لەقەزاى كفرى ڕۆژنامەى كادیرێ حزبى لەناو بیناى حكومەتدایە و دەزگایە حكومیش لەنێو خانوى كرێ دایە !!!

Tuesday, 28/04/2009, 12:00

1789 بینراوە



بیناى نوسینگەى مافى مرۆڤى كفرى(سەربەوەزارەتى مافى مرۆڤى حكومەتى هەرێم)






بڵاوكراوەى زەنگ (بیناى كتێبخانەى گشتى كفرى كۆن)

ڕۆژنامەى (زەنگ) مانگانە لە سەعاتى سفر دەردەچێ و مانگى دوو ملێۆن لە وەزارەتى ڕۆشنبیرى چنگدەكەوێ, و سامان گەرمیانى خاوەنى ئیمتیازییەتى كە كادیرێكى دۆڕاو و پارە و سامان دۆستى یەكێتیە(خاوەن كۆمەڵێ كەیسى شاراوەیە دەكرێ مێژوو لە داهاتودا ئاشكراى بكات) و كۆمەڵى خەڵكى لەدەورى ئەو ڕۆژنامەیە گرد كردۆتەوە و بە حیساب كارى ڕۆژنامەنوسى دەكەن, بەڵام بێئاگا لەوەى ئەوان گەرچى مانگانە بە مەبلەغێ پارەى ئەو ڕۆژنامە دڵخۆشبن, لەڕاستیدا سامان گەرمیانى وەك مێگەل لەپاڵ دەستكەوتەكانى ترى لەسەر حیسابى گەرمیان ئەوانیش غافڵ دەكا و جگە لەوەى لە كفرى دا ئەو ڕۆژنامەیە ناوبانگى دیارە چی یە و كێ دەیخۆێنێتەوە و كێ حیسابى ڕۆژنامەى بۆ دەكا؟!
كەچى ئەو ڕۆژنامۆچكەیە لە بینایەكى گەورەى ناوشاردایە پێشتر كتێبخانەى گشتى تێابوو, شۆێن نیە گەنجەكان سەنتەرێ بكەنەوە, یا پشویەك بدەن, و گفتۆگۆیە ساز بكەن,ئاغاى فەلەكەدین كاكەى وادیارە شەریكە دزى سامان گەرمیانیە؟ ئەدى بۆ ئاگاى لێنیە بینایەك سەربەوەزارەتەكەى كراوەتە شۆێنى بڵاو كراوەیە حزبى؟

نوسینگەى كفرى مافى مرۆڤیش, كە سەربەوەزارەتى مافى مرۆڤى حكومەت و نوسینگەیە پڕ ئیشە و پەیوەندى بەخەڵكەوە هەیە, لەنێو بینایەكى كرێدایە, ئا ئەمەیە گاڵتەكردن بە خەڵكى بێدەنگ ى كفرى!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە