ئەوە بۆ نانوسم كەئەم بەرپرسانە لاببەیت بەڵكو سەرەڕاى لابردنیان بدرێنە دادگا و بهێنرێنە ناوبازاڕى شارۆچكەى سەروچاوەش هەریەكەى تەشتێك ماستى مەڕیان بەسەرسەردابكرێت و ناچاربكرێن بەوەى داواى لێبوردن لەتەواوى دانیشتوانى ناحیەى سەروچاوەبكەن

چاوەڕوانى وەڵامى عەمەلى جلال تاڵەبانیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە