هۆشیاری زێباری له‌ به‌رده‌م پرسیاره‌که‌ی کوێستانیدا..

Friday, 14/01/2011, 12:00

1235 بینراوە


له‌ کاتی بانگهێشتکردنی هۆشیار زیباری له‌ په‌رله‌مانی عێراق ، که‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ندێ بابه‌تی په‌یوه‌ندیدارسه‌باره‌ت به‌ له‌ سێداره‌دانی چه‌ند که‌سیکی عێراقی له‌ سعودیه‌  بوو، هه‌ڤاڵ کوێستانی ئه‌و فورسه‌ته‌ی قۆزته‌وه‌ و پرسیارێکی ئاراسته‌ی هۆشیار زێباری کرد و پێی ووت: بۆچی په‌ژاک و په‌که‌که به‌‌ تیرۆریست ناوزه‌د ده‌که‌یت ، ئایا قسه‌ی واتان کردووه‌؟، له‌ کاتێکدا چه‌نده‌ها ساڵه‌ ئێران و تورکیا گونده‌کانمان بۆردومان ده‌که‌ن ده‌نگتان لیوه‌نایه‌ و ئیدانه‌یان ناکه‌ن ، ئه‌و دوو هێزه‌ هێزی کوردین له‌ پیناو ئازادی کوردان تێده‌کۆشن و به‌ گویره‌ی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ پێناو ئازادیی تێده‌کۆشن. دیاره‌ هۆشیار زێباری به‌ بیانووی نه‌بوونی کات و ده‌رجنه‌کردنی له‌ پلانی بانگهێشتکردنه‌که‌ وه‌لامی نه‌دایه‌وه‌ ، به‌ڵام دیاره‌ به‌ گوێره‌ی یاساکانی په‌لکێشکردنی په‌رله‌مانی عێراقی، له‌سه‌ریه‌تی به‌ره‌سمی وه‌ڵامی کویستانی بداته‌وه‌.
تا ئێره‌ هه‌واڵه‌که‌ بوو..
یه‌که‌مینجاره‌ له‌ نێو هۆڵه‌کانی په‌رله‌مانی عێراقی، کوتله‌ی کوردی داکۆکی له‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان بکات ، که‌ ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا گۆڕانێکی زێده‌ گرنگه‌ که‌ کورد بۆ له‌مه‌ودوا خاوه‌نی کۆمه‌ڵی به‌رگریکار ده‌بێت له‌ نێو مه‌حفه‌لیکی سیاسی وا گه‌وره‌.
بۆ 7 ساڵ ده‌چێت له‌ په‌رله‌مانی عێراقیدا به‌ قۆناخه‌ جیاجیاکانه‌وه‌ ، هیچ داکۆکییه‌کی ئه‌وتۆ له‌ مافه‌کانی کوردان نه‌کراوه‌ ، هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی مافیا ئه‌وه‌نده‌ داکۆکیان له‌ بودجه‌ و هێزه‌ مێلیشاتییه‌کان و پۆست و ئیمتیازات کردۆته‌ وه‌ هه‌رگیز بیریان له‌ پرسه‌ ستراتیژییه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ بالاکانی خه‌ڵکی کوردستان نه‌کردۆته‌وه‌.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هه‌ڤاڵ کوێستانی پێشینیه‌کی زۆر گرنگه‌ له‌ مه‌ڕ سه‌رله‌نوێ دارشتنه‌وه‌ی پلانیکی تۆکمه‌ بۆ داکۆکیکردن له‌ مافه‌ بنه‌ره‌تییه‌کانی خه‌لکی کوردستان.
فراکسێۆنی گۆران له‌ په‌رله‌مانی عێراقی به‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌لماندیان که‌ ئه‌وان بۆ داکۆکیکردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌وێن ، نه‌ک بۆ پۆست و ئیمتیازات. ئه‌م هه‌نگاوه‌ دیاره‌ کیفایه‌ت نییه‌ ئه‌رک و ماندووبوون و داکۆکیکردنی به‌رده‌وامی ده‌وێت.
ده‌بێ ئاماژه‌ به‌وه‌ش بدرێت که‌ جارجاره‌ دکتۆر مه‌حمود عوسمان بۆ راگه‌یاندنه‌کان داکۆکی له‌ هه‌ندێ پرس ده‌کات و جێگای ده‌ستخۆشییه‌ ، به‌ڵام هه‌رگیز تاوه‌کو ئێستا نه‌یتوانیوه‌ به‌ره‌سمی پرسێکی وا سیاسی گرنگ بورژێنیت ، ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ی دیمانه‌ و ته‌سریحدان تێنه‌په‌ڕیوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە